كچێك مه‌گی كه به قاچه‌كانی ئاسمانی به‌رزكردووه
كوڕێك بگی كه بۆ سوژده بۆ خودا كڕنۆشی بردووه
ئه‌بو نه‌واس762-813 ز
ئه‌و به‌یته هی ئه‌بو عه‌لی حه‌سه‌ن كوڕی هانی ناسراو به ئه‌بو نه‌واسه، له ئه‌هواز له خوراسان باشوری رۆژئاوای ئێران له ساڵی 762 له باوكێكی دیمه‌شقی و دایكێكی فارس له دایكبووه، باوكی ئه‌بو نه‌واس یه‌كێك بووه له جوندیه‌كانی مه‌روانی كوڕی محه‌مه‌د دواین خه‌لیفه‌ی (بنی ڕمیه) له دیمه‌شق..
له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا ئه‌هواز جێده‌هێڵن و ده‌چنه به‌سڕه.. تاد مه‌به‌ستمان لێره‌دا ژیاننامه‌كه‌ی نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وه‌ك شاعیرێك هیچ سنوور و چوارچێوه‌كی بۆ بیركردنه‌وه ئازادی له بیركردنه‌وه‌ی خۆی دانه‌ناوه، له‌و سه‌رده‌می كه هارون ئه‌لره‌شید خه‌لیفه‌بووه له به‌غدا و هه‌ر خۆشی دانیشتووی به‌غدا بووه له‌و كاته.
مه‌به‌ست لێره‌دا چییه، پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا په‌یكه‌ری بۆ ده‌كری، شه‌قامو هوتێل و مه‌یخانه و گه‌ڕه‌كی به‌ناو ده‌كری، فه‌یرۆزی ئستوره‌ی گۆرانی شیعری ده‌كاته گۆرانی، چه‌ندینجار دیوانه‌كه‌ی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و هیچ رژێمێكیش به دیكاتۆریته‌یشه‌وه ده‌ست بۆ ناوی ئه‌بو نه‌واس نابه‌ن به خراپی..
ئه‌ی خێره ئیسلامی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی خۆی پی له عه‌ره‌به‌كان عه‌ره‌بتر و له ئیسلامه‌كانی هه‌موو دنیا پی ئیسلامتره و له هه‌موو رژێمه‌كانیتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتی نییه دیكتاتۆرتره!
مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ولێری هه‌یه ده‌ڵی: تێنه‌گه‌یشتن له به‌رای خوای گه‌وره‌تره، به‌ڵام من ده‌ڵێم: یه‌كگرتوو و ئیسلامی سیاسی له خودی تێنه‌گه‌یشتنیش تێنه‌گه‌یشتووترن.
