هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان (به‌دران ئه‌حمد به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس و عبدالكریم ئه‌حمد سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو) ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ڕێگه‌ی سایتی كوردستان نێته‌وه به‌وه‌ڵامی ئاگراوی هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری. من له‌نزیكه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م به‌ڕێزانه ناناسم. و نابم به‌ته‌ره‌فی هیچ لایه‌كیان، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو به‌ڕێزه دوو كه‌سی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی كوردن. له‌جیاتی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر به‌مشێوه‌یه پێویست بوو خۆیان به‌نوسینی ووتارێكه‌وه خه‌ریك كردبایه، كه‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بكردایه نه‌ك به‌مشێوه‌یه، و به‌م زمانه زبر و تونده هێرشبكه‌نه سه‌ر یه‌كتری، ئه‌گه‌ر گۆڤاره‌كه‌ی كاك به‌دران هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه خۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی داد بڕیاریان داوه، هه‌ركه‌سێك هێرشبكاته سه‌ر ئاینه‌كان ئه‌وا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت و به‌گوێره‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی سزاده‌درێت. به‌ڵام كورد جوان ده‌ڵێت ئاگر به‌به‌نزین ناكوژێته‌وه. من تائێستا گۆڤاره‌كه‌م نه‌دیوه و حه‌زیش ناكه‌م بیبینم، چونكه وه‌كو به‌ڕێز به‌دران ده‌ڵێت گۆڤاره‌كه نه‌تیراژی ئه‌وه‌نده‌یه و نه ئه‌وه‌نده‌ش ناوبانگی هه‌یه تابه‌مشێوه‌یه‌ی لێبكرێت، بۆیه پێویست بوو ئه‌گه‌ر برایانی یه‌كگرتوو هه‌ڵه‌یه‌كیان ده‌بینی له‌م گۆڤاره به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌به‌مافی خۆیانیان ده‌زانی داواكاری گشتیان ئاگاداركردبایه‌وه نه‌ك به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌سه‌ر به‌ڕێز به‌درانیش پێویست بوو مامه‌ڵه‌یه‌كی جوانتر بكات له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ڕێگه نه‌دات به‌مشێوه‌یه بێت، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌كو سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵك داوای لێبوردنی له‌گشت موسڵمانانی كوردستان بكات و بڵێت من داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌به‌هۆی ئه‌و گۆڤاره‌وه هه‌ستتان برینداربووبێت نه‌ك له‌یه‌كگرتوو به‌ڵكو له‌گشت موسڵمانانی كوردستان كردبا، و خۆی ڕێگه‌ی نه‌دابا هیچ كه‌سێك به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ری بنوسێت و بۆ هه‌موو لایه‌كیشی ته‌ئكیدكردبایه‌وه كه‌جارێكی تر ڕێگه‌نادات له‌ده‌زگاكه‌ی ئه‌و هیچ كتێبێك یان گۆڤارێك چاپ ناكرێت ئه‌گه‌ر سوكایه‌تی به‌ئاینی ئیسلام یان هه‌ر ئاینێكی تر بكات، له‌كۆتاییدا من ده‌بێت ئه‌وه به‌هه‌ردوولاتان بڵێم كێشه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره نیه ئێوه لاپه‌ڕه‌ی ڕابردووی یه‌كتری هه‌ڵبده‌نه‌وه و تۆمه‌ت و قسه‌ی نه‌شیاو بخه‌نه پالڕ یه‌كتری ئه‌وه‌ی منیش نوسیومه ته‌نیا سه‌رنجی خۆم بوو له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی ئێوه كه‌بۆ یه‌كترتان ده‌نووسی ئه‌گینا كێشه‌كه له‌نێوان ئێوه‌دایه و من په‌یوه‌ندیم پێوه نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆتایشی پێبێت من خۆشحاڵم...
diaryzana@ymail. com
