داواكارم له هه‌موو نووسه‌رانی كورد تا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی وه‌ڵامی بروسكه‌ی (راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) ده‌داته‌وه هه‌موومان بێده‌نگ ببین له‌و پڕۆژه‌یه كار و نووسین له‌سه‌ر هیچ نه‌كه‌ین، كی و كامه له ئێمه خۆی به نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ مه‌زڵومیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و حزبایه‌تی ناخاته پێش كوردایه‌تی، كامه له ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ناخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر گۆڕانه یان پارتیه یان یه‌كێتییه یان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه و سۆسیالیست و شیوعی و كۆمه‌نیست و ئه‌وانیتره، هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه كورد ببێته خاوه‌نی كیانی خۆی و كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت، ئابووری و سیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌گه‌ر به پراكتیكی له ستراتیژیه‌تی حیزبه‌كانتان ئه‌م دروشمه وجودی هه‌یه فه‌رموون ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر و به یه‌ك ده‌نگ و هه‌ڵوێست و وه‌لانانی هه‌موو ناكۆكیه‌كان ته‌نها له‌پێناو كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، با ئه‌م شه‌ڕه جنێو و نووسینانه رابگرین كه خزمه‌ت به داگیركه‌ران ده‌كات و پرسه چاره‌نووسسازه‌كه‌مان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، با هه‌ر كه‌سێ له ئێمه به‌نووسین و بابه‌ت و پڕۆژه و بۆچوونه‌كانی ماڵپه‌ڕ و گۆڤار و رۆژنامه‌كان پڕكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌ده‌نگ بێت، ئیدی به‌سه ژێرده‌سته‌یی، به‌سه به‌فیڕۆدانی هه‌لی مێژوویی، ئه‌مڕۆ هه‌موو دونیا بۆته دوژمنی ئێران به‌هۆی كه‌لله ره‌قی حوكمی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه، ئیسرائیل و توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌جۆرێك تێچووه كه هه‌لی زێڕینی كورده له ناوچه‌كه، ئێراقیش وڵاتێكی داته‌پیوه له‌سه‌ر لێواری پارچه بوون و سوریاش سه‌نگی له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه یه‌كسانه به سفر، كه‌وایه دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر له په‌رته‌وازه‌یی و حاڵشڕیی دان بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ست بده‌ین پێم وانییه هه‌رگیز به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین، دووباره داواكارم له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و ته‌نانه‌ت حیزبیه‌كانیش ئه‌گه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌نووسی و كار و خه‌بات ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له پێناو یه‌كسانی و ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نووسیت و كار و خه‌بات ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له پێناو خودا و په‌یامه ئاسمانیه‌كان ده‌نووسیت و كار و خه‌بات ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر دۆست و ئه‌ندام و كادیری حیزبێكیت و حزبه‌كه‌ت له‌پێناو به دروستی كورد و كوردستان كار و خه‌بات ده‌كات فه‌رموون با هه‌فته‌ی پڕۆژه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نین و هه‌موو نووسین و پرسه‌كانی تر وه‌لا بنێین تا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌ده‌نگ دێنین.
ardasher21@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
