کاتێک باس له دین ده‌کرێت باس له په‌یامی ڕۆحانی ده‌کرێت باس له په‌یامێک ده‌کرێت که له خواوه بۆ بونیاده‌مه‌کانی نێردراوه تا ڕێڕه‌وی ژیانی پێ بگۆڕن، یانی به ده‌ربڕینێکی تر دین وپه‌یامه‌کانی بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی هاتن نه‌وه‌ک بۆ دژایه‌تی، ئه‌وکاته‌ی دین ئه‌و په‌یامه‌ی هێنا به هه‌موو سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان مرۆڤایه‌تی له ژێر پرسیاردابوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ دین له‌و ئه‌رکه‌ی قورسه‌ی ده‌رچووه‌و سیسته‌می ژیانیش ڕێچکه‌ی خۆی گرتۆته به‌ر که‌وابێت دین بووه به شتێکی تایبه‌تی مرۆڤه‌کان له کردن و نه‌کردنیدا ئه‌وه‌تا له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌کوادۆردا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵگری هیچ دینێک نین ده‌گات سه‌دا 96 به پێچه‌وانه‌وه له وڵاتێکی وه‌کو یۆنان ده‌گاته سه‌ددا 65 خه‌ڵکی دیندارو ئه‌و ڕێژه دینداریه له سعودیه ده‌گاته سه‌ددا 97، ئه‌مڕۆ دین له هه‌موو دنیادا به ڕه‌وگه‌یه‌کی جیا له چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستادا ده‌ڕوا گه‌ر بۆ پێش ڕێنیسانس بگه‌ڕێینه‌وه کڵێساکانی ئه‌وروپا بڕیارده‌ربوون وله وڵاته مسڵمانه‌کانیشدا جێ‌نشین ودووکه‌وتانی دین په‌یامی دینه‌که‌یان ده‌گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و په‌یامه‌ی دین هه‌یه‌تی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات به‌تایبه‌تی له کۆتاییه‌کانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین بزووتنه‌وه وڕه‌وتی توند‌و تیژی به شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو سه‌ریان هه‌ڵدا گه‌رچی بزووتنه‌وه توندڕه‌وه‌کان ده‌مێکه هه‌ن به‌ڵام دوای شه‌ڕی ئیسرائیل وعه‌ره‌به‌کان له ساڵی 1967 ئه‌و بزووتنه‌وانه که‌وتنه خۆیان و‌دروشمی دینیان بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانیان به‌کار هێنا، وه‌ک ئه‌وه‌ی ساڵی 1972 یاسر عه‌ره‌فاتی فه‌له‌ستینی چه‌ند یاریزانێکی ئیسرائیلی له ئۆڵۆمپیادا ڕفاندو دواتر له ژێر ئاڵایه‌کدا که دروشمی دینی له‌سه‌ر نوسراوبوو هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئیسرائیلی ده‌کرد، دواتر هه‌موویان له هه‌وڵێکی ڕزگار کردن کوژران، لێره‌دا کۆمه‌ڵه که‌سانێک به‌ناوی پارت وبزووتنه‌وه‌و حزب هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بوون دینیان وه‌ک چه‌کێک به‌کار هێنا، له ساڵی 1966 لێکدان وبه‌یه‌کدادانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی ئایرله‌ندی به مه‌زهه‌ب دین جیاواز ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنا که ئه‌و وڵاته به چه‌شنێک له کوشتارگه‌دا بڕوات ودواتر وڵاته‌که یه‌کێتی خۆی بترازێت، هه‌رچی سه‌باره‌ت به کوردستانه ئه‌وه بزاوتی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ر‌هه‌ڵدانیان له شێوه‌ی پارتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکان ودواتر له دوای نه‌وه‌ده‌کان به هۆی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سیاسیه‌ی که له کوردستاندا هاته ئاراوه ڕێگای خۆشکرد بۆچه‌ندین پارت وکۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی تر تا سه‌رهه‌ڵبده‌ن، له‌وانه‌ی سه‌ریان هه‌ڵدا هه‌ندێکیان خۆیان به میانڕه‌و پیشان ده‌ده‌ن هه‌ندێکیان ده‌ستێکیان تفه‌نگه‌و ده‌ستێکیان چه‌قۆیه‌و خه‌ریکی کوشتنه‌وه‌ی هاوڵاتیانن، له‌و نوسینه‌دا نامه‌وێت هێرش بکه‌مه سه‌ر دین به‌ڵکو دین لای من به‌هایه‌کی پیرۆزی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه که ده‌یپه‌رستن جا هه‌ر دینێک بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌وانه‌ی که به‌ناوی باڵی میانڕه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی ووشه و نوسین به کفرو نوسه‌رانیش به کافر‌و ده‌زگای چاپیش به کافرخانه ده‌زانن، ئه‌وانه هه‌ندێکن له‌و قرخن وپیس پۆخڵانه‌ی که ناتوانن دێڕێک مه‌عریفه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ک فه‌له‌سفه‌ی ژیان بنوسن بۆیه کاتێک که‌سێک دێت قسه له‌سه‌ر ده‌قێکی تازه ده‌کات هێرشی ده‌که‌نه سه‌رو به تاغوتی ده‌چوێنن، ئاخر ده‌زگای ئاراس وفه‌رهاد پیرباڵ وشێرکۆ بێکه‌س وچه‌ندانی تر دێڕێکیان نه نوسیوه که سوکایه‌تی به دین بکرێت به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که گه‌وجن له وشه تێناگه‌ن دێن له خۆیانه‌وه لێکدانه‌وه بۆ شت ده‌که‌ن، پێیان وایه که شتی وایان نوسیوه.
هه‌موو خه‌ڵکیش ده‌زانێک یه‌کگرتوو له‌وه‌ته‌ی دروست بووه نه‌یتوانیوه ئه‌دیبێک دروست بکات به‌ڵکو له‌وه‌ته‌ی دروست بووه دژایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌دیب وڕۆشنبیر ده‌کات چونکه یه‌کگرتوو ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه که نوسینی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی یاساکانی کۆمه‌ڵگا تێک ده‌دا ئه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌کو ده‌رهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌که * فلیمێک له‌سه‌ر دین به‌رهه‌م بێت ئه‌وکاته چی ڕووده‌دا؟ئه‌وکاته سێ چاره‌گی کۆمه‌ڵگا به قه‌ناره داده‌که‌ن، له‌وه‌یه ئێستا یه‌کگرتویه‌ک که نوسینه‌کی من ده‌خوێنێته‌وه بڵێت کوردستان له کوێ وهۆڵه‌ندا له کوێ به‌ڵام بێ ئاگایه له‌وه‌ی دین سنوری نیه‌و ئه‌ده‌ب و سینه‌ماش سنوریان نیه که‌وابێت با هه‌موومان بێین قسه له‌سه‌ر ئاشت کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به ده‌قی ئه‌ده‌بی جوان بکه‌ین نه‌وه‌ک ڕۆژێک یه‌کتر به کافر بزانین ڕۆژێک کوشتنی یه‌کێکی تر حه‌ڵاڵ بکه‌ین، مێژووی نوسینی ئه‌ده‌بی کوردی له‌و جۆره ده‌قانه‌ی که له بڵاو کراوه‌که‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه گه‌لێک زۆرن وئه‌وانه تازه نین بگره بۆ چه‌ندان ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆیه‌ش له یه‌کگرتووه‌کان ده‌پرسم گه ئێمه ئه‌وه‌نده گه‌لحۆو دژه مرۆڤایه‌تی ودژه‌ژ نوسینین وگه‌ر ئه‌وه‌نده دژه ده‌قین وگه‌رهه‌موومان به قسه‌ی مه‌لا یه‌کگرتووه پۆخڵه‌وات خۆره‌کان ئاوا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێین با بچین گۆڕی چه‌ندانی وه‌کو نالی وجزیری وحاجی قادری کۆیی هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و ده‌با بچین گۆڕی شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داغییش بته‌قێنینه‌وه گه‌ر نازانین ده‌قی ئه‌ده‌بی چیه‌و گه‌ر ناتوانین ڕاڤه‌ی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی وه‌ک خۆی بکه‌ین تاکو چیتر سوکایه‌تی به گۆڕی ئه‌وان نه‌که‌ین وچیتر ئه‌ده‌ب ڕه‌زیل نه‌که‌ین.
تێبینی بۆ زانیاری له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌که ئه‌توانن لێره‌دا سه‌یری بکه‌ن
http://www.cnn.com/2009/WORLD/europe/02/12/wilders.reaction/index.html
27.4.2010
