تازه به تازه وسه‌ر له نوێ له کوردستان سکۆلاریزم خه‌ریکه چۆکی پێ دائه‌نرێت و دووباره کارخانه‌ی شمشێرو به‌خێو کردنی ریش و تاشینی سمێل و حه‌یت و حووی حه‌ی الله و ده‌ست ماچ کردنی شێخ و مه‌لاکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
شۆڕشه یه‌ک به‌دوای یه‌که کانی کوردستان که هیچیان نه‌یتوانی کورد بگه‌ینێته ئامانج به بۆنه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی ئیسلامیه‌کان و هه‌وڵ دان بۆدروست کردنی ئیماره‌تێکی ئیسلامی بۆ خزمه‌ت کردنی میلله‌تی عه‌ره‌ب، دوباره ئه‌مڕۆ له‌ژێر سایه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی که خه‌ریکی فرتوو فێڵن و هه‌ر ڕۆژی پلانێک دا ئه‌نێن بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌و پرۆگرامه دواکه‌وتووه و لێدانی دیموکراسی ۆ ئازادی له کوردستاندا،
هه‌ڵبه‌ته نیازی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌موو که‌سێک ئاشکراو ڕوونه و چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه:
یه‌که‌میان: دۆڕاندنی هه‌یکه‌لیه‌تی ئیسلام له هه‌موو جیهاندا به‌بۆنه‌ی دڕنده‌یی و، ناو زڕانیه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو کوشت و کوشتاره که‌له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپه ئه‌سلامیه توند ڕه‌وه‌کانه‌وه ڕووی دا
دووه‌م: تێک چوونی سیسته‌می به زۆر ئیسلام کردنی خه‌ڵک
سێهه‌م: ئاشکرابوونی نیازی گرووپه ئیسلامیه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه‌ی رۆشنبیره کانی جیهان له ئیسلام و مانه‌وه‌ی ناخاڵه‌و نه‌خوێنه‌وار له نێو ئه‌م گرووپانه‌دا و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی تێک چوونی به‌رنامه و پرۆگرامه‌کانی.
له‌قه فڕی یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ دژ به هه‌ر هه‌نگاوێکی پێشکه‌وتن و دژ به‌ڕه ده‌ربڕین، یه‌کێکه له‌و هه‌نگاوانه که ئیسلامیه‌کانی جیهان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن جێ به جێی بکه‌ن بۆ ڕزگار بوون له‌که‌وتنێکی ئێجگاری و ڕووخانی ئیسلام له دواترین قه‌ڵاکانی دا که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
چه‌ند ڕۆژه‌یکه سیخۆڕه‌کانی سعوودیه له کوردستان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بده‌ن به دادگا، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌ڵکوو هه و‌ڵ ئه‌ده‌ن ناوی ده‌زگای ئاراسیش بزڕێنن به‌تۆمه‌تی زڕاندنی ناوی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یه‌کگرتوو و سووکایه‌تی کردن به (پیرۆزی) ئیسلام؟؟؟
دوو قه‌ڵای ڕۆشنبیری!! دوو لووتکه‌ی پێشکه‌وتن، ده‌که‌ونه به‌ر هێڕشی دواکه‌وتۆکانی یه‌کگرتوو وئاجینداکانی سعوودیه، به‌وه‌ش دووباره ئه‌ی سه‌لمێنن که مه‌به‌ست له‌م هێڕشه نه دکتۆر فه‌رهاده و نه‌ش ده‌زگای ئاراسه، به‌ڵکوو یان به ئیسلام کردنی کوردستانه یان له‌ده‌ست دانی ئه‌م هه‌له‌یه که به‌ده‌ستی کورد که‌وتووه، و هه‌ردوو پلانه‌که‌ش ئاشکراو روونه که له کوێ و کێ و چۆن دامه‌زراوه، که‌س بێ ئاگا نی یه که ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا ده‌وڵتی (ئیسلامی) ئێران و گرووپه ئیسلامیه‌کانی کوردستان به نیازی چین و ئه‌یانه‌وێ چیبکه‌ن!!
ئایا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری ئه‌م پلانانه‌یه؟ ئایا ڕۆشنبیرانی کوردستان ده‌سته‌و چۆک و بێ ده‌نگ دائه‌نیشن تاکوو دووباره گرووپی قاعیده و شێخ زانایه‌کی تر‌و مه‌لا کرێکارێکی تر سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات له کوردستانداهه‌ل ئه‌دات به ده‌ستی عه‌ره‌بی عیراق ئه‌نفالێکی تری کورد بکه‌ن؟
پرسیارێکه ڕوو به ڕووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ڕۆشه‌نبیره‌کانی کوردستان ئه‌بێته‌وه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه!!
