مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی، به‌یانێکی تووندی دژی ده‌زگای ئاراس و کۆڤاری وێران بڵاو کردۆته‌وه، به‌وه‌ی که گۆڤاره‌که چیرۆک و شیعرێکی ئێرۆتیکی بڵاوکردۆته‌وه. چیرۆکه‌که هی زانایه‌کی ئیسلامیی توونسییه، که نزیکه‌ی هه‌شتسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیویه‌تی. شیعره‌که‌یش هی شاعیریکی کورده.
مرۆڤ کاتێک دیالۆگ له‌گه‌ڵ لایه‌نێکدا ده‌کات، که هه‌ردوو لا باوه‌ڕیان به دیالۆگ هه‌بێت. ئیسلامی سیاسی ته‌نیا ئه‌و کاته ئاماده‌یه له‌گه‌ڵت دابنیشێت و گوێ له ڕایه‌کانت بگرێت، که بێهێزه و دانیشتنیشی له‌گه‌ڵتدا بۆ خۆ به‌هێزکردنییه‌تی. بۆیه، ئه‌م دیالۆگه‌ی من، له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا نییه. له‌گه‌ڵ گه‌نج و خوێدنه‌واری کورده. له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کوردستان و هه‌موو حیزبه‌کانه
ئه‌ده‌بی کلاسیکی عه‌ره‌بی و فارسی، سامانێکی کو‌لتووریی گه‌وره‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ن و زۆریش شانازیی پێوه ده‌که‌ن. ئه‌ده‌بێکه، له‌مێژه سنووری جوگرافیی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به‌زاندووه و هه‌موو ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌کانی دنیا، وه‌ک ئه‌ده‌بێکی گه‌وره و زیندوو ده‌یخوێننه‌وه. ته‌رجومان ئه‌لئه‌شواقی ئیبن عه‌ره‌بی، به‌رهه‌مێکی وایه. قه‌سیده‌یه‌کی خۆشه‌ویستییه و بۆ ''نیزام ئه‌سفه‌هانی'' نووسراوه، که کچێکی چوارده‌ساڵه‌ی مه‌مک پڕ و قیتی سوخمه‌دڕێن بوو. جوانێکی چاو به‌ڵه‌ک و شۆخوشه‌نگی که‌ڵه‌گه‌ت بوو. ئیبن عه‌ره‌بی یه‌که‌م جار له ''مه‌ککه‌ی موکه‌ڕه‌مه'' نیزامی بینیوه و ئاشقی بووه. ئه‌م شیعره‌ی ئیبن عه‌ره‌بی، ڕه‌نگه جوانترین و به‌ناوبانگترین شیعری عه‌ربی بێت، که ئاسه‌واری به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئه‌ورووپاییشه‌وه هه‌یه. ئه‌م قه‌سیده‌یه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئیسلام و ڕۆژهه‌ڵاتناس، نیکڵسۆن، ته‌رجومه‌ی ئینگلیزی کرد و له له‌نده‌ن چاپ کرا. یه‌کێک له کۆڵه‌گه‌کانی ئه‌م ئه‌ده‌به به‌رزه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی، ئه‌ده‌بی ئێرۆتیکه. که به ئاسانی ده‌توانیین له شیعره‌کانی حافزی شیرازی، مه‌ولانا جه‌لالئه‌دینی ڕۆمی، ئیبن عه‌ره‌بی و ئه‌بونه‌واس و زۆر نووسه‌ری تردا بیانخوێنینه‌وه. له شیعری ئه‌واندا، سنووری نیوان ئێرۆتیک و خۆشه‌ویستی، زۆر باریکه. ئاسه‌واری ئه‌م ئه‌ده‌به ئێرۆتیکه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی، به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه هه‌یه. ڕه‌نگه ناودارترین شاعیرمان، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بێت. کوردیش شانازی به ئه‌ده‌بی کلاسیکی خۆیه‌وه ده‌کات. که کۆڵه‌گه‌یه‌کی ئه‌م ئه‌ده‌به‌ی ئێمه‌یش ئه‌ده‌بی ئێرۆتیکه.
دیالۆگی کو‌لتووریی نێوان نه‌ته‌وه‌کان گرنگه. میلله‌تان له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه، له‌یه‌کتری ده‌گه‌ن. ئه‌وه بۆیه ئه‌ده‌بی یه‌کتری ته‌رجومه ده‌که‌ن. گۆڤاری ''وێران''یش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌و چیرۆکه ئیرۆتیکه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، که ئیسلامی سیاسی وا ده‌زانێ، ئابڕووی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری تکاوه.
ئیسلامی سیاسی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هه‌موو حیزبه‌کاندا هه‌یه، که کێشه‌یه‌کی سیاسییه و ده‌یانه‌وێ ئه‌وان ببنه هێزی گه‌وره‌ی کوردستان، له داهاتوویشدا حکومه‌ت به‌رێوه ببه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بێت. ئه‌مه وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ڕه‌نگه کارێکی ڕه‌وا بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترساناکه و ده‌بێت ئێستا به ڕوویاندا ببینه‌وه، شێوه‌ی کارکردنیانه له به‌ئامانجگه‌یشتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یاندا.
ئه‌وان وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووخساره ترسناکه‌مان پیشان ده‌ده‌ن، که ئه‌ڵمانیای نازی له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا، پیشانی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌دانی دا. یان ئه‌و ڕووخساره‌ی، که تاڵیبانه‌کان به‌رانبه‌ر به کولتووری کۆنی ئه‌ڤغانستان پیشانیان دا. که به ''ئاڕ پی جی'' RPG په‌یکه‌ره‌کانی بودایان ته‌قانده‌وه. ڕێگرترن له گه‌شه‌ی لایه‌ن و بیری وا، که نامۆیه به کۆمه‌ڵگه، ئه‌رکی هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه‌یه. وه‌ک که ڕێگرتن له نازیی و تاڵیبانه‌کان و تیکشاندنیان ئه‌رکی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
بێده‌نگیی و بێ هه‌ڵوێستیی حکومه‌تی کوردستان، له کێشه‌یه‌کی وادا، که له ڕاستیدا کێشه‌ی ئه‌وانه و مه‌به‌ستیشیان ئه‌وانه. هه‌ڵوێستێکی نا‌به‌رپرسیاریێتییه. ئیسلامی سیاسی هه‌میشه سنووره‌کان تاقی ده‌که‌نه‌وه، سنووره‌کانی وه‌شاندنی ڕم و هاوێژتنی تیریی ژه‌هراوییان. ده‌یانه‌وێ بزانن له‌کوێ کۆمه‌ڵگه لێیان به‌ده‌نگ دێت. ئه‌وان له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌که‌ن. ئه‌وان شه‌ڕ دژی حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕوویان له ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵگه کردووه. ده‌یانه‌وێ ترس بچێنن و ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌کان په‌ک بخه‌ن و یه‌ک یه‌ک بێده‌نگیان بکه‌ن. ئه‌و کاته شتێک نامێنێت به‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، من وای ده‌بینم، ئه‌م هێرشکردنه بۆ سه‌ر ده‌زگای ئاراس و گۆڤاری وێران، هێرشکردنه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه.
ملنه‌رمیی حکومه‌ت و حیزبه‌کانی کوردستان، به‌رانبه‌ر به حیزبی ئیسلامی و گه‌شه‌ی ڕه‌وتی تووندڕه‌وی ئایینی، کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دۆزه‌خێک ده‌بات، هه‌موومان ده‌سووتێنێت. ڕه‌نگه یه‌کێک له ڕووه خراپه‌کانی سیستێمی دیموکراتی، ڕێگه‌پێدانی حیزب و ڕێکخراوی وا بێت. ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک نه‌توانێت، سنوور بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبێکی سیاسی بۆ سه‌ر نووسه‌ران و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی دابنێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات. وا باشتره، ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته کارێکی تر بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، که له‌ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوودا، ده‌ریایه‌ک خوێن و به‌قه‌د دیجله و فورات فرمێکی ڕشتووه، تا ئازاد بژیت. شایسته‌ی ئه‌وه نییه، ڕێگه به ئیسلامی سیاسی بدرێت، ئه‌م ئازادییه‌ی لێ زه‌وت بکات. زه‌وتکردنی ئازادی و چاندنی ترس، کۆڵه‌گه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ده‌له‌رزێنێت و له ئاکامدا ده‌بێته هه‌رسی حکومه‌تی کوردستان. ڕه‌نگه ئه‌وانیش ڕێک و ڕه‌وان ئه‌وه‌یان مه‌به‌ست بێت.
ڕووبه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان هێنده گه‌وره نییه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ و ڕه‌چه‌ڵه‌کی یه‌کتری قه‌بووڵ نه‌که‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌کدی قه‌بووڵ نه‌که‌ین به‌و شیوه‌یه‌ی که هه‌ین، ئه‌وا تێیدا پێکه‌وه ژیانێکی ئایینی و ئێتنیکی، مه‌حاڵه. کۆمه‌ڵگه تووشی گرفت ده‌بێت و کوردستان لێمان ده‌بێت به دۆزه‌خ. ئه‌وان ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌یه‌کی وا نه‌گه‌ن، ئه‌وا کاریان بۆ به دۆزه‌خکردنی کوردستانه.
به‌ڕاستی سه‌یره. یان ڕاستتر، زۆر نه‌زانییه. عه‌ره‌ب خۆیان زۆر شانازی به ئه‌ده‌بی کلاسیکیانه‌وه ده‌که‌ن. که‌چی حیزبێکی ئیسلامی کوردی دێت و دژی ئه‌م ئه‌ده‌به ده‌دوێت. شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌بونه‌واس، که هه‌موو شیعره‌کانی له‌باره‌ی نێربازییه‌وه‌یه، له به‌غدا په‌یکه‌رێکی گه‌وره‌یان بۆی هه‌ڵچنیوه. فه‌رموو ئه‌م شیعره‌ی ئه‌بونه‌واس بخوێنه‌وه.
''که کچێکی گه‌نج ده‌بینم، ده‌ڵێم:
بڕۆ خوشکم، دوورکه‌وه لێم
بڕۆ، ئه‌و کوڕه‌م بۆ په‌یدا بکه
که من شێت و شه‌یدای ئه‌وم''
ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی له کوردستان، دژی ئه‌ده‌بێکی وان، فه‌رموو با ڕوو له ناوه‌نده کولتوورییه‌کانی عه‌ره‌بی بکه‌ن. بۆ نموونه، له‌باره‌ی شیعره‌کانی ''ئه‌بونه‌واس''ـه‌وه، که هه‌مووی له‌باره‌ی نێربازییه‌وه‌یه، نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی بۆ حکومه‌تی عێراق بنووسن. بڵێن ئه‌مه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناگونجێت. داوا بکه‌ن، شیعره‌کانی ئه‌بونه‌واس بسووتێنن و په‌یکه‌ره‌که‌یشی بڕوخێنن. ئه‌وسا با بزانیین، حکومه‌تی عێراق، چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌یسه‌ریی له‌م کورده ئیسلامییانه نه‌کرده کونه مشک، ئه‌وا دیاره ئه‌وان ڕاست ده‌که‌ن.
ئێ خۆ ناکرێت، کورده ئیسلامییه‌کان، خۆیان له سیستانی، مالیکی و موقته‌دا پێ ئیسلامتر و زاناتر بێت!
