یەكگرتووی ئیسلامی ئەوەی بە بەدران دەیكەن، تیرۆرە … ئاسۆ عەلی فەرەج

ئەو شاڵاوە بەرفراوانەی یەكگرتووی ئیسلامی دەیكاتە سەر بەدران ئەحمەدی بەڕێوەبەری دەزگای ئاراس نیگەرانییەكی زۆری دروستكردووە، لە هەنكاتیشدا پرسارێكی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێناوە، بەدران هەڵگری هەر فكریەك بێت گرنگ نییە، چونكە دەزگاكەی یاخود شەخسی خۆی لە چوارچێوەیەكی نەتەوەییدا دەبینم.

یەكگرتووی ئیسلامی بەم شاڵاوە ناواقیع و نەگونجاوەی بەرامبەر بە بەدران ئەوەی بۆمان سەلماندەوە چەندە ئەم حزبە بەرتەسكانە و توندڕەوانە كار لەسەر ئەم كۆمەڵگەیە دەكات و دەیانەوێ سیناریۆكانی قاعیدە بەشێوازێكی دیكە پەیڕەو بكەن، من دڵنیام لەوەی ئەگەر دەسەڵاتیان هەبووەیە ئەم شاڵاوەی راگەیاندنەكانیان دەیكەن بە شێوازی بەردبارانكردن وسوتان و تیرۆكردن دەكرد بەرامبەر بەدران.

نامەوێ بەرگری لە بەدران بكەم، بەڵام چەند پرسیارێك ئاراستەی هەمووان دەكەم و دەبێت خەڵكی ئەم هەرێمە لەم بابەتەوە هەمان ئەم پرسیارانە ئاراستەی یەكگرتووی ئیسلامی بكەن و بپرسن:

ئەرێ ئێوە سوكایەتیان بە هەولێر و نەتەوەیەك كرد كەس قسەی نەكرد، بۆچی وا ئیستا بوونەتە نوێنەری خوای گەورە؟

ئەرێ ئێوە بۆ بەرامبەر بە عەرەبەكان ئەم جۆرە شاڵاوانە ناكەن، لە كاتێكدا هەموو راگەیاندنەكانی كورد سەرقاڵی وەڵامدانەوە و دژایەتیكردنی ئوسامە نوجێفی بوو كەچی ئێوە ئوسامەیەكی دیكەتان قیت كردەوە و سوكایەتی بە هەولێر كرد و لەبەرامبەر ئوسامەكەی دیكەش فزەتان لێوە نەبیسترا. كەچی بۆ بەدرانێكی كورد عەرشتان هێناوەتە لەرزە و تۆی رك و كینە دەچێنن و هانی خەڵك دەدەن ئەم كابرایە وەك كافر بناسن. خۆی هیچ نەبێت بەدران كوردە.

باشە برادەرانی یەكگرتوو و بۆچی بەیاننامەیەك یاخود هێرش و شاڵاوێكی لەم جۆرەتان دژی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەرنەكرد و نەتان كردووە تاكو پرۆسەی ئەنفالی دژی كورد وەك جێنوساید بناسێنن و هەڵوێست بنوێنن؟

باشە راگەیاندنكار و رۆشنبیر و سیاسیەكانی یەكگرتوو كاتێك ئافرەتێكی لە شفرۆش دەبێت بە موسڵمان یەك دنیا پێهەڵدانی بۆ دەهۆننەوە، بۆچی دەتانەوێ دەزگەكەی بەدران و بەدرانیش وا لێبكەن خەڵك بێزیان لێبكاتەوە، لە كاتێكدا بەدران و دەزگاكەی بۆشایەكی گەورەیان لە كتێبخانەی كوردی پڕكردۆتەوە؟

هیوادارم رۆشنبیرانی كورد نەك لەپێناو بەدران، بەڵكو لەپێناوی سەرهەڵدانی سەرەتاییەكی توندڕەوی ئیسلامی لە كوردستان ئەم جۆرە هێرش و جۆرە ئەقڵیتانە بخەنە بەردەم دەیان پرسیار و كۆمەڵگە لەوە هۆشیار بكەنەوە، دروستكردنی تۆی رك و كینە تەنیا لەبەرژەوەندی یەكگرتووی نییە، ئەوەندەی لەبەرژەوەندی ئاغاكانیانە.

 aso_ali2003@yahoo. com

میوانانی سەر خەت

We have 57 guests and no members online