ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ:
1- له‌ناوبردنی هزری ئازاد، ئێمه چۆن بیرده‌كه‌ینه‌وه ده‌بی هه‌موو كه‌سێك وه‌كو ئێمه بیر بكاته‌وه، وه‌كو ئێمه بیرنه‌كه‌یه‌وه دوژمنی ئێمه‌ی.. پێمان بكری:
ڕ- به تۆقاندن وه‌كو خۆمانت لێده‌كه‌ین.
ب- ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی به تۆقاندن وه‌كو خۆمانت لێبكه‌ین ئه‌وا ناچارین بتكوژین و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شت به خوشك و دایك و ژنه‌وه ده‌بێته حه‌ڵاڵی خۆمان.
ت- ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌شمان پی ئه‌نجام نه‌درا، ئه‌وا ناچارین دینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ینه چه‌كێك و له‌ناو كۆمه‌ڵدا به كافرتان له قه‌ڵه‌م بده‌ین، بۆیه بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه هه‌ستی ببزوی و ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسی ئه‌وا بتانكوژی و ژنه‌كانتان ببا و سه‌روه‌ت و سامانیش حه‌ڵاڵی خۆیه‌تی.
2-هه‌موو شتی ئه‌نجام ده‌ده‌ین له پێناو سه‌رخستنی عه‌قیده‌مان: هه‌ر عه‌قیده‌یه‌كیتر مه‌رفوزه كولیه‌ن ته‌نیا عه‌قیده‌ی ئێمه نه‌بی، ئیلا ئه‌گه‌ر حه‌ركه‌یه‌ك هه‌بی كه له ساڵحی ئێمه‌دا بی، جا ئه‌وه فرۆشتنی فلیمی خیلاعی بی یا سێكسی جه‌ماعی بی... هتد باشترین ته‌جروبه‌شمان گروپی شێخ زانایه، ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو شتی بكه‌ین له پێناوی سه‌رخستنی عه‌قیده و بیر و باوه‌ڕی پیرۆزمان.
3- حقوقی خوشكانی موسڵمان: بۆت هه‌یه له 7 ساڵی هه‌ر كچێك ماره بكه‌ی كه دڵت ده‌یخوازی و له 9 ساڵی بیگوازییه‌وه، پاش ئه‌ویش بۆت هه‌یه ژنێكیتر بێنی به بی ئه‌وه‌ی پرس به ژنی یه‌كه‌مت بكه‌ی، ژنی سێیه‌م و چواره‌میش حه‌قی تۆیه.. بۆت هه‌یه ئه‌گه‌ر حه‌زت له ژنی برایه‌كی موسڵمان كرد، ئه‌وا پێی ته‌ڵاق بده‌یت و له‌خۆتی ماره بكه‌یت جا به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ه‌ك بی.. به‌تایبه‌تیش كه ژنه‌كه‌ت له خزمه‌تی حزبدا به كاربێنی.
4- ئاینه‌كانیتر: ته‌نیا تاكه دینێك له دنیادا ئیسلامه، ئه‌گه‌ر پێویستی سیاسی وایكرد ئه‌وا ئیتحرامی دنیه‌كانیتر ده‌گرین و بۆ مه‌به‌ستی خۆمان به‌كاریان دێنین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له هه‌ر فڕسه‌تێكدا ده‌بی له‌به‌حردا غه‌رقیان بكه‌ین، به تایبه‌تیش دینی مه‌سیحی و یه‌هودیه‌كان و ئێزدیه‌كان و سائیبه و تاد.
5- زیناكردن: زینا به هه‌موو شێوه‌كانی قه‌ده‌غه‌یه، ئیلا له حاڵه‌تێك نه‌بی كه ئه‌و زینایه له پێناوی ئاین و سه‌رخستنی عه‌قیده‌مان بی.. دڵ له دڵ مه‌ده‌ن بیكه‌ن.
6- ئاژاوه و شه‌ڕ و ناله‌باری وه‌زع له ساڵحی ئێمه‌یه هه‌ر كارتێك بۆتان ره‌خسا ئاژاوه بنێنه‌وه، شه‌ڕ بكه‌ن، وه‌زع ناله‌بار بكه‌ن.، با ئیسقرار نه‌بی چونكه ئیستقرار له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نییه..
والسلام و علیكم و رحمه الله و بركاته
له نووسینی داهاتوو شه‌ش خاڵی‌تر كه‌شف ده‌كه‌ین به ئیزنی خودا.
