ئاشكرایه كه هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت ئامانجێكی روناكبیری به‌دواوه‌یه و مه‌به‌ست لێی رۆشنفكركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌پێی پرنسیپه دیموكراتییه‌كانیش كه هه‌موو لایه‌ك باشی ده‌زانین نابی هیچ بڵاوكراوه‌یه‌ك وهه‌روها ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌ستی هیچ لایه‌نێك و تاكه‌كه‌سێكی كۆمه‌ڵگا بریندار بكه‌ن.
به‌م دواییه كۆواری پر به پیست ناوی خۆی (وێران) جا له ئیفلاسییه‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسیێنی چوه پڕی داوه‌ته پێغه‌میه‌ران كه ئه‌وان هه‌رهه‌موویان جگه له ئایینی خۆیان له ئاینی پیرۆزی ئسلامدا جێگای رێز‌و ته‌قدیرن هیچ كامیان جیاوازیان پی ناكری. ئه‌م پڕدانه وێرانكارییه سوكایه‌نی كردنه به ئایین وبه‌تایبه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جا به‌پێی یاسا سوكایه‌تی كردن به تاكه‌كه‌س یاساغه‌و ده‌چێته قاڵبی ته‌شهیر جا ده‌بی سوكایه‌تی به به‌هاكانی هه‌موو دونیا چ سزایه‌كی هه‌بی؟؟؟؟؟
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجه باس و خواس وكێشه‌و بابه‌ت له كوردستان قات بوو تا ئه‌م پێشێلكارییه بكری. به‌داخه‌وه هه‌ندیكه‌سی قینه له‌دڵ دژ به موسلمانان وپه‌یامی پیرۆزی ئیسلام به‌به‌هانه‌ی دژایه‌تی كردنی لایه‌ینه ئیسلامییه‌كان ناره‌وا پرده‌ده‌نه ئیسلام.
له‌ئاینی ئیسلامدا لێبورده‌یی هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌با ئه‌وا ئه‌م هه‌موو جوو فه‌لانه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ده‌مان... سه‌رباری ئه‌وانه‌ی كه له ناسنامه‌یان نووسراوه موسلمان و فڕیان به ئیسلامه‌وه نیییه.
ئه‌وانه كه په‌یوه‌ست نین به ئیسلام "هه‌رچه‌نده وه‌ك وتمان له ناسنامه‌یان وانووسراوه" كه‌س چ له لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و چ خه‌لكی ئاسایی زۆری لی نه‌كردوون ببن به ئیسلام هه‌روها گاڵته‌شی به بیر‌و باوه‌رو مه‌ی نۆشی و مێبازی و... ... نه‌كردوه. جا تو هه‌رچی موقه‌دده‌سات هه‌یه كام لایه‌ن دڕنده و بی سه‌برو ئه‌وی تر ی پێ قبوڵ نییه هه‌رچه‌نده له سایه‌ی خواوه بی برواكان له‌چاو برواداره‌كان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، ئه‌وانیش مه‌به‌ستم بی بڕِواكانه یان نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه یانیش له ئه‌م لاو ئه‌ولا هانده‌درێن.
له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه‌تنێكی گه‌وره‌یان به ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كرد به بیانووی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه كردووه تا هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم لێی وه‌ده‌نگ هات.
به‌ڵام به‌بێهیچ گومان و شكێك پَغه‌مبه‌ران زۆر له پێشمه‌رگه پیرۆزترن جا جێی خۆیه‌تی وێرانكارانی "وێران " ئه‌وانه‌ی كه له‌پشتیانن وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆ ده‌رنه‌چن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
ئه‌م گوتاره‌ی وێران كه هه‌رده‌م فرجكیان به‌وه خواردووه وێراكاری له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌دواوه‌یه.
