چه‌ندی سه‌ر دێنم و ده‌به‌م، ده‌مه‌وێ جوانییه‌ك بدۆزمه‌وه ئیسلامی سیاسی ته‌حریمی نه‌كردبێ.. ئه‌دی ئه‌م هه‌موو ته‌حریمكردنه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرایه بۆ چه‌ندان سه‌ده به‌ر له ئێسته كه ئاكام دژایه‌تیكردنێكی زه‌قی گشت ئه‌و جوانییانه‌یه كه له
م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنه خێرایه‌دا كورد پێی گه‌یشتووه.. سه‌یره ئیسلامی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خۆی كه دروست گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پاش، چ جوانییه‌كی پێ قبووڵ ناكرێت و دروست به‌ئایه‌ت یان حه‌دیسێكی نه‌به‌وی ته‌حریمی ده‌كات.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێسته به"ده‌زگه‌ی ئاراس" و "گۆڤاری وێران"ی ده‌فرۆشن كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ په‌نجه‌كانی كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگه‌یه هه‌ڵوه‌رێنن، یه‌كه‌مین شه‌ڕفرۆشیی ئیسلامی سیاسی نییه، واته یه‌كه‌مین شه‌ڕی تاریكی دژ به‌ڕووناكی نییه، ئه‌وان پێشتریش به‌جوانییه‌كانی تردا هه‌ڵگژاون و ویستوویانه چڕنووكیان لێ گیر بكه‌ن، ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێسته هه‌ندێك مه‌لا به‌فیتی حزبه‌كانیان هه‌وڵی ته‌حریمكردنی به‌رنامه‌ی "من جیاوازم"یان دا كه له كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆسه‌وه دێته وه‌شان، گه‌نجه به‌شداره‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان به‌لاده‌ر له پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام ناو ده‌برد.. ئه‌مانه و جیا له ته‌حریمكردن و ناشیرین پێشاندانی ئه‌و ئاهه‌نگ و كۆنسێرتانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌جوا كه‌ره‌م و ئه‌لیسا و ئه‌وانی تره‌وه هاتنه ئه‌نجامدان.
ڕاستیتان ده‌وێ به‌لامه‌وه سه‌یر نییه ئیسلامی سیاسی هه‌وڵی ئه‌وه بدات باره لاره‌كه‌ی به‌به‌گژاچوونی داووده‌زگه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌كانی كوردستان ڕاست بكاته‌وه، ئه‌وان شه‌ڕێكه و ته‌نیا به‌عه‌لمانییه‌كانی كوردستانی ده‌فرۆشن، واته ئیسلامه‌تییه‌كه‌یان ته‌نیا ده‌كه‌وێته بۆته‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره و ته‌نیا له شوێنێكدا ناوه‌ستێ و په‌ل به‌هه‌موو لایه‌كدا ده‌هاوێ.. ئه‌گه‌ر وا نییه، خێره نه‌جوا كه‌ره‌م و سه‌دان نه‌جوای تریش له دنیا عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كه‌دا ئاماده‌یییان هه‌یه، كه‌چی تا ئێسته مه‌لاكانی كوردستان قسه‌یان له‌سه‌ر كه‌سیان نه‌كردووه تا ڕوویان نه‌كردووه‌ته كوردستان؟!.
پێم وانییه نه هونه‌رمه‌ندان و نه (وێران) یش دنیایان وێران كردبێ ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی خۆی مه‌به‌ستی وێرانكردنی نه‌بێت، ڕۆژانه هه‌زاران گۆرانی له بابه‌تی گۆرانییه‌كانی نه‌جوا و ئه‌ساڵه و ئه‌لیسا و ئه‌وانی تریش له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێنه وه‌شان كه 90%ی دانیشتووانیان موسڵمانن، ئه‌وانه كه‌ناڵی ئاسمانین و له هه‌موو ماڵه كوردێكدا ده‌بینرێن، كه‌چی كه‌سیش جقه و نقه‌ی نه‌كرد.. خێره له‌گه‌ڵ نه‌رمه سه‌مای گه‌نجان و نووسینه‌كانی ئه‌دیب و نووسه‌رانی ئێمه، ئیسلامی سیاسی هه‌ندێك له مه‌لاكانی خۆی هان ده‌دا هه‌ڵایه‌كی بێ تام و مانا دروست بكه‌ن و بانگه‌وازی ئه‌وه بكه‌ن كه 90%ی میله‌تی ئێمه موسڵمانن و ئه‌و دۆخه‌یان پێ هه‌رس ناكرێت، یان به‌لاده‌ر له پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام ناوزه‌د بكرێن؟.
ده‌بوو ئه‌و براده‌رانه ئه‌گه‌ر ئاوێته‌ی ئه‌م كه‌شه‌ش نابن، لانیكه‌م خۆیان له‌گه‌ڵی ڕابهێنایه، ئه‌دی ئه‌مه پێوه‌سته به‌هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسییه‌وه و پاشه‌كشه‌پێكردنی ئه‌سته‌مه.. بۆیه بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ ئه‌مه ڕه‌وتێكه و به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌نگاوێلێكه تا دێ خێراتر ده‌بێته‌وه، "ئه‌وزه‌مان زللۆخ" بتوانن به‌فتوای سیاسی به‌ناوی ئیسلامه‌وه دۆخه‌كه بشێوێنن و ئاڵۆزی بكه‌ن.
نه "وێران" دنیای وێران كرد و نه "ده‌زگه‌ی ئاراس"یش كاره‌ساتێكی خوڵقاندووه و نه به‌سه‌ما و گۆرانیش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام ده‌بێت و په‌نجه‌كانی ئێمه‌ش هه‌ڵناوه‌رێن.
