فرۆكه‌ی تورك و تۆپخانه‌ی ئیران رۆژانه به بیانووی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی باشوور، سنووره ده‌سكرده‌كان ده‌به‌زێنێ، تۆپبارانمان ده‌كه‌ن و خه‌لكی سڤیل ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ین.
خه‌لكی كوردستان به تایبه‌ت كه ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردستان ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له ده‌یان رژێننه سه‌ر شه‌قام و بۆ هێنانه‌دی مه‌رامه‌كانی خۆیان، جا بۆ هه‌ر بابه‌تێك بێت. لێ خه‌لكی سنووره‌كان كه ئه‌مرۆ ره‌زو باغیان ده‌سوتێ و مالیان وێران ده‌بێ و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن و مناله‌كانیان شه‌هید و بریندار ده‌بن، تا ئێستا ئێمه له ماله‌كانمان بێ خه‌م دانیشتووین و هاوخه‌می هاونیشتمانه‌كانمان نین، ده‌سه‌لاتیش به زمانێكی شه‌رمنانه داوا له فرۆكه‌كان ده‌كات ئاسمانی باشوور نه‌به‌زێنن و داوا له تۆبخانه‌كانی ئیرانیش ده‌كات چیتر نیشتمان تۆبباران نه‌كات، له‌كاتێكدا هه‌ق بوو هه‌لوێستی زۆر جدیتر هه‌م له خه‌لك و هه‌م له ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردی ببینرایه.
به درێژایی مێژوو زانراوه كه ئه‌م دوو ده‌وله‌ته (توركیا، ئیران) له هه‌ولی تێكدان و ته‌نگژه نانه‌وه‌ن هه‌ر كاتێك كورد ده‌ست كه‌وتێكی به‌ده‌ست هێنابێت، هه‌ولی تێكدانیان داوه. ئێستاش هیچ دوور نییه كه مه‌رامیان ئه‌وه بێت و له په‌نای له‌ناو بردنی په‌كه‌كه بیانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كوردستان به ئاقارێكی دیكه ببه‌ن، وه‌ك له‌به‌ر چاوی هه‌موو دنیاش ده‌بینرێت كه رۆژانه تۆپبارانمان ده‌كه‌ن و وڵاتمان ده‌سوتێنن. ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كرێت ئه‌وان هه‌موو كاتێك ئه‌و هه‌قه به‌خۆیان به‌ره‌وا ده‌بینن كه به بیانوێ په‌كه‌كه به‌رده‌وام بن له‌كاره نامرۆڤانه‌كانیان و له روانگه‌ی ئه‌وانیش هه‌موو كوردێك (په‌كه‌كه) یه.
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو كوردێك به پیرو جه‌وانه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی باشوور به‌رێ بكه‌وین و هه‌لوێستی نشتمانیانه و مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌وێ بنووێنین و به مانگرتن و خۆپیشاندان و ناره‌زایی ده‌ربڕین به توركیا و ئیران بلێین (stop)، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه‌ش مرۆڤین و هه‌قی ژیانمان هه‌یه‌و له‌و رۆژ به‌دواوه غاندی ئاسا به خه‌لكی خۆمان بلێین (یه‌ك بنیشتی توركی و ئیرانیش مه‌كڕن) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تێبگه‌ن كه هه‌لوێستی خه‌لكی كوردستان ته‌نگ به ئابووریان هه‌لده‌چنێ و به زووترین كات ده‌نگی سه‌رمایه‌گوزاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی توركی و ئیرانی به‌رز ده‌كاته‌وه. بۆیه ناكرێت ئێمه ده‌ستی دۆستایه‌تی و بازرگانی و په‌یوه‌ندی ئاوه‌لا بكه‌ین بۆ كۆمپانیاكانیان و ئه‌وانیش له‌بڕی پاداشت تۆپ ئاراسته‌ی هاونیشتمانه‌كانمان بكه‌ن.
ناشكرێت توركیا‌و ئیران كه ده‌یان قه‌یرانیان له نێو خۆیان و وڵاته‌كانیان و نێوده‌وله‌تیه‌وه هه‌یه، بێن هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه بكه‌نه بیانووی هێزێكی وه‌ك په‌كه‌كه كه تا ئێستا مافی ژیانی مه‌ده‌نیانه‌شیان پێ ره‌وا نه‌بینراوه، هاوكات ده‌زانین ده‌رئه‌نجامی نكۆلی كردن له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌كه‌كه دروست بووه‌و په‌نایان بردۆته به‌ر شاخ. په‌كه‌كه ده‌یان جار ئاگربه‌ستی راگه‌یاندوه‌و په‌یامبه‌رانی ئاشتی ده‌نێرێته‌وه، به‌لام ئه‌وه توركیا‌و ئیرانن سیاسه‌تی هۆڤیانه به‌رامبه‌ر خه‌لكی سڤیل ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
