له‌م رۆژانه گۆڤاری خه‌ڵك، ده‌زگای سه‌رده‌م و ئاراس بوون شوێنی ناڕه‌زایه‌تی ئیسلامییه"میانڕه‌وه‌كان" به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له بیروبۆچوونی ئازاد بگرن. ئه‌مه پێشێلكردنی مادده‌ی18ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤه كه تێدا هاتووه (هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ده‌روون و ئایندا هه‌یه و ئه‌م مافه، مافی گۆڕینی ئاین و باوه‌ڕیش ده‌گرێته‌وه‌و، ئازادی ده‌ربڕینیان به فێركردن یان كارپێكردن و جێبه‌جێكردنی رێوره‌سمه‌كانیان به نهێنی یان ئاشكرا. ) و مادده‌ی19 (هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیروڕاو ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌م مافه ئازادی پێڕه‌وی بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیروڕا و هه‌واڵ و هزر وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت، ده‌گرێته‌وه، بێ پابه‌ندبوون به سنووری جوگرافییه‌وه. )
راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو خۆیان كردووه به سه‌رله‌شكری پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌و له به‌یاننامه‌كه‌یان له رۆژی 19/4/2010سه‌باره‌ت به گۆڤاری (وێران)، نووسیویانه: (... كه ته‌واو نامۆن به كلتوری جوان و ره‌سه‌نی كورده‌واریمان)
كامه كلتوری جوان وره‌سه‌ن؟
ئه‌و كلتور و ئاینانه كه به زۆره‌ملی هه‌موو كچان و كوڕانی وه‌ڵاته‌كه‌مان سزاداوه به نووستن به ته‌نهایی و ئه‌گه‌ر ئازادی مرۆییان هه‌بێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئاره‌زوویان نییه بۆ شه‌وێكیش دوور له خۆشه‌ویسته‌كانیان بخه‌ون.
ئیسلامییه‌كان: پێتان وایه چه‌ندی تر ده‌توانن ئه‌م تیرۆره وه‌حشیگه‌رییه به زه‌بری راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ، به‌سه‌ر كچ و كوڕه خێر نه‌دیوه‌كانی وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌سه‌پێنن؟! دڵنیا بن... زۆر دڵنیابن له‌وه‌ی كه شۆڕشی لاوان بۆ شكاندنی ئه‌و كۆت و زنجیره به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر چۆن كۆمونه‌ی پاریس به یاسا دیارده‌ی (سه‌ده‌قه) ی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌هه‌مان شێوه سوكایه‌تی به هه‌ست و سۆزی ئینسان و تۆقاندنی كه‌سایه‌تیان، قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و چیتر لاوانی كوردستان ناچار نابن لاقه‌ی ماكه‌ر، منداڵ و ده‌ستپه‌ڕلێدان ببن و هه‌ردوو ره‌گه‌ز به ئاشكرا گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فمه‌ندی خۆیان پیشانده‌ده‌ن نه‌ك به‌دزی و پیلانگێڕان و ترسه‌وه یه‌كتر ببینن!
بۆچوونه‌كانی ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو وه‌ك بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه (ئه‌گه‌ر منداڵێكیان نه‌خۆش بكه‌وێت یان كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، بۆ نموونه زۆر بگرێ و خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت، ده‌كه‌ون به‌دوای پشیله‌یه‌ك تا ده‌یگرن و توكی لێده‌كه‌نه‌وه‌و پاشان ده‌یكه‌ن به ده‌زوویه‌ك و گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌ی پێ كون ده‌كه‌ن! یان دایكه‌كه كۆرپه‌كه‌ی له‌گۆڵ ده‌گرێ و بۆ شوێنێك ده‌یبات دڕكی لێ ببێت. له‌وێ پارچه‌یه‌ك له جلوبه‌رگی كۆرپه‌كه ده‌دڕێ و به بنجی دڕكه‌كه گرێی ده‌دات و ده‌ڵێ: (وڕگت وه‌ی دڕكه) و كاتێ ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن، نابێ بۆ دواوه‌وه لابكه‌نه‌وه!
هه‌روا ئه‌گه‌ر منداڵێك تای لێبێت و بێهۆش ببێ، ده‌یده‌نه ناو لاقی7كه‌نشكی عازه‌و!)
هه‌روا ئه‌گه‌ر یه‌كێك سوكایه‌تی به شوعییه‌ت بكات، هیچ ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت به (ده‌سته‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی) یه‌وه، داوای یاسایی تۆمار ناكات. ئه‌ڵمان گوته‌نی (فوگل فرای) ه، واته ئازادن هه‌رچییه‌كیان پێده‌كه‌ن، بكه‌ن. دیاره ئه‌و به‌ڕێزانه چاپۆكانه ده‌ڵێن دژایه‌تی و سوكایه‌تیكردن به شوعییه‌ت ناچێته خانه‌ی ئادابی گشتی، چونكه كه‌مایه‌تی پێكده‌هێنن و"پیرۆز" نییه‌و بۆ ئه‌و كاره، سامانی گشتی به‌فیڕۆ نادرێ!
له نووسراوی ناوبراو هاتووه (دژایه‌تی. موقه‌ده‌ساتی گه‌لی كوردی موسڵمانی كردووه)
ئه‌وه‌ته ئه‌و ئه‌قڵه دینییه كه میلله‌تی خۆیشی ناناسێت و زۆرێك له ئینتمای گه‌له‌كه‌ی ده‌سڕێته‌وه، چونكه یه‌كگرتوو نایه‌وێ دان به‌و راستییه بنه‌ن كه زۆرێك له گه‌لی كوردستان سه‌ر به ئاین و مه‌زهه‌ب و تایفه‌ی ترن وه‌ك (یه‌زیدی، مه‌سیحی، یه‌هودی، كاكه‌یی... ) .
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌یان، هاتووه (باوه‌ڕمان وایه ئامانجی (وێران)، وێرانكردنی باری ئه‌خلاقی و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و بچڕانی شیرازه‌ی خێزانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا)
باری ئه‌خلاقی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیان وێرانن و چ پێویستیك به گۆڤارێك ناكه‌ن ئه‌و ئه‌ركانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت. رێژه‌ی توندوتیژی هه‌مه لایه‌نه دژ به ژنان و ته‌لاق و خۆسوتاندن، زه‌واجی شه‌رئاوه‌ری گه‌وره به بچوك، به‌شوودان له‌بری خوێن، مسیارو موتعه و عورفی و كه‌روجاشكردن یان هه‌ڵهاتنی ده‌یان هه‌زار گه‌نج به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ست و خۆشه‌ویستیان بۆ وه‌ڵاتانی تر... خۆزگا ئامارێكتان له‌به‌رده‌ست ده‌بوو تا بزانن چه‌نده ژن به‌هۆی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان بۆ ئیشكردن ده‌ڕۆن، چۆن سه‌د به‌رابه‌ر تۆڵه‌ی خۆیان ده‌سێننه‌وه، جا به سێكسكردن له‌گه‌ل پیاوان بێت یان له‌گه‌ل عه‌شیقه‌كه‌یان یان له‌گه‌ل هاوره‌گه‌زه‌كه‌یان...
نا، به‌راستی تا ئیسلامییه‌كان و كلتوری جوانی" كورده‌واری" هه‌بن، چ پێویست به گۆڤاری (وێران) ناكات!
ده‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌بواری ئه‌خلاق زاڵه، بكرێ به په‌ندو مێژوو شانازی بكات به خه‌باتی كچ و كوڕه‌كانمان له‌پێناو دابینكردنی ئازادی خۆشه‌ویستی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ‌و چیتر ماڵه‌وه وه‌ك زیندانی هه‌تاهه‌تایی كچان و خوشكان له ئه‌قڵ و هۆشی نه‌وه‌كان بسڕێته‌وه.
یه‌كێك به‌ناو (عه‌بدولكه‌ریم) وتارێكی پێكه‌نیناوی له كوردستاننێت بڵاوكردووه‌و نامه‌وێ به‌دوورودرێژی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. له‌و وتاره‌هاتووه (ئه‌و عیسایه‌ی له وێران سوكایه‌تی پێكراوه، له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یره‌وكارانی خۆیدا له ئۆروپا، رێزی لێ ده‌گیرێت و رێز له ئاینه‌كانی تریش ده‌گرن مه‌گه‌ر ریزپه‌رێكی وه‌ك به‌دران له ئۆروپادا بێڕێزی بكات. ئه‌وان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان خۆش ده‌وێ، به دڵۆڤان و په‌پووله‌ی سه‌ر گوڵانی ده‌بینن نه‌ك به دڕنده‌ی دڵتۆقین)
ئه‌مه نموونه‌ی نه‌زانی و حوكمی كوێرانه. نووسه‌ره‌كه‌ی نازانێ كه زۆرێك له دانیشتوانی ئۆروپا نه‌ك هه‌ر گاڵته بگره به لێشاو له كه‌ڵێسا ده‌رده‌چن و هیچ رێزێكیان بۆ ئاینی مه‌سیحی نییه و له باشترین كاتدا وێڵی ده‌كه‌ن، واته ئاین بۆ ئاینداران به‌جێده‌هێڵن، هه‌روا ره‌خنه‌گران مافی خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ ره‌خنه‌گرتن له بۆچوونه ئاینه‌كان، نه‌ك وه‌ك ئیسلامییه‌كان، هه‌ر كه یه‌كێك وتارێك یان كتێبێكی ره‌خنه‌گرانه بنووسێ، ئیدی به فتوای كوشتن و هێرشی دڕندانه‌و سوكایه‌تی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. من وه‌ك كه‌سێك كه 25ساڵ له‌و وه‌ڵاتانه ژیاوم و له‌م باره‌یه‌وه ئاگادارم هه‌یه.
هه‌روا بۆ وتاره گاڵته‌جاڕه‌كه‌ی ناوی وتاره‌كه‌ی (وه‌ڵامێك بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌دران ئه‌حمه‌دی كۆنه شوعی... )
شوعیبوون وه‌ك ره‌وشت، هونه‌ر، خه‌بات و فكر‌و په‌رچه‌م و داس و چه‌كوشه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه. ئه‌وه شوعییه‌كانن كه چۆن سه‌ڕاستانه دژ به دیاره قیزه‌وه‌نه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنئافره‌تانن له كوردستان، به‌هه‌مان شێوه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌باتن دژ به سێكسیزم و پۆرنۆگرافی و به‌گشتی دابه‌زاندنی مێینه بۆ ئاستی جه‌سته... شوعیبوون واته ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به‌فاداری بێ‌سنوور له‌پێناو دامه‌زراندنی دنیا‌و كار‌و ژیانی هه‌ره‌وه‌زی... له‌م شه‌ره‌فه گه‌وره‌تر هه‌یه؟! ئێمه ئه‌و دنیایه داده‌مه‌زرێنین كه كه‌س ناتوانێ"خێر"بكات و كه‌یش پێویستی به زه‌كات، سه‌رفتره... هتد نییه‌و نابێ!
له‌لایه‌كی تره‌وه گاڵته‌جاری ده‌سته‌یه‌ك به ناو (ده‌زگای داواكاری گشتی) ده‌گاته لوتكه، كاتێ خۆی به پارێزه‌ری ئادابی گشتی ناوزه‌د ده‌كات و به‌رگری لێده‌كات. پێشتر باسی"ئادابی گشتی"م كردووه‌و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێم گاڵته‌جاڕی و با بفه‌رمون پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنن:
ده‌سته‌ی ناوبراو داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك تۆمار ده‌كات، سامانی گشتی به‌فیڕۆ بدات. ئه‌مه راست نییه‌و به‌ڵگه‌م له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه هیچیان نه‌كردووه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردن وبازرگانی به سامانی گشتی و گۆڕینی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه قازانجكه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی"ئاداب"و بژێوی گشتییه‌وه ده‌چێته گیرفانی چه‌ند خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پله‌دارێكی حزبی؟! تا ئێستا چه‌ند كه‌س له‌و به‌ڕێزانه، راپێچی دادگا كردووه‌و ره‌نج و سامانی به‌فیڕۆدراوی كوردستان بۆ خه‌ڵك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه؟!
ئێمه هێشتا له‌سه‌ره‌تای كاركردنین بۆ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له ژیانی وه‌ڵاته‌كه‌مان و تا ئه‌و راده‌یه پێمان بكرێت، رووبه‌ڕووی گشت جۆره بۆچوونێكی ناشرین و نامۆ له سه‌رده‌م و چه‌كی ده‌ستمان قه‌ڵه‌مه‌كانمانه رووبه‌ڕووی قه‌ڵه‌مه‌كانیان ده‌بینه‌وه.
ره‌وشتی مرۆڤ به‌به‌رده‌وام له بزاوتندایه، واته له‌دایكده‌بێ، گه‌شه‌ده‌كات، ده‌مرێ و حاڵه‌ته‌كه‌ی ده‌گۆڕێ و هه‌رگیز له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی مێژوویی هه‌ستپێكراو، بوونی نییه. سه‌رباری گشت جیاوازییه‌ك، ئازادی هه‌ریه‌ك له (خه‌ڵك)، ئاراس، وێران و هه‌ر مافی بڵاوكردنی بیروبۆچوونه ره‌خنه‌گره‌كان مه‌به‌ستمانه‌و به‌مه هه‌نگاو به‌ره‌و تێگه‌یشتن له دنیای پانوبه‌رینی فكر‌و بۆچوونه‌كان!
