
ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌ده‌ب و نوێخوازی، تێ نه‌گه‌یشتنه له ئه‌ده‌ب و بیری نوێیه كه هه‌ر خۆی جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه.
"كۆواری وێران" چیرۆكێك ده‌نووسێ، ده‌زگه‌ی ئاراس بڵاوی ده‌كاته‌وه، مه‌لاكان هه‌رایان تێ ده‌كه‌وێ و مێژووی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری مامۆستایه‌كی نوێگه‌را و نوێخوازی كورد وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێ، بۆچی؟
زیاتر له 300 كۆوار و ڕۆژنامه و بڵاڤۆك له هه‌رێمی كوردستان هه‌فتانه به‌به‌رده‌وام گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانی سیاسی، جڤاكی، كولتووری و ئابووری ده‌خه‌نه به‌رباس كه پێوه‌ستن به‌ژیانی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌ناو زانایانی ئاینی باسی ناكه‌ن و ئاماده‌ن هه‌موو كۆواره‌كان به‌وشه‌یه‌كی كرچوكاڵی عه‌ره‌بی بگۆڕنه‌وه كه دووره له هه‌موو مانایه‌ك، به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر دوورتر و لێره له كوردستانی تینووی ئاین چه‌ندان مانای سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ ده‌قه‌كه ده‌دۆزنه‌وه كه ئه‌گه‌ر نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كه خۆی گوێبیستی بێته‌وه بڕوا ناكا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا هۆ خۆیه‌تی. مه‌لاكان باسێك له ده‌قه‌كانی نووسه‌ری خۆماڵی ناكه‌ن كه لێی تێ ده‌گه‌ن و به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌قێكی نوێ و هه‌ڵگری ته‌كنیكی ئه‌ده‌بی كه لێی تێناگه‌ن گرژ ده‌بنه‌وه.
چیرۆك وه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری ئه‌ده‌بی دادگه‌یی ناكرێ، ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ له‌داردانی ده‌ق ببات، خۆی داره‌كه‌یه‌تی و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك خۆی له‌و قه‌ره نادات. ئه‌و چیرۆكه‌ی "كۆواری وێران" ته‌نیا هێمای به‌چه‌ند ناوێك كردووه كه له ئاینی ئیسلامیشدا هه‌ن و لێك ده‌چن. وه‌ك ئه‌وه‌ی چونكه ئوسامه بن لاده‌ن و ئوسامه جه‌میل له ناویاندا یه‌كن، ده‌بێ بڵێین ئوسامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو هه‌مان ئوسامه‌كه‌ی تره، كه شتی وا ناكرێ. ئه‌گه‌ر بڕیاره چیرۆكێك بێته دادگه‌دان، زۆر چیرۆكی ده‌گمه‌ن له ئاینه‌كاندا هه‌ن كه پێویسته زووتر بخرێنه به‌ردادگه.
كتێبخانه‌ی ده‌زگه‌ی ئاراس هه‌موو ئه‌و كه‌سانه شه‌رمه‌زار ده‌كا كه داوا ده‌كا په‌نجه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه بێته "هه‌ڵوه‌رین" ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌ڵوه‌رینێك له ئارادا بێ، پێویسته ئاراسته‌ی شوێن و كه‌سی تر بكرێ نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می كۆن و نوێی گه‌ڵێك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه ده‌نه‌خشێنن و پێشكێشی داهاتووی ده‌كه‌ن. ده‌زگه‌ی ئاراس ساڵانه نێزیكه‌ی 400 كتێب چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه، له پێشانگه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مایه‌ی شانازی قه‌ڵه‌می كورده و له ڕاگه‌یاندندا بۆ كورد بناخه‌ی ئاژانسێكی ده‌نگوباسی نێوده‌وڵه‌تییه كه هه‌مان (ئاكانیوز) ه، جگه له‌وه‌ی له چاپكردنی به‌رهه‌م به‌پێی یاسا و ڕێنوێنییه‌كان پشت و په‌نای ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی پارچه‌كانی تری كوردستانه، كه‌چی كه‌م مه‌لا هه‌ن ته‌نانه‌ت ناونیشانه‌كه‌شی بزانن و زۆربه‌یان پێیان وایه ده‌زگه‌ی ئاراس ڕۆژانه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی داڕێژه‌رانی پلانی چۆنیه‌تی له‌باربردنی ئاین و كولتووری كوردن و نه‌هاتن بزانن ئه‌و ده‌زگایه ڕۆژانه چی ده‌كا.
مه‌لاكان له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌ژین و ئاسایی ده‌بێ له پێشهاتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا خه‌ڵك چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێك له مه‌لاكان بكه‌ن. ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانن گۆیا شتێك به‌ناوی پێغه‌مبه‌ران بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانن چییه و ده‌بێ چۆن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. له ئاینه‌كه‌یاندا هه‌روا بووه و هاتووه، پێش ئه‌وه‌ی بزانن تاوان چییه، تاوانبار له‌ناو ده‌به‌ن و دواتر له تاوان ده‌كۆڵنه‌وه و پاشان به‌ڕسته‌یه‌ك پینه ده‌كه‌ین. ئه‌وانه تووڕه‌ن له‌وه‌ی چیرۆكێكی ساڵی 2010 ده‌توانێ هه‌موو داستان و ئه‌فسانه ئاینییه‌كانی هه‌زاران ساڵی له‌مه‌وبه‌ر بوورژێنێ و به‌ته‌نیا به‌ربه‌ره‌كانی هه‌موویان بكات.
به‌پێویستی ده‌زانین، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر بیر و هزری نوێ هه‌ر لێره‌وه ببڕێته‌وه، ئه‌گینا داهاتوو و پێشكه‌وتنمان له‌بار ده‌بات و ڕابردوویه‌كی تاریكمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێته‌وه. مه‌لاكان ڕێگه‌یان دیاره، ئه‌وه‌ی ئێسته مه‌لاكان شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی شی ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه‌یه ڕسته‌ی نووسه‌رێكی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێ، واته لێ گه‌ڕێن با هه‌ر له ئێسته‌وه نووسه‌رانمان شتێك بۆ مه‌لاكانی داهاتوو دابین بكه‌ن تا ئه‌وانیش بۆ جیلی دواڕۆژ لێكی بده‌نه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌ر نووسه‌ر و نووسین و ڕاده‌ربڕینێك به‌ده‌قی ئاینی، فه‌لسه‌فی، سیاسی و له نێوانیاندا كۆواری وێران و فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ك خاوه‌نی مه‌عنه‌وی پرسه‌كه، مه‌حكووم ده‌كه‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگرتبا، به‌دڵنیایی زۆربه‌ی ده‌قه ده‌گمه‌ن، شاكار و پڕبه‌هاكانی وه‌ك قورئان، ته‌ورات و ئینجیل هه‌ر له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوویان وێران ده‌كران، چونكه هه‌موویان قۆناخی هه‌ڕه‌شه‌یان بڕی و سه‌لماندیان هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌ده‌ب، خزمه‌تكردنه به‌خودی به‌ده‌ق.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد
2010/4/26
www. israelkurd. com
