زۆربه‌ی موسڵمانان له‌و بڕوایه‌دان كه ئیسلام چاره‌سه‌ره و گه‌ر په‌یره‌وی له قورئان و سووننه‌تی په‌یامبه‌ر بكرێت، ئه‌وا داد په‌روه‌ریی و یه‌كسانی جێگیر ده‌بن و دنیاش ده‌بێته شامی شه‌ریف!
به‌و پێیه‌ی كه ئیسلام ئاینێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌فیكری جیاواز‌و مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه، مادام باسی چاره‌سه‌ری ئیسلامیش ده‌كه‌ین، مافی خۆمانه بپرسین: مه‌به‌ستتان له كام ئیسلامه؟ ئیسلامی سوونی یان ئیسلامی شیعی؟ ئیسلامی سه‌له‌فی یان ئیسلامی سۆفی؟ ئیسلامی گروپ و تاقمه چه‌كداره‌كان یان حیزبه ئیسلامیه میانڕه‌وه‌كان؟ باوایدابنێین كه ئێمه تابووری پێنجین و ده‌مانه‌وێت به‌درۆ بوختان وه‌ك (عبداللة ابن سباء) ) ئیسلام پارچه پارچه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه: كه ئایا مه‌به‌ستی دو كاندارانی دین و به ناو رۆشنبیره قه‌لاشه‌كانیان چین كه ده‌ڵێن ئیسلام چاره‌سه‌ره؟ راسته‌وخۆش وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: ( (ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا؟) ) خۆشبه‌ختانه‌ش كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌زموونن سه‌باره‌ت به ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه تی ئیسلامی كه ئه‌ویش ئه‌زموونی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه، كه‌سه‌رجه‌م مووسڵمانان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و قۆناغه‌دا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی ته‌تبیقكراوه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پرسیاری له‌باره وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه: ( (ئایا له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تدا كه ئیسلامیه‌كان هه‌میشه خه‌ونی پێوه ده‌بینن توانیویانه سه‌رو ماڵ و روح شه‌ره‌ف و نامووسی خه‌ڵكی بپارێزن؟) )
هه‌ر كه‌سێك به‌و وردی و بابه‌تیانه مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خوێندبێته‌وه، ئه‌وا ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا زوڵَم و سته‌م و و دزی و سووتاندن و تالانكردنی ماڵی موسڵمانان و سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان وپێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ وئه‌تككردنی نامووسی ئافره‌تان به‌ده‌ستی سووپای موسڵمانان له دژی یه‌كتر، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام دراوه
1-له‌سه‌رده‌می خوله‌فای راشدین دا: ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نه‌یتوانی ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بكات، له كۆی چوار خه‌لیفه‌ی ئیسلامی سیانیان كوژران، كه‌یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ده‌ستی شۆرشگێرێكی زه‌رده‌شتی ئێرانی، و دووه‌میان له‌شۆرشی شعوبیه‌كان!! و سێیه میشیان له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئیسلامی تووندره‌وه‌وه كوژرا وه. ئه‌مه جگه له‌و شه‌ڕه خوێناویه‌ی كه‌له‌نێوان عایشه ( (دایكی باوه‌رداران!!!!!!) ) وعه‌لی كوڕی ئه‌بووتالیب روویاندا، كه‌هه‌رهه‌مووی له‌پێناوی ته‌ماعی كورسی و ده‌سه‌ڵات و وه‌هنی دونیایدا بوو، كه‌هه‌شت هه‌زار كوژراو له‌لایه‌نگرانی عایشه‌و هه‌زار كوژراویش له‌لایه‌نگراتی عه‌لی لێكه‌وته‌وه!!!!!!، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا كه‌به‌پێی حه‌دیسی په‌یامبه‌ر ( (ئه گه‌ر دووتاقم له موسولمَانان به‌شه‌ر هاتن ئه‌وا بكوژ‌و كوژراو ده‌چنه ئاگره‌وه) ) كه‌واته عه‌لی و عایشه بۆ دۆزه‌خ!!! هه‌مووئه‌م تاوان و خوێنڕشتنانه‌ش له‌سه‌رده‌می ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا روویانداوه.
2- له‌سه‌رده‌می ئه‌موی دا: كووشت و بڕو تاوان و ئه‌نفالكردنی سه‌روه‌ت و سامانی موسلمانان وحه‌ڵاڵكردنی خوێنی یه‌كتری، كه‌تێیدا حوسێن و سی به‌شی هاوه‌ڵه‌كانی به وه‌حشیترین شێوه كۆمه‌ڵكوژ كران و سه‌ری بڕاوی حوسێنیشیان به‌دیاری برده‌وه بۆ به‌رده‌می ئه‌میرلموئمنین (رضي الله عنة) له‌شام. ئه‌مه جگه له‌و تاوان وده‌ستدرێژیه ئابرو به‌رانه‌یه‌ی سووپاكه‌ی ئه‌میرلموئمنین یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه كه‌له شاری حوڕه له‌حه‌ره‌می پێغه‌مبه‌ردا بی هیچ شه‌رمێك سه‌رجه‌م پیاوه‌كانی كووشتن و په‌رده‌ی هه‌زار كچیشیانی دڕی، و كه‌عبه ی ماڵی خواشیان دایه به‌ر مه‌نجه‌نیق. ئه‌مه له كاتێكدا پیاوانی ئاینی و به ناو رۆشنبیره جاهیله‌كانیان ئه‌م راستیانه له‌مووسڵمانی ساده‌ی ده‌شارنه‌وه‌و شانازی به داوێنپیسێكی وه ك یه‌زیدی كوری معاویه‌شه‌وه ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا بۆ جاری دووه‌م كه‌عبه درایه‌وه به‌ر مه‌نجه‌نیق كه به‌فه‌رمانی عه‌بدولمه‌لیكی كوری مه‌روان و له‌سه‌رده‌ستی حه‌جاجی كوری یوسفی سه‌قه‌فی ئه‌نجامدرا. ئیتر نه‌ته‌یره‌لئه‌بابیله‌یه‌ك هاته سه‌ركه‌عبه تاكو [تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ] ، سووپای ئه‌بره‌هه‌ی مووسڵمانان ته‌فرو توونابكات! ئه‌مه سه‌رباری سووكایه‌تی كردن به‌قورئان و ته‌حریفكردنی مه‌سحه‌فی عوسمان له‌لایه‌ن حه‌جاجه‌وه، به‌و پێیه‌ی كه‌سه‌جستانی له كتێبی ( (المصاحف) ) دا بۆمانی خستۆته ڕوو.
3-له‌سه‌رده‌می عه‌باسی دا: تاوانه‌كانی ئه مانیش كه‌متر نه‌بوو له‌تاوانی ئه‌مه‌ویه‌كانی برای دینیان، هه‌ر كه جله‌َوی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، كه‌وتنه حه‌ڵاڵكردنی خوێنی خه‌ڵكی بێتاوانی دیمه‌شق و له ڕۆژێكدا په‌نجا هه‌زار كه‌سیان لێكو شتن و سه‌رجه‌م مناڵانی ئه‌مه‌وییه‌كانیشان سه‌ڕبڕی. مزگه‌وتی ئه‌مه‌ویشیان كرده ته‌ویله‌ی ئه‌سپه‌كانیان و بۆ ماوه‌ی حه‌فتا ڕۆژ ته‌رسیان تیا كرد. جگه له سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی هه‌تیووبازی و زیناو به‌ره ڵایی، عاره‌ق خواردنه‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سایه‌ی حوكمی ئه‌میرالموئمنین وله‌سه‌رده‌می ته‌تبیق كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا روویانداوه.
4- له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانیش دا: زوڵم و سته‌م چه‌وساندنه‌وه له‌دژی زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان پیاده كرا و ته‌نانه‌ت تانیوه‌ی ئه‌وروپاشیان داگیركرد، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وكۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه له‌دژی ئه‌رمه‌ن و سووریا‌ن ئه‌نجامیانداو سه‌ره‌نجام له‌ماوه‌ی سی رۆژدا ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نیان خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شیش به‌ته‌وێلی موسڵمانانه‌وه، كه تائه‌مرۆش ئه‌م تاوانه به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه وه‌ك تاوانێك دانی پیانه‌نراوه له دژ ی عوسمانیه فاشیه‌كان، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه بۆ خه‌ڵكی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی شین و قورپێوانیان ده‌گێڕاو له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی حاكمێكی مووسته‌بیدی ئیسلامیشدا خۆیان كردووه‌به‌كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت!!!!! سه‌ره‌نجامیش كۆتایی به‌ده‌سڵاتی ره‌شیان هات و شمشێروچه‌كه‌كانیشیان وه‌ك یادگاریه‌ك ماوه‌ته‌وه و ته‌نها له ڕه قسی شه‌رقیدا به‌كه‌ڵك دێت.
5- له‌سه‌رده‌می ئێستاش دا: سی حكومه‌تی ئیسلامی له ئارادان: ئێران، سودان، سعودیه ( (جگه له‌ده‌سه‌ڵاته ڕووخاوه‌كه‌ی تاڵیبان) ) هه‌مووشمان ده‌زانین كه ئه‌م حكوومه‌تانه خاوه‌نی چ فایلێكی ره‌شن له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا.
گریمان هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئێمه‌ی كافروو خوانه‌ناس و زایۆنی و حاقدو دڵره ش كه چاومان به قورئان و سوونه‌تی په‌یامبه‌رو ( (رحیق المختوم و نورالیقین) ) هه‌ڵنایه‌ت، درۆیه‌و قورئان و سوونه‌تی په‌یامبه‌ر بێبه‌رین له‌م تاوان و زوڵم و سته‌مانه و تائێستاش قورئان و سووننه‌ت به‌راستی ته‌تبیق نه كراوه، ده‌كه‌واته كه‌ی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی راست ته‌تبیق ده‌كرێت و تاكه‌ی چاوه‌روانی ئه‌م موعجیزه‌یه بین؟ ( (تائه‌و كاته‌ی گوڵی له‌كانی دێته‌وه!!!)
به‌ڵام لێره‌دا ده‌مانه‌و ێت پرسیارێكی گرنگتر بكه‌ین له‌پرسیاره كانی پێشووترمان، باشه جیاوازی له‌نیوان شه‌رعی خوا‌و شه‌رعی مرۆڤدا چیه؟ دیاره هه‌ردووكیشیان له كاتی ته‌تبیقكردنیدا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه پره‌نسیپه ئه‌خلاقیی و ویژدانیه‌كانی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی خراپ به‌كارهێنان و پێشێڵكردنه‌وه؟؟
له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا و له‌جیهانی رۆژئاوادا، شه‌ریعه‌تی مرۆڤ توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و ته‌تبیقكردنی شه‌ریعه‌ت چ له‌كۆندا وچ له‌ئێستادا تووشی فه‌شه‌لێكی گه‌وره هاتووه!
ئایا دیموكراسیه‌تی رۆژئاوا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه له‌پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و مۆدێرندا كه پاریزگاری له كه‌رامه‌ت و مافی مرۆڤ ده‌كات؟؟؟
ئایا كۆمه‌ڵگارۆژئاواییه‌كان (ابناء القردة والخنازير!!!!!!!!) –به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا شه‌فاف تر‌و پێشكه‌وتووتر و دادپه‌روه‌رتر نیه؟؟؟
ئه‌و كێشه‌یه‌شی كه‌ئێستا له‌نێوان ده‌زگای ئاراس و هه‌ندی له به‌ده‌وییه سه‌له‌فیه‌كانی هه‌ولێردا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌رۆژنامه‌ی ( (وێران) ) دا، كه‌گوایا سووكایه‌تی به‌په‌یامبه‌رو داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی كوردووستانه‌وه كراوه، باشتر وایه جارێكی تر ئه‌م بابه‌ته‌ی من بخوێننه‌وه‌و بزانن ئه‌وه كێیه سووكایه‌تی به قورئان و پیرۆزیه‌كانتان ده‌كات؟؟؟!!!به‌دران حه‌بیب و فه‌رهاد پیرباڵه، یان خه‌لیفه شه‌هوانیه‌كانی ئه‌مه‌وی و تاقمه پیاوكوژ‌و عه‌سابه جیهادیه‌كانی ئیبن ته‌یمیه‌و شیخ بن بازو عه‌بدولمه‌جید زندانییه؟! ئه‌و عه‌قلییه‌ته داڕزیوه‌شی كه‌ئێستا هێرشده‌كاته سه‌ر ده‌زگای ئاراس و گوڤاری وێران، زاده‌ی ئه‌و عه‌قلیه‌ته كاولكارانه‌یه كه ده‌ڵێ ( (ئیسلام چاره‌سه‌ره!) )، هه‌ربۆیه پشتگیری له‌ده‌زگای ئاراس و كاك به‌دران حه‌بیب ئه‌حمه‌د و فه‌رهاد پیرباڵ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانیان ده‌كه‌م، كه‌له‌به‌رامبه‌ر سه‌له‌له‌فیه‌كانی شاری هه‌ولێردا چۆَك دانه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر فه‌زیحه‌كانی مێژووی ئیسلام.
له‌كۆتایشدا ده‌ومه‌وێت بڵێم كه‌ته‌نها ئازادی و دیموكراسی زامنی پاراستنی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمانه؟ كه‌واته ئیسلام حل نیه و ناچارین بڵێین:
(( ياحل؟..... يااسلام؟؟...... يابطيخ !!
تێیبینی:
*بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌مێژووی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، بڕوانه:الخلافه الاسلامیه، محمد سعید العشماوی
الحل الاسلامی... شهاب الدیمشقی - موقع الناقد
Shazin67 @yahoo. com
