

جارێکی تر و بۆ مێژوو له‌م برووسکهیهدا دوپاتی ده‌که‌مه‌وه. کورد میلله‌تێکن خاوه‌ن زمان، مێژو، خاك، مافی خۆیانه وڵاتی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت. به هۆیی گه‌مژه‌یی سه‌رکردایه‌تی ئێوه‌وه و سه‌رکرده‌کانی پێش ئێوه‌وه، نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن وڵات و سه‌ربه‌خۆیی. له ساڵی 2003 دا پاش ڕووخانی دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداد، ئه‌و هه‌له زۆر له بار بوو بۆ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان، هه‌رچه‌نده کاته‌که زۆر له‌بار بوو بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌کردنه به‌ڵام ئێوه‌ی ترسنۆک ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌تان نه‌کرد، هه‌رله‌و کاته‌دا به سه‌رۆکی لیستی گۆڕانی ئێستا و بڕیارده‌ری چاره‌نووسی کورد له سه‌رده‌مه‌دا وت: بۆ (ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان)تان نه‌کرد؟ .. زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و گاڵته‌ی به عه‌قڵم کرد، وتی: کاک عومه‌ر خۆشبه‌ختانه چاره‌نووسی کورد نه‌که‌وتۆته به‌رده‌ستی که‌سانێکی ساویلکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئێوه، ده‌نا له‌جیاتی ئێمه بوونایه له‌کاتی گفتوگۆ له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا بێ سێ و دوو قبووڵی ئه‌وه‌تان ده‌کرد که به ئێمه‌یان وت: (بڕۆن کوردستان جیا بکه‌نه‌وه به‌شه‌رتێك ئێمه هیچ ئیلاقهیهکمان نییه چۆن خۆتان به‌ڕیوه ده‌به‌ن و چۆن پاره په‌یدا ده‌که‌ن.) ده‌موده‌ست وه‌ڵامم دایه‌وه، وتم چما له سه‌ره‌تایی ڕاپه‌ڕیندا مامۆستا و فه‌رمانبه‌رو خزمه‌تگوزار و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ خۆبه‌شانه و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وام نه‌بوون له بهڕیوهبرنی کاره‌کانیان؟ ئه‌و کات خه‌ڵکی نان نه‌بوو بیخاوت وا وڵات پارێزانه و خۆبه‌شانه کاری کرد. بێگومان له 2003 دا زۆر تێروته‌سه‌ل تر بوون.
ئێستاش (نه‌چووه بچێ) وه‌ك به‌دیار ده‌که‌وێت عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به و به‌رامبه‌ر به کورد (سیقه‌ی) سه‌نتێکی نییه. واخه‌ریکن (عه‌لی و ئیبلیس و محه‌مه‌د و معاویه و مسهلیمهی که‌زاب و عه‌مر و زه‌ید) دژ به (کیانی) کوردی ڕێكدهکهون. ئێوه‌ش قۆڵی کوردایه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و هه‌رچی هێزی کوردی هه‌یه به‌درێژایی سنووری کوردستان له گه‌ڵ عهربهکاندا که ده‌کاته درێژایی (چیاکانی حه‌مرین) بخه‌نه ئاماده‌باشییه‌وه‌و (ئیعلانی) سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به هه‌موو جیهاندا بڵاو بکه‌نه‌وه. با ئه‌وسا عه‌ره‌باکان هه‌ر سیر بخۆن و زوڕنا لێبندهن، دڵنیابن هه‌موو میلله‌تی کور و دۆسته‌کانی پشتیوانتان ده‌بێت
