جارێكی تر ئازادیی بیروڕا و بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی ململانێیه‌كی له نێوان نووسه‌ران و مه‌لاكان دروست كرد، به‌ڵام حزبه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه كێشه‌ی پێ دروست بكات، ئه‌و ململانه‌یه‌ی له ده‌می مه‌لاكانی لایه‌نگری خۆی وه‌رگرت و ده‌یه‌وێ رقی چه‌ند ساڵه‌ی به‌پێشكه‌وتنی ئازادی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵڕێژێ، بۆیه هاتووه شه‌ڕ به‌ده‌زگایه‌كی وه‌ك "ئاراس" ده‌فرۆشێ و به‌یاننامه‌ی له دژ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆسته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێ رازی بكات.
یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌وه‌ته‌ی دروست بووه "1994" تا ئێسته هیچ خاڵێكی نه‌خستووه‌ته سه‌ر رۆشنبیری و بیری نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌وه‌یش وه‌ك خاڵێك كه دواتر دێمه‌وه سه‌ری و پێوه‌ندیی به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌جندایه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌زگای ئاراس كه ئێسته ئه‌و حزبه چاوی پێی هه‌ڵنایه‌ت، له ته‌مه‌نێكی زۆر كورتی 10 ساڵیدا هه‌زار كتێبی به‌نرخی به‌خشیوه‌ته رۆشنبیریی كوردی كه ئه‌گه‌ر سووده‌كانی ئه‌و كتێبانه باس بكه‌یت به‌كتێبێك كۆتایی نایه.
جگه له‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی كه ماوه‌یه‌كه له‌به‌ر وه‌ستانی گه‌شه و لادانی لایه‌نگرانی به‌به‌رده‌وامی تووشی شۆك هاتووه، هه‌وڵی داوه به‌رده‌وام له رێگه‌ی كتێبه‌كانی ئیخوان موسلمین و بیری ته‌سكی ئیسلامی دنیای كوردی به‌ره‌و دنیایه‌كی داخراو و تاریكی ئیسلامی ببات، ئه‌مه له كاتێكدایه كورد له بنه‌ڕه‌تدا میله‌تێكی خواناسه و پێویستی به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ئیسلامییه ده‌ره‌كییه نه‌بووه، به‌ڵام ده‌زگای ئاراس هاتووه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی به‌پیت دروست ده‌كات و ماڵی كورد ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه هاوكات به‌شێكه له رێگرییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی ئیسلامی به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده به‌به‌رهه‌مه رۆژانه كتێبی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه و وای له خوێنه‌ر كردووه له بێ كتێبیدا بیر له كڕینی كتێبی ئیسلامی نه‌كاته‌وه.
یه‌كگرتوو درێژه به‌و شه‌ڕه ده‌دات، چونكه هێزێكی ناسروشتییه و بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ره‌كی هێنرانه مه‌یدانی سیاسه‌تی كوردستان و هات له هه‌ولێر و سلێمانی لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی داڵده دا تا له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌شه‌یه‌كی رێژه‌ی له‌چاو ساتی دامه‌زراندنیدا كرد، به‌ڵام ئه‌و حزبه چونكه له ناوه‌ڕۆكدا كوردی نییه، له دۆخی ئاشتیدا له گه‌شه ده‌وه‌ستێت و لاواز ده‌بێ بۆ نموونه له په‌رله‌مانی پێشووی عێراق 5 كورسییان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره بوون به 4 كورسی جارانی داهاتوو كه‌متریش ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی كوردی نییه.
كێشه‌یه‌كی تری ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تادا خه‌ڵك به‌ناوی ئاینه‌وه كه‌سب ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گاته ئاستێكی تر له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه وا نییه و سه‌ركرادایه‌تیی ئه‌و حزبه وه‌ك مه‌لیك ده‌ژین، دیسان ئه‌و ئه‌ندامانه‌یش تووشی شۆك ده‌بن و له‌و حزبه دێنه ده‌ره‌وه.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه یه‌كگرتوو ئه‌و شه‌ڕه به‌ده‌زگای ئاراس ده‌فرۆشێ كه پێوه‌ندیی به‌ئازادییه‌وه هه‌یه و كورد قوربانی بۆ داوه ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیی كورد تا ئاستێك له هه‌وڵی به‌رفره‌وانكردنی ئه‌و ئازادییه‌دان كه رۆژانه له بڵاوكراوه‌كانی كوردستانه‌وه جنوێیان بۆ ده‌ڕوات و به‌بێ قسه قبووڵی ده‌كه‌ن، ئیتر چۆن ده‌بێ حزبێكی ئه‌جندای ده‌ره‌كی بێت شه‌ڕی ئازادی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كدا بكات كه خۆی سه‌دان كتێبی له‌باره‌ی دیموكراسی و ئازادییه‌وه به‌چاپ گه‌یاندووه و هاوشانی سه‌ركردایه‌تیی كورد قوربانی ده‌دات و شه‌ونخونی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دوو رسته‌ی زیاتر و خێراتر به‌خوێنه‌ری كورد به‌گه‌یه‌نێ، بۆیه ده‌ڵێم ئیتر با به‌س بێت و حزبی ئیسلامی وه‌ك یه‌كگرتوو به‌به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كی كار بۆ تێكدانی كورد نه‌كات، چونكه ئه‌وان دوا كه‌س و لایه‌نن كه بۆیان هه‌بێ قسه له‌سه‌ر ئازادیی بیروڕا بكه‌ن.
