له‌پاش ده‌رچوونی كۆواری وێرانه‌وه و پاش ئه‌و كه‌تنه‌ی كه كردیان به‌دران سی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه له دوانیاندا ده‌لێت به نیازنه‌بووم وه‌ڵام بده‌مه‌وه، دوورنیه بۆ وه‌لامی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به نیه‌تی به‌نیاز نه‌بووم وه‌لام بداته‌وه، ئه‌و راست ده‌كات من جاهیلم به‌ڵام به‌م شتانه‌ی خواره‌وه:
1- جاهیل و نه‌زانم له ماستاو كردن دا له سه‌نگه‌ر گۆرین وله پیاهه‌ڵدان و له پانكردنه‌وه‌دا (به‌زمانی هه‌ولیریان)، نمونه‌یه‌ك دینمه‌وه بۆ راستی ئه‌و قسه‌یه‌م، ئه‌و پێشه‌كیه‌ی كه ئه‌و نوسویویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت وێنه‌كه‌ی (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) به‌و جۆره له ماڵی مندا هه‌ڵواسراوه و ئه‌وه‌ش وه‌ێف و جۆری وینه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر من بموتایه و بمویستایه ئه‌و مه‌سجه بگه‌یه‌نم زۆر به‌كورتی و زۆر به ساده‌یی ده‌مووت وینه‌یه‌ك له‌مالمدایه و نه‌مده‌زانی ترش خویی پیوه‌بكه‌م و بیرازینمه‌وه، جیاوازیه‌كه ئه‌مه‌یه كه‌واته ئه‌و راست ده‌كات من جاهیلم... . !
2- من جاهیلم، دیاره ژیان له هه‌ریمی كوردستاندا گۆراوه، شه‌فافیه‌ت هه‌یه و به‌ده‌ستخستنی زانیاری له ئه‌وپه‌ری باشیدایه، ئه‌وه‌نیه هه‌رچیت بویت به رێگه شه‌رعی و یاساییه‌كان به‌ده‌ستت ده‌كه‌ویت بۆ نمونه هه‌ر رۆژنامه‌نوسیك بیه‌وێت و سه‌ردانیكی باله‌فرگه‌ی هه‌ولیر بكات چی بوێت له زانیاری له‌سه‌ر گه‌شتیاران و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كوردستانیان كردوه به‌ده‌ستی ده‌خات و ده‌شتوانی ئازادنه بڵاوی بكاته‌وه!!! له‌مه‌یاندا جاریكی تر ده‌لێم من نه‌زان بووم ده‌بوایه به هه‌ره‌شه‌كانی به‌دراندا بمزانیایه (ئه‌و له هه‌ردوو وه‌لامه‌كه‌یدا به‌م جۆره گوزارشت ده‌كات - ئه‌گینا تۆمه‌تێكی وا، به‌ڵگه‌ی نه‌بێ ناشێ به‌سه‌لامه‌تی تێ په‌ڕێ. دیسان نه‌ڵێی پیاوی ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كا. من پیاوی كه‌س نه‌بووم و نیم _ئه‌لبه‌ت هی یه‌كه‌میان به‌هه‌مان شێوه له‌و رسته‌یه ده‌چێت) هه‌ریم شامی شه‌ریفه و ته‌نها راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به پێشێلكاره‌یه‌كان به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه به‌ده‌ستخستنی زانیاری چه‌ند گران و رۆژنامه‌نوسانیش چه‌ند باجیان داوه!! سه‌یره به‌ناو رۆشنبیره‌كانی ئه‌م هه‌ریمه به‌ر له چه‌ك به‌ده‌سته‌كانی هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن و پییوایه ئێمه هه‌قی ژیانمان نیه له‌كوردستاندا...
3- راست ده‌كات، جارێكی تریش ده‌بێژم من نه‌زانم كه ده‌ركم به‌و دڵسوزیه‌ی ئه و و شه‌ریك شعوره‌كانی نه‌كرد كه چۆن له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمه وه خۆیان و ده‌زگا و هۆكانی راگه‌یاندنیان خه‌نی كراون، ئاخر نه‌زانیه كه‌تۆ بودجه لوش نه‌ده‌یت، گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌یت، چه‌ندین سه‌فقه‌ی ژیر به‌ژیری نه‌كه‌یت، زانا ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌مرۆ له‌ده‌زگای حیزبیدایه و موچه‌ی حكومه‌تیش ده‌خوات، زانا و لێزان ئه‌وانه‌ن له راگه‌یاندنیش دان و له بودجه‌وه (كه مولكی گشتییه) نه‌سریه و سه‌رفی ده‌زگاشیان بۆ دابین ده‌كریت.. من ئه‌گه‌ر جاهیل نه‌بم ئه‌وا سوك و سانا گیره‌كه‌م ده‌گۆرم و نانه‌كه‌م له و چه‌ورایه‌تیه نزیك ده‌كه‌مه‌وه..
4- نه‌زانینی راپۆرت نوسینیش به‌شیكی تره له جه‌هاله‌ته‌كه‌ی من، ئاخرا برا راپۆرت چۆن وا ده‌نوسرێت به‌رپرسانی پارتیش ده‌زانن كه به‌دران چیه ئیتر من بۆ باسی چه‌كوش و داس ده‌كه‌م، ئه‌بیت راپۆرتی نهینی و شتی تازه‌م بنوسیایه، راپۆرت حیوار نیه زانیاری تیدایه من له و راپۆرته‌مدا (به گوزارشتی به‌دران) قسه‌م ئاوه‌ژوو كردوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی خۆیم پی فرۆشتوه‌ته‌وه، ره‌نگه بۆ فێربوونی راپۆرت پێویستم به خۆی یان شه‌ریك شعوریكی بێت تا فیری راپۆرت نوسینم بكات، گه‌لۆ من نه‌زانم و شۆره‌سواری مه‌یدانی راپۆرت لێدان و مل شكاندن و بۆسه‌نانه‌وه نیم، من بابایه‌كی قه‌له‌م به‌ده‌ستم بۆ گفتوگۆ‌و حیوار نه‌ك راپۆرت.. !!!
5- نه‌زانین عه‌یب نیه ده‌بێت دانی پێدا بنێم كه من له‌زۆر شت نازانم هه‌ر له خۆشكردنی شه‌ری برا كوژی!! هه‌ر له‌شه‌رفۆشتن به پێغه‌مبه‌ران و ئه‌خلاقی كۆمه‌لگه!، هه‌رله شێواندنی راستی وپه‌نابردن بۆ ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ره‌كان!... هتد له‌زۆر بابه‌تی له‌وجۆره نه لیی ده‌زانم نه‌قاڵبووی ئه‌و مه‌یدانانه‌شم... بۆیه گه‌ر پیشم بوترێت نه‌زان زویرنابم و به‌شانازیه‌وه قبوڵمه، به‌لام به‌و ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر بریار بێت شانازی بكه‌م و خۆم به‌زانا بزانم تێیدا و جاهیل نه‌بم مه‌سه‌له‌ی نیشتمان نه‌فرۆشتن و دلسۆزیه بۆ هه‌ریمی كوردستان.. شوكر بۆ خوا نه‌خۆم و نه ئه‌و حیزبه‌ی كه من ئینتمام بۆی هه‌یه بۆ رۆژێك له رۆژان و جارێك له جاران ولاتمان هه‌رزان فرۆش نه‌كردوه و سوپای هیج دوژمنیكی ئه‌م ولاته‌مان په‌لكیشی كوردستان نه‌كردوه‌و ده‌ستمان به خوینی یه‌ك هاولاتی كوردستانیش سوور نه‌بوه و نابێت، له‌مه‌یاندا ده‌توانم موزایه‌ده به‌سه‌ر هه‌موو كورانی سه‌نگه‌ر و ئه‌وانه‌شدا بكه‌م كه سه‌نگه‌ر ده‌گۆرن و په‌تپه‌تێن ده‌كه‌ن، كوردستان به زێدی خۆم و باوباپیرانم ده‌زانم له دلسۆزان دلسۆز ترم بۆی، ئه‌وه‌ی راپۆرت ده‌نوسی و په‌یوه‌ندی به قاعده و ئه‌وریكخراوانه‌وه ده‌كات ئه‌وه كه‌سانی ترن و رووداوه‌كانی كوردستان له‌و بواره‌دا زۆر هه‌قیقه‌تمان پی ده‌لێت...
چه‌ند تێبینیه‌ك:-
1- زۆر سوپاس بۆ كاك دیاری محمد كه داوای كردبوو ئه‌م جۆره نوسینانه رابگرین، من به‌و به‌رێزه و دلسۆزانیش ده‌لیم ئه‌مه دوا بابه‌تمه وه‌ك وه‌ڵام ئیتر وه‌ڵام ناده‌مه‌وه مه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندی خاڵ كه له‌كاتی تردا پیویست بكات.
2- به‌دران احمد سه‌رسورمان ده‌رده‌برێت كه وتاره‌كه‌ی ئه‌وم به‌كار هیناوه، پێم وایه له‌مه‌دا سه‌رپیجی كردوه و جوان بابه‌ته‌كه‌ی نه‌خوێندوه‌ته‌وه، ئه‌گینا سه‌رله‌به‌ری وه‌ڵامه بۆ ئه‌و به‌ڵام به فیكری خۆم و به‌و زمانه‌ی ئه‌و به‌كاری هیناوه، خۆزگه كه‌هه‌ر عه‌زیه‌تی كیشا بوو ئه‌وانی تریشی وه‌ڵام بدایه‌ته‌وه.
3- من له بابه‌ته‌كه‌مدا نه كۆنه شیوعیم به‌كار هێناوه نه ئه‌و وشه‌یه‌م خستوه‌ته رسته‌وه تا ئه‌و نیوه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان بكات، من باسی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌م كردوه و باسی چه‌كوش و داسم كردوه بی گومان ده‌زانم ئه‌و وشانه یانی چی؟؟ به‌ڵام به دیاری كرا‌و ئه‌و وشه‌یه‌ی ئه‌وم به‌كار نه‌هیناوه. بۆیه نیوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر خه‌یالی خۆی بنیات ناوه و قسه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌رستیه نه‌ك به‌رێزان له حیزبی شیوعی.
4- ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بۆ كوردستان نیت نیرراوه وه‌ك سه‌رنوسه‌ر نه‌م ناردوه یان سه‌رچاوه‌كه‌ی كه ناردویه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ زیادكردوه، چونكه من له رۆژنامه‌كه‌ی خۆمدا سه‌رنووسه‌رم وله شوینی تردا مه‌گه‌ر بۆ ناساندن ئه‌گینا پیویست به‌و ناونیشانه ناكات، هیوادارم به‌درانیش ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆرێت و نه‌یبات بۆ مه‌سه‌له شه‌خصیه‌كان چونكه خۆی و گۆڤاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یان كردوه و باش وایه داوای لێبوردن بكه‌ن نه‌وه‌ك شه‌ر به كه‌سانی تر بفرۆشن.
25-4-2010
