له‌راستیدا به ناچاری ئه‌م ولامۆكه‌یه بۆ به‌دران ده‌نوسم چونكه له وتاره‌كه‌ی زۆر بی حورمه‌تی چه‌وه‌رواننه‌كراوی لی به‌دی كرا به‌رامبه‌ر به ئیسلامی ویه‌كگرتوو كه زۆر جوێن و قسه‌ی بازاری وساده گۆیانه تیادا ریز به‌ند كردبوو كه به شه‌رمی ده‌زانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، به‌دران له جیاتی ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی ئه‌كادیمی پرۆفیشنالنه‌مان پێشكه‌ش بكات تا ده‌قاو ده‌ق ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیرانه‌ی ده‌زگاكه‌ی پێوه دیار بێت وخوێنه‌ر به بۆچونه‌كانی قه‌ناعه‌ت پێ بهێنێت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه هه‌ست به‌م توره بونه هستیریه‌و ئاسته رۆشنبیریه‌ی ئه‌م به‌رێزه ده‌كات كه چه‌نده ره‌شبین وفیكرساده ره‌شه، وچۆن شته‌كان له نێوان ره‌ش و سپی باش و خراپ دابه‌ش ده‌كات ورێزێك بۆ هه‌قی بیرورا‌و موقه‌ده‌ساتی به‌رامبه‌ردانانێت، كه وامان لێده‌كات ناهه‌قیه‌ك به‌دی بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌م وه‌لامۆكه‌یه‌م له دوای عه‌رزی شیعره‌كه‌ی مه‌حوی كه بۆمانی عه‌رز كردبوو، پێی نه‌ڵێم:
"حاجه‌تی ئێمه قه‌د له‌كن تۆ نابێت به‌ره‌وا
وقه‌د ناكری چه‌رممان بۆ بكه‌یت به‌عه‌با؟"
له‌گه‌ل داوای لێبوردنێكی زۆر بۆخوێنه‌ری به‌رێزمان له كوردستان نێت له هه‌ر ووشه‌یه‌كی نه‌شیاو كه له ولامۆكه‌یه‌كه‌م هاتبێت.
