ئه‌م موناقه‌شه‌ی كه له نێوان گۆڤاری وێران و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی كاك به‌دران و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو هات ئاراوه. به‌راستی بێتاقه‌تیكردم، هه‌رچه‌رنده من یه‌كه‌م كه‌س بووم داكۆكیم له‌و گۆڤاره‌كرد، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانی كاك به‌دران و براده‌رانی یه‌كگرتوو خه‌ریكه كاره‌كه به ئاقارێكی دیكه به‌رن و تۆمه‌تباركردن و یه‌كتر ناشیریكردن و به‌كار هێنانی جاهیل و كۆنه شیوعی و شتی دیكه‌ی تێده‌كه‌وێت كه قابیلی هه‌زمكردن نییه. دیاره من بارته‌قای ئه‌و سنووره باوه‌ڕم به ئازادی هه‌یه كه كه‌رامه‌تی ئینسان و مرۆڤایه‌تی تێدا پارێزراوبێت و له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌ته‌ی نیقاشی نێوان ئایین و عه‌لمانی، یان ئیسلام و سكۆلاریزم له ئارادایه، به تایبه‌تی له ناو كورددا. بێگومان نه‌تواندراوه جه‌ده‌لێكی ئه‌قڵانی و دوور له هه‌ڵچوون و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی سیاسه‌ت، ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن، بۆیه تاكو ئێستا نه‌تواندراوه جۆرێك له تێگه‌یشتن له نێوانیاندا دروستببێت. دیاره كاك به‌دران ئه‌م كاره‌ی یه‌كگرتوو به جۆرێك له ئینفاعالكردن به رامبه‌ر به پارتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان لێكده‌داته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره زمان و ته‌حلیلانه‌ی كاك به‌دران له كۆمێدیا نه‌بێت له هیچی دیكه ناچێت، چونكه روناكبیر نابێت ئه‌وه‌نده ساده‌بێت بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك ئازادی و كلتوور و ئه‌ده‌ب و هه‌تد.. بچوێنێت به ناكۆكیه ئایدۆلۆژیه‌كان، یان به‌راوردیان بكات به سیاسه‌ت و پارتی و شتی له‌و بابه‌ته. بۆ بابایه‌كی وه‌ك سه‌رنووسه‌ری یه‌كگرتووش جوان نییه خۆیان هێنده بچوك بكه‌نه‌وه و كه‌یسێكی ئه‌وها ئاوێته به كه‌س و گروپ و ده‌زگایه‌ك بكه‌ن. لێره‌دا داوا له هه‌ردوو لا ده‌كه‌م واز له‌م جۆره هه‌ڵچونه بهێنن و فۆرمێكی دیكه له موناقه‌شه دروست بكه‌ن. یان حیوارێكی كراوه له نێوان هه‌ردوو لابێته ئاراوه. دیاره مه‌به‌ستم به‌دران و یه‌كگرتوو نییه، به‌ڵكو روناكبیر و ئایین و ده‌سه‌ڵاتی كلتوورییه، بۆ ئه‌وه‌ی لێك تێگبگه‌ین و چیتریش یه‌كتری ناشیرینه‌كه‌ین.
براده‌ران به‌م شێوه‌یه‌ش نا... وه‌ڵام بۆ به‌دران و یه‌كگرتوو… دڵزارحه‌سه‌ن
میوانانی سەر خەت
We have 750 guests and no members online
