گرنگتریت كێشه‌ی عیراق بێگومان كێشه‌ی شاری كه‌ركوكه كه تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌كراوه. پێویست بوو. ئه‌م شاره زۆر به‌وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌به شۆفینهكان هه‌ر رۆژی بیانویه‌ك ئه‌دۆزنه‌وه بۆ دواخستنی ماده‌ی 140 و هه‌ر رۆژی پیلانێك داده‌رێژن بۆ ئه‌م شاره و به‌ره‌ی توركمانیش هه‌ر وه‌كو گه‌نه خۆی هه‌ڵواسیوه بهقهدیانهوه و هاوكاریان ده‌كات. رۆژیك پیلانی ئه‌وه دائه‌رێژن كه چۆن ئفسهره كورده‌كان له كاره‌كانیان لا بدرێن و جارێك خوێندنی كوردی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و جارێك خانوی ئاوارهگهراوهكان ده‌روخێنن به بیانوی زیادهرهویهوه و هه‌ر رۆژی به بیانویه‌ك. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان بكه‌ین ده‌بینین رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عه‌رب و توركمان زۆر له رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد زۆرتره. له‌ماوه‌ی رابردودا به‌بریاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و نوری مالكی هێزێكی پێك هینا به‌ناوی (ێحوه) له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به گشتی و له‌شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی. مه‌به‌ست له‌م هێزه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بوو. له دوای ههڵبژاردهنكانی ئه‌نجوموه‌نی نیشتمانی عیراق ئه‌و هێزه كۆتایی پێهات زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هێزه دابه‌شكران به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومیه‌كاندا كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانی خویانن. له‌م ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ( (8000) ) له‌و هێزه چه‌كدارانه لهدامودهگا حكومیه‌كانی شاری كه‌ركوك دامه‌زراون به بێ پرس و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پاریگای كه‌ركوك. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاكهئهنجومهنه له عێراق كه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی نییه و هه‌ر به یاسای كۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا دهكرێَََََت. بریاره سوپای ئه‌مریكا له ساڵی 2011پاشه‌كشه به هێزه‌كانیان بكه‌ن. بۆیه پێش گشانهوهی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و زۆر بوێرانه بانگه‌شه‌ی ( (سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌تی كوردستان) ) رابگه‌یه‌نێت به هه‌موو جیهاندا و هێزی پێشمه‌رگه له سه‌رانه‌سه‌ری سنوری جه‌به‌ل َحهمرین دابه‌ش بكات و له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدا بن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه مافێكی ره‌وای خۆمانه كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن مێژوو و نه‌ته‌وه و خاك و كه‌لتوری خۆمانین وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه. چونكه به‌درێژایی مێژوو ئێمه ده‌ستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانمان بۆ ئه‌وان درێژ كردوه به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامیان داوته‌وه. به هیچ جۆرێك ئه‌وان ئێمه‌یان به برای خۆیان دانه‌ناوه بۆیه ئێمه‌ش به برابچوكی خۆمان قبوڵ ناكه‌ین. هه‌ر چه‌نده رۆگار به‌زۆر ئێمه‌ی لهكاندوه به‌وانه‌وه ئه‌گینا هیچكاتێك ئێمه برای ئه‌وان نه‌بوینه. ئه‌م برایهتیهیی ئێمه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له باوكێكی وجاخ كوێره و قه‌ت نابین به برا
) wshyar_saed. wali@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
