به دری حه بیبمان بۆچی چاوی به ڕه خنه هه ڵنایه؟ ... نالی پێنجوێنی ـ سویسرا

سه ره تا ده مه وێ ئه وه به هێژا، کاک به دران بڵێم: ئه و (وتارانه ی له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاویکردنه وه *)، گه ر ناوی ئه و و ده زگای ئاراسی به سه ره وه نه بوایه، بڕوام نه ده کرد خامه ی ئه و، به و جۆره زمانه بنووسێ و هه ڵگری بیرێکی وه ها بێ، به و شێوازه مامه ڵه له ته ک ڕه خنه دا بکات. شایانی باسه، زمانی نووسینی ئه و وتارانه، زیاترله زمانی ده زگایه کی سه ربازی وهه واڵگرییه وه نزیکن تاده زگای ڕۆشنبیری، ئاشکرایه به خائین و ئه هریمه نکردن، کاری (ده زگای سه ربازی و پۆلیسی داپڵۆسێنه رن)، نه ک که س و ده زگای ڕۆشنبیریی. به داخه وه، له نووسینی ئه و وتارانه دا، ناوبانگ و مه وقیعی کاک به دران و ده زگای ئاراس و نزیکیان له سوڵتانه وه، به هانایه وه نه هاتوون، تا لانیکه م، له به ر ڕێزو ئیعتیباری ئه و ناوه ندانه، به زمانێکی ئه وه نده بازاڕی په لاماری نه یاره کانی نه دا و سنووری ڕه خنه نه به زێنێ. پێموایه، ئه و جۆره نووسینانه سه لمێنه ری ڕاستییه کن، ئه ویش ئه وه یه که سابات و خه رمانی هزرو مه عریفه و ڕۆشنبیریی کاک به دران، زۆر ڕووت و ڕه جاڵ و زڕن.

هه رچه نده قسه کانی کاک به دران، ئاو زۆر ده خوازێ، به ڵام به کورتی تیشک ده خه مه سه رچه ند بڕگه یه کی.

1 / کاک به دران ده نووسێ: هه ندێ مه لا، گه ڕیان له ده زگای ئاراس ئاڵاندووه!. گه رئه و پێیوایه داکۆکیکردن له بیروباوه ڕو پیرۆزییه کان و ده نگی ناڕه زایی هه ڵبڕین، به رامبه ر به وانه ی به زمانی سووکایه تی و جنێو ناوی خواو پێغه مبه ران و پیرۆزییه کان ده هێنن. گه ڕتێئاڵاندن بێ، ئه وا به هه ڵه دا چووه و ئه وه کێشه ی خۆیه تی. مایه ی شانازییه، که سی باوه ڕدارو موسڵمان، خۆشه ویستی بۆ خواو پێغه مبه روئیسلام، له سه رو هه موو شتێکه وه یه. به ڵکو ده توانم بڵێم، سووکایه تی به و پیزۆزیانه، زیاتر له سوکایه تی به دایک و بابیان ئازاریان ده دات، ئایا که سێ سووکایه تی و بێڕێزی به خۆشه ویسترین که سی بکرێ، بۆی نییه ناڕه زایی ده رببڕێ!؟. گه ر ده زگای ئاراس، که پشکی شێری له داهاتوو بودجه و قوتی مناڵانی کورد به رکه وتووه، سه کۆو مینبه رو بڵندگۆی په خشکردنی په یامی ڕاستی و مرۆڤدۆستی، داکۆکیکار له یه کسانی و ماف و ئازادییه کانی هاوڵاتیان، پارێزگاری و پاڵپشتی له به ها باڵاکانی میلله ت و ڕه وشته جونه کانی کورده واری بکات. سه رسه رو سه رچاومان، نه مه لاو نه ئیسلامیی، بۆیان نییه له گوڵ کاڵتری پێبڵێن. به ڵام کاتێک له و ده زگایه وه، به ناوی ئازادی بیروڕاوه سووکایه تی وجنێو، به خواو پێغه مبه ران و ئیسلام ده ده رێ، بۆ خه ڵک مافی ڕه خنه گرتنیان نه بێ. ئێوه ن که رامه تی موسڵمانانتان بریندارکروه، نه ک به پێچه وانه وه؟. ئێوه تائێستا جورئه تی ئه وه تان نییه، ڕه خنه یه ک له ده سه ڵات و حیزب بگرن، خۆتان له ئاست ئه و هه موو گه نده ڵی و نادادپه روه ریی و که موکوڕیانه دا کڕ کردووه، لای ئێوه حیزب و سوڵتانه کان، له سه روو ڕه خنه وه ن، خه ریکن به رگی پیرۆزیشیان به به ردا ده که ن!. لاپه ڕه یه ک، ڕه خنه له ده سه ڵات و حیزب و به رپرسه کان بگرێت، بازگه ی ده زگا مۆدێرنه که ی ئێوه نابڕێت، تیشکی زه ڕه بینی سانسۆرتا ن بۆ ئه و جۆره ڕه خنانه له لێزه ر به هێزو تیژتره. به ڵام کاتێ پرسی ئایین دێته پێشه وه، دڵفراوان و کراوه ن، پانتایی ڕووبه ری ئازادی و گه ڕه لاوژه، هێنده ی ئاسمان و ڕێسمانی لێدێت. کاره ساته ده زگایه ک گۆڤارێ چاپ بکا، به ڕێوه به ره که ی نه زانێ ته ژییه له سووکایه تیکردن به به هاو پیرۆزییه کانی جڤاته که ی. دواتریش له بری داوای لێبوردن و به خۆداچوونه وه، قسه یه ک بکا جێی به زه یی و مایه ی پێکه نین بێ. گوایه گۆڤاری "وێران" ناوبانگی زۆر نییه و تیراژه که ی له ئاست باڵای ده زگای ئاراسدا نییه!. سه یره، خه ڵکی هه رزه و نه فام و قین له دڵ، چیان ده وێ با بینووسن، له و ڕووه وه پێویست به چاودێری وسانسۆر ناکا، دیموکراسی و ئازادی، ده بێ به رقه راربێ!!. هه زار ڕه حمه ت له گۆڕی حه مدی شاعیر که ده فه رموێ: هونه رمه ندانی موفلیس، چه ند که ره مکارن له گه ڵ کوێری... . جێی خۆیه تی وته یه کی د. فارق ڕه فیق له باره ی ئازادییه وه، بۆ کاک به دران و براده رانی بنووسم، به ڵکو سوودێکی لێببینن، {ئه و بانگه شه یه ی که هه رکه سه مافێکی بێسنووری هه یه بۆ ئه و شته ی که دڵی ده یخوازێ و ده یه وێ بیکات و بیڵێت، ئه م بانگه شه یه نه ک تێگه یشتن نییه له ئازادی به ڵکو به بازاڕکردنی خودی ئایدیای ئازادییه، ل 30 غه مه جڤاتییه کان}.

2 / کاک به دران ده بێژێ: وتاری ئیسلامیی به‌زمانێكی مرۆڤیانه‌ نادوێ، زمانه‌كه‌ی زمانی دڕنده‌یه‌ نه‌ك مرۆڤ، کوردی کوڵۆڵ له وه ش بێبه شه ته ڤگه ره ئیسلامییه کانی له هی ئۆمه ت بچن. کاک به دران، ده یه وێ ئیسلامییه کان، بکاته ئاژه ڵ و دڕنده و جانه وه رو ئه هریمه ن، ئه و کات به سانایی مافی ژیان و ئاخاوتن و کارکردنیان لێزه وت بکا. وه ک زانایانی بواری زمان ده ڵێن، زمان ته نها ڕواڵه ت و هێما نییه، به ڵکو جه وهه رو خودیشه، بێگومان که سێ خودو جه وهه ری دڕنده بێ، مافی ژیانی نییه. ئه وسا له ڕوانگه ی هزره مۆدێرن و پێشکه وتوخوازو مرۆڤدۆستییه که ی!! کاک به درانه وه، بێگوێدانه مافی ئاژه ڵیش قه ڵاچۆکردنیان ڕه وایه. به دبه ختی کورد له وه دایه، که هه ندێ له به ناو ڕۆشنبرانی بوونه ته جه نگاوه ری ئایدیۆلۆژیا و حیزب، گه ر بۆیان بکرێ تاوانه کانی ستالین دووباره ده که نه وه. زمانی ئه و ئیسلامییانه ی که کا ک به دران به دڕنده له قه ڵه میان ده دا، له چاو زمانه که ی ئه ودا زمانی مه سیحن. تائێستا وتاری ئیسلامی میانڕۆ، وه ک کاک به دران، جورئه تی ئه وه ی نه کردووه، نه یاره کانی بکاته دڕنده و ئاژه ڵ. لێره دا پێویسته ڕاستییه ک ڕوونبکه مه وه، هه ندێ له و ڕۆژنامه و ماڵپه ڕو ده زگا و ڕێکخراوانه ی، پاشکۆی "سه ربه خۆو ئازاد"یان هه ڵگرتووه و ناوه ندی ڕۆشنبیری و ڕاگه یاندنی کوردیان ته مومژاوی و جه نجاڵکردووه، ده سه ڵات و حیزب، وه ک داشه هاره له به رژه وه ندی خۆی و بۆ ترۆرکردنی که سایه تی مه عنه وی نه یاره کانی یاریان پێده کاو ده یانجوڵێنێ، له ڕێی ئه و ناوه ندانه وه، له شکرێ قه ڵه م به ده ستی ده مامک پۆش، به ناوی خوازراو و زۆرجارهه ڵبه ستراو، {له سه رمه زهه بی "گۆبڵز"، درۆبکه، درۆبکه تاکو ده بێته ڕاستی. غه مه جڤاتییه کان ل 34} ڕۆژانه خه ریکی نووسینی درۆو بوختانن، په لامار و سووکایه تی به که سایه تی نه یاره کانیان ده که ن. ئیسلامییه کانیش به ده ست ئه وانه وه وه ک پۆڕی خوراویان لێهاتووه و به جانه وه رو دڕنده کراون. به پێچه وانه ی خوێندنه وه که ی کاک به دران، ئیسلامییه کان له هه ڵبژاردنی ئه م دواییه دا، له ڕووی ژماره ی ده نگه وه، پێشڕه ویان کردووه، به تایبه ت له ده ڤه ری زه رددا، ئه وه ش ده سه ڵاتدارانی زۆر قه ڵسکردووه، من بۆخۆم پێشبینی هێرشێکی ڕاگه یاندنێکی چه واشه کارانه ی توندم کردبوو، به ڵام له و باوه ڕه دا نه بووم هه ندێ ناوه ندو که س!، بێباکانه، بچنه گه مه یه کی وه ها قێزه ونه وه.

3 / کاک به دران، ڕاگه یاندنی یه کگرتوو به ئاگراوی ناوده با و ده ڵێ ئامانجی نانه وه ی ته نگه ژه و هاتنه کایه ی ترس و تۆقاندن و هێوری تێکدانه له ده سه ڵات. باوه ڕناکه م که سێک به و دوعایه بڵێ ئامین. له ماوه ی شانزه ساڵی ته مه نی ڕابردووی یه کگرتودا، نه یاره کانی پێش دۆسته کانی شایه تی ئه وه ی بۆ ده ده ن، که به شێوه یه کی ئاشتی و هێمن و مه ده نی و سه رده مییانه کاریکردووه. بگره زۆرهێزولایه ن، سوودیان له میکانیزمی کاری یه کگرتوو بینیووه. ئه و قسه یه زۆر باوه که هه ندێ ڕۆشنبیرو لایه ن به یه کگرتوویان وتووه و ده ڵێن، شێوه ی کارو سیاسه تکردنی ئێوه، بۆ وڵاتێکی وه ک سوێد و سویسرا گونجاوه نه ک کوردستان. له پاراستنی هێمنی و قوڵکردنه وه ی گیانی برایه تی، ڕێزگرتنی یاسا، کارکردنی ئاشتی و مه ده نیانه دا باڵای یه کگرتوو هێنده که ڵه گه ته، سه ری ئه وانه ی له و بواره دا ڕه خنه ی لێده گرن ناگاته داوێنی. چ جای ئه وه ی تۆمه ت و درۆی شاخدارو قرپۆکی وه ک تیرۆرو توندڕۆیی بده نه پاڵ. به پێچه وانه وه، سووتاندنی باره گا و شه هیدکردنی ئه ندامانی، ئه وه ده سه لمێنن که یه کگرتوو، قوربانیی ده ستی توندڕۆی ئیسلامیی وعه لمانی و ده سه ڵات بووه.

باشتر بوو بۆ کاک به دران، باسی ڕاگه یاندنی ئاگراوی نه کا، چونکه ئاگری ئه و ڕاگه یاندنه ی ئه و و براده رانی سه ریان تێدا سپی کردووه هێشتا (دوو که ره که ی، وه ک دووکه ڵی بورکانه که ی ئیسله ند، ئاسمانی کوردستانی به رنه داوه. ڕۆژگارێک بوو، بڵێسه ی ئاگری شه ڕی براکوژی، به پێنووسه که ی ئه وان خۆشده کرا. که س شکنابه م له و بواره دا شان له شانی ئه وان بدا.

4 / کاک به دران ئیسلامییه کان به ده به نگ و داماوو لێنه هاتوو، ناوزه ند ده کات. له وه ڵامی ئه و ڕسته دا پێی ده ڵیم: جێی شانازییه بۆ مرۆڤ، له سۆنگه ی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازییه وه، به زمانی هابیل له گه ڵ گه لی خۆیدا بدوێ، ده ستی به خوێنی که س سوور نه بێ، با لای هه ندێ له وانه ی ده رونیان ته ژییه له غروری ده سه ڵات و توندڕۆیی ئایدیۆلۆژیا، به ترسنۆک و داماو و لێنه هاتوو له قه ڵه م بدرێن، تۆ بڵێی خه ڵکی به غاندی بڵێن ترسنۆک. ده بێ قوتابیان وهه ڵگرانی مه شخه ڵی ڕێبازی ئاشتیخوازی، مه حه مه د وعیسا پێغه مبه ر، دروودی خوایان لێبێ، باکیان له و قسانه نه بێ و خاترجه مبن، سروودی ئاشتیخوازانه ی خۆیان بچڕن: له جاتی به رد، گوڵمان پێیه... له جیاتی قامچی زۆرداران، دڵمان پێیه... . هێمنی و ئاشتیخوازی مایه ی شانازی و نیشانه ی ڕه ووشت به رزین. به پێچه وانه وه، نه خۆشی شه ڕانگێزی، له قبوڵنه کردن و ڕێزنه گرتنی مافی ئه وانیتره وه سه رچاوه ی گرتووه، به رهه می خۆ به باشترو شیاوتر ته ماشاکردنه، که سی شه ڕانگێز پشتی به هێزو بازوو قایمه، نه وه ک هزرو ژیری.

5 / کاک به دران ئه یه وێ، به داکۆکیردن له وانه ی جنێوو سووکایه تی به بیروباوه ڕی موسڵمان ده نووسن، گوایه سه روه رییه ک بۆخۆی تۆماربکات، دیاره ئه و نازانێ هه موو ئه وانه ی پێش ئه و، ئه و ڕێچکه یان تاقیکردۆته وه، هیچیان سه وز نه کردووه و مایه پووچ ماونه ته وه. کێ هه یه له پاڵ جنێوفرۆشیدا بووبێته قاره مان، ڕۆشنبیر به ڕێزگرتنی بیروباوه ڕی جڤاته که ی مه دالیای گه وره یی و سه روه ری و خۆشه ویستی گه ل به ده ستده هێنێت نه وه ک به پێچه وانه وه.

5 / کاک به دران ده ڵێ شانازی به شویعیبوونه وه ده که م. ده مه وێ له و ڕووه وه پێی بڵێم: کاتی خۆی شویعیبوون مۆده بوو، نه ک عه یب، چونکه وه ک به گژاچوونه وه ی سته م و نادادی و نایه کسانی، سیستمی سه رمایه داری و داکۆکیکردن له مافی هه ژاران وێناده کرا. به ڵام ئێستا دوای حوکمڕانی زیاتر له نیوسه ده ی ئه و ئایدیۆلۆژیا داپڵۆسێنه ره، ئاشکرابوونی سته م و نادادی و تۆقاندن و چه وساندنه وه و ترۆرکردنی ده یان ملیۆن خه ڵک، له ژێرباڵی ئه و ڕژێمه تۆتالیتاره دا، وایلێهاتووه شویعیبوون بۆ که سی ڕۆشنبیرنه نگی بێت، (له گه ڵ ڕێزم بۆ ئه وانه ی وه ک ڕێبازی به گژاچوونه وه ی سته م ودابینکردنی یه کسانی، ناوی شیوعیان هه ڵگرتووه نه ک وه ک ئایدیۆلۆژیا) . سه رده می ده سه ڵاتی کۆمۆنیزم له ڕوسیا، وه ک سه رده می پاشه کشه ی هزرو ئازادی بیروڕا وێناده کرێ، بۆ تێگه یشتنی زیاتر له و پرسه با کاک به دران، ل 16، کتێبی سته مکاری فاروق ڕه فیق به سه ربکاته وه. پێده چێ کاک به دران، بێئاگا بێ له وه ی که له هه ندێ ناوه ندی ڕۆشنبیریی پۆست مۆدێریسته کان، (کۆمۆنیزم وه ک جمکه ی نازیزم و فاشیزم ته ماشا ده کرێ، هیواخوازم سه رێ له کتێبی غه مه جڤاتییه کانی ل 112، فاروق ڕه فیق بدات، تاکو له ڕاستی ئه و قسه یه مان بگات) . له مڕۆدا که سم پێشکنایه شانازی به فاشیزم و نازیزمه وه بکات.

له کۆتاییدا، ده مه وێ به شیعرێکی حه مدی، ڕوو له وانه بکه م که به قسه هیچیان بۆ که س نه هێشتۆته وه و ئه فلاتوون وغاندی و نیچشه به شاگرد ڕاناگرن. وه ک سوپه ر ڕۆشنبیر و پێشکه وتووخواز خۆیان ده ناسێنن، ئه ستێره ی ناو و شۆره تیان، له ئاسمانی ڕۆشنبیری کوردییدا وه ک به دری چوارده هه ڵهاتووه، که چی له بواری هزردا ده رۆزه یان پێده شێ.

ڕازی عیشقم برده لای زاهید، وه کو گه ر گوێی له قان

حاڵی بووم، خاڵــی بوو ملپانه، خه ریکی نانه ئه و...

 * کۆمه ڵه وتارێکی به دران ئه حمه د حه بیب، له ژێر ناونیشانی (مه لاو گه مه ی سیاسه ت ـ دنیایی، وه ڵامێک بۆ ڕاگه یاندنی یه کگرتوو، وه ڵامێک بۆ جاهیلێکی تری یه کگرتوو، له ڕۆژانی، 20، 21، 24، نیسان 2010، له ماڵپه ڕی کوردستان نێت بڵاوکراونه ته وه)

 

میوانانی سەر خەت

We have 458 guests and no members online