تكایه كه‌س خۆی نه‌كات به‌ده‌م سپی شه‌ڕی عه‌لمانی و ئیسلامیی … ژێده‌ر ساڵح
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕی دوو فكر "ئیسلامی و عه‌لمانی" له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی وتاری هه‌ینی مه‌لاكانی بۆ خۆی قۆسته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شه‌ڕٍه‌كه له رێگه‌ی نووسینه‌وه به‌رده‌وامه و به‌ئاراسته‌ی توندوتیژیدا نه‌ڕۆشتووه.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه تا ئێسته‌یش له ئاستێكی زۆر به‌رزدا نه‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌مڕۆ یاخۆ سبه‌ی هه‌ر بكرێت و ئه‌وه روون بێته‌وه كه له فه‌زای هه‌رێمی كوردستان مه‌لاكان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن یاخۆ رۆشنبیران، چونكه ساڵانێكی زۆره ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه و بنبڕ نه‌بووه ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌كان و ترسانی نووسه‌ران له‌وه‌ی كه دواجار فكریی ئیسلامی به‌توندوتیژی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه چه‌ند كه‌سێك له رۆژانی رابردوودا به‌نووسینی ساردكه‌ره‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و به‌جۆرێك داوای راوه‌ستان یاخۆ گواستنه‌وه‌ی به‌جۆرێكی تری ئه‌و گفتوگۆیه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 20 كتێبی خستبێته ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه و بۆچوونه‌كانیان یه‌كلاكه‌ره‌وه بێ داوا ده‌كه‌ن به‌ردان ئه‌حمه‌د و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆتای به‌و گفتوگۆیه بێنن، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌یه‌كگرتوو فرۆشرابێ، براده‌ران ئه‌وه‌ی من تێ ده‌گه‌م ئه‌وه شه‌ڕی جیاوازی فكره، نه‌ك شتی تر.
بۆ نموونه سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی یه‌كگرتوو له دوا نووسیندا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه چیتر ئه‌و درێژه به‌و نووسینانه نادات، كاكی من تۆ هیچ نه‌نووسی تا كۆتایی پێ بێنی یانیش هیچ خاڵێكت نه‌خسته سه‌ر گفتوگۆكه، بۆیه ئه‌و ته‌وازوعه‌ی نواندت پێویست نه‌بوو ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هاڵاتنیش بێت ئه‌وه شتێكی تره و سه‌نگه‌ر چۆڵكردنه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ته‌وه نه‌ك خۆت، چونكه وه‌ڵامه‌كانی تۆ بچووك بوون نه‌چوونه ناو چوارچێوه‌ی گفتوگۆی فكرییه‌وه، بۆیه حه‌زده‌كه‌م تۆ و براده‌رانی تریشت له‌سه‌ر ئاستی فكری بێنه‌وه ناو گفتوگۆكه و به‌رگری له تاریكی بكه‌ن، چونكه ئه‌ویش ده‌چێته ناو ئازادی بیروِباوه‌ڕه‌ه‌وه كه له كوردستان كاری بۆ ده‌كرێ.
من وه‌ك خوێنه‌رێك كه له ستای ده‌ست پێكردنی ئه‌و گفتوگۆ شه‌ڕ ئامێزه فكریه‌وه كه له نێوان فكری نوێ و فكری ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه به‌رده‌وام راكان ده‌خوێنمه‌وه و چاودێری ده‌كه‌م هه‌سته ده‌كه‌م به‌سودی رۆشنبیران كۆتایی پێدێت، بۆیه داواكارم نووسه‌ری زیاتر له هه‌ردوو بواردا بێنه پێشه‌وه و هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گفتوگۆكه بده‌ن، تا بزانین كوردستان بۆ مه‌لا و فكری ئیسلامییه یان بۆ رۆشنبیر و نوێخوازانه، چونكه به‌شێك له مه‌لاكان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و زۆرجار مه‌لا هه‌یه فتوای كوشتنی رۆشنبیر یان كه‌سانی سیاسیی داوه به‌نموونه كوشتنی "كۆمۆنیسته‌كان"، وه‌ك مه‌لاكه‌ی دراوسێكی ماڵ براده‌رێك كه له وتاری هه‌ینیدا دوعای كردبوو "خوایه ئه‌وه‌ی له ده‌زگای ئاراس كار ده‌كات په‌نجه‌ی هه‌ڵوه‌رێ"
مه‌لا و فكری ئیسلامیش نابێ ده‌ست له‌و گفتوگۆیه هه‌ڵگرن، چونكه بۆ ئه‌وانیش روون ده‌بێته‌وه كه ئیتر وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان و حیكایه‌تی نهێنی بیری ئیسلامی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ئاراسته ده‌كات له بری حكوومه‌ت یان هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و دیموكراسی په‌ره ده‌سێنن و له كوردستانی باشووردا نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان و دابینكردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له بیروڕادا دابین ده‌كرێ و هه‌ر تاكێك له بیانی، مه‌سیحی، ئیسلام، ئێزیدی و توركمان هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژی رێز له بیر و باوه‌ڕ و ئازادییه‌كانی ده‌گیرێ و ده‌توانێ به‌بێ ترس و به‌پێی ئه‌و سنووره‌ی بۆی دیاریكراوه موماره‌سه‌ی حه‌زه‌كانی بكات.
