
له شاری هه‌ولێر و له مزگه‌وتی حاجی عه‌لی له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان له غوتبه‌ی ئه‌م هه‌ینییه مه‌لای گوتاربێژی مزگه‌وتی ناوبراو كه‌ناوی (مه‌لا ئاوات) ه و فه‌رمانبه‌رێكی پله‌داری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینییه غوتبه‌كه‌ی تایبه‌ت كرد له‌سه‌ر گۆڤارێك به‌ناوی (گۆڤاری ئێوه) كه خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی (چیا محمد اسعد) ه و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی (شێرزاد عمر محمود) ه و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینه‌كه‌ی (سه‌روه‌ت محمد رحمان) ه، من وه‌كو خوێنه‌رێكی هه‌میشه‌یی ئه‌م گۆڤاره تا ئێستا زۆر سوودم له‌م گۆڤاره بینیوه چونكه 14 فایلی هه‌مه‌جۆری له‌خۆی گرتووه له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و به نه‌فه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی زۆر پاك كار ده‌كات و تا ئێستا 9 ژماره له‌م گۆڤاره ده‌رچووه كه مانگانه‌یه، ژماره‌ی مانگی نیسانیان له 14/4 ده‌رچوو كه هیچ ژماره‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو و نووسرابوو (ژماره‌ی تایبه‌ت و فرۆشتنی له‌سه‌ر نییه) كه تایبه‌ت بوو به رۆژی ئه‌نفال و 85 دیكۆمێنتی هه‌ر 9 شاڵاوی ئه‌نفالی له‌خۆوه گرتبوو، له سه‌ره‌تاكه‌یشی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ساته كرابوو له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێكه‌وه و دواتریش دیكۆمێنته‌كانی به‌عس بڵاوكرابوونه‌وه كه باس له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌كات و له‌كۆتاییه‌كه‌ش دوو شیعری بادینی و سۆرانی بڵاوكرابویه‌وه و له به‌رگیشدا ئه‌م گووته‌یه بڵاوكرابویه‌وه (ئه‌نفال سوره‌تی قورئانی... ئه‌نفال وشه‌ی یه‌زدانی... ئه‌نفال گوته‌ی ئاسمانی... . ئه‌نفال تۆ ژان و زامی كوردانی) ئه‌و مه‌لایه‌ی ناوم هێنا له‌سه‌ر ئه‌م گوته‌یه ته‌واوی نوێژكه‌ران و ئاماده‌بوانی وروژاند به‌وه‌ی كه ئه‌م گۆڤاره ئه‌م كاره خراپه‌ی كردووه و ئه‌نفال ره‌بتی به ئیسلامه‌وه نییه و نابێت ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌نفال بۆ ئیباده‌ی جه‌ماعی به‌كار بهێنرێت، دیاربوو مه‌لای ناوبراو به ته‌كبیر لێدان و ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر زیاتر خه‌ڵكه‌كه‌ی جۆش‌دا كه ده‌بێت خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ئه‌و گۆڤاره سزا بدرێن و پۆزش بۆ ئاینی ئیسلام بهێننه‌وه به‌وه‌ی كه سوكایه‌تیان به سوره‌تی ئه‌نفال كردووه، جگه له‌وه‌ی كه زۆر هێرشی كرده سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كه چۆن قه‌بوڵی ئه‌و ئیهانانه ده‌كه‌ن به‌ناوی ئیعلامی حوڕه‌وه، یه‌ك به‌خۆم كه له‌گه‌ڵ باوكم بۆ غوتبه‌كه هاتبووم كه گه‌ڕاینه‌وه ماڵ باوكم زۆر لێم توڕه‌بوو هه‌رچ گۆڤاری (ئێوه) م هه‌بوو هه‌موو ژماره‌كانی لێ سووتاندم و باوكم قسه‌ی مه‌لای ده‌كرده‌وه و ده‌یگووت ئه‌م گۆڤاره ئیسرائیلیه و نابێت له‌و ماڵه هه‌بێت چونكه رزق نایه‌ته ماڵه‌كه‌مان. بۆیه داواكارم له رۆشنبیران و خوێنه‌ران و ستاڤی ئه‌م گۆڤاره‌ش كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك نه‌ده‌ن بۆ پارێزگاری كردن له‌و ئازادیه‌ی هه‌یه ئه‌وا كوردستانیش ده‌كه‌نه كابۆڵ.
hajar_malaqarayi@yahoo. com
