گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌و زیوانه نوسه‌روعه‌لمانیانه جاهیل و نه‌خوێنده‌وارن و شت ناخوێننه‌وه.. ئه‌گینا ئه‌و بابه‌ته بئ سه‌رو به‌رانه‌یان نه‌ده‌نوسی! پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌سه‌ر ئه‌سلی مه‌خسه‌دم، من له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی نیم كه دژی ده‌زگه‌ی ئاراس و گۆڤاری وێران بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر دووهۆ، یه‌كه‌میان:چونكه ئه‌و به‌ناو نوسه‌رانه ئه‌وه‌نده ده‌مشڕو بئ مسته‌وان یه‌كسه‌ر هێرش ده‌كه‌نه سه‌رئیسلام.
دوه‌میان:ئه‌و گۆڤاره یاخود هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك كه بێڕیزی به‌رامبه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو موقه‌دده‌ساتی خه‌ڵكی ده‌كات زیاتر ده‌ناسری وئه‌وانیش هه‌رئه‌وه‌یانده‌وی..
بابێینه سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كیمان: له‌گه‌ڵ ده‌رچونی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و پاشان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌درانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاراس چه‌ندین مولیحد هاتنه‌سه‌ر خه‌ت تاوه‌كوو كه‌ف و كوڵی دڵیان به‌ئیسلام داڕێژن وه‌ك بڵی ی له‌مێژه چاوه‌ڕی ی فرسه‌تێكی وابكه‌ن؟!دوو له‌و مولیحدو داخ له‌دڵانه‌ی كه ئینشایه‌كانیان به‌پێكه‌نینی هێنام شازین هێرش و عبدالحق عبدالله بوون بۆیه به‌پێوستم زانی وه‌ڵامێكی سه‌رپێییان بده‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌ر به‌كورتی یه‌ك دوو قسه له‌سه‌ر ئینشایه‌كه‌ی شازین ده‌كه‌م، دیاره ئه‌و براده‌ره ده‌مێكه خه‌ریكی نوسینی ئینشا لاوازه‌كانیه‌تی كه‌ده‌ڵێم ئینشا واته‌بابه‌ته‌كانی هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئینشایانه نیه كه پۆلی چوار‌و پێنجی سه‌ره‌تایی ده‌ینوسن!!نازانم بابه‌تی (ئایا ئیسلام چاره‌سه‌ره) چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و باسه‌وه هه‌یه كه جه‌نابیان (5مانگ) له‌مه‌وبه‌ر نوسیویه‌تی و له‌گۆڤاری جیهان بڵاوی كردۆته‌وه!! ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان خۆی به‌نوسه‌ر ده‌زانی بۆ بابه‌تێك كه پێنچ مانگ له‌مه‌و پێش نوسیویه‌تی ئێستا بڵاوی ده‌كاته‌وه؟ باشه نه‌یده‌توانی بابه‌تێكی نوی بنوسی؟ بێگومان نه‌خێر چونكه جه‌نابیان له‌و بابه‌ته‌ی دا كه له بیست دێڕ تێپه‌ڕ ناكات ناوی دوو سه‌رچاوه‌ی نوسیووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نئ كه جه‌نابیان هیچ فكرێك و شتێكی نوێیان پێ نیه‌و ته‌نها خه‌ریكی نه‌قل كردنه‌و عه‌قڵی فه‌رامۆشكردوه یاخود هه‌رنیه‌تی، بۆیه بۆبابه‌تێكی 20 دێری پشتی به‌دوو سه‌رچاوه به‌ستوه؟! كاك شازین ده‌پێمانبڵی چی چاره‌سه‌ره ئه‌و ئه‌و لیبڕاله‌ی وڵاتی خۆمان كه داهاتووسامانی وڵات به‌هه‌ده‌ر ده‌بات و ده‌یخاته قوڕگی چاوه‌شێكی سمێڵ فش وكه‌مه‌ر به‌زیوه‌كانی لوبنان و توركیا‌و وڵاتانی دیكه؟!
ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ی رۆژانه بایی ملیۆنان دۆلار نه‌وتی ئه‌م وڵاته ده‌دزێت وكه‌س نازانی پاره‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت، ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ی 19ساڵه ئه‌م وڵاته وێران ده‌كاوعه‌قڵ وگیرفانی كورد ئه‌نفال ده‌كاوبه‌رپرسه‌كانیشی بێ‌زیان نایه‌ت له‌یادی ئه‌نفال به‌شداری بكه‌ن.. شازینی فه‌ریكه نوسه‌ر تائێستا له چ گۆڕستانێك نوستبوویو له‌په‌نای چ كێلێك وه‌نه‌وزت ده‌دا. تازه به‌تازه دی ی بابه‌ته ڕزیوه‌كانی عه‌شماوی و فرج فۆده‌و شهاب الدیمشقی كه‌كه‌س نازانی كی یه، ده‌كه‌یه سه‌رچاوه.. هه‌ی فاشیل بڕۆ به‌دوای نانێكی دیكه‌دا بگه‌ڕی له‌ته‌نووری گڕگرتووی مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌م میلله‌ته كه ئێوه به‌قه‌ڵه‌م و چه‌كه ژه‌هراوییه‌كانتان له‌شه‌ڕی براكوژی سوتاندتان!!
ئه‌و عه‌لمانیه‌ت و لیبڕاله چاره‌سه‌ره كه 19ساڵه نه‌یتوانیوه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكا؟ ئه‌و عه‌لمانیه‌ته چاره‌سه‌ره كه پاره‌ی زیندانیانی سیاسی وبێوه‌ژن وهه‌تیوان ده‌دزی؟
نمونه‌ی دوه‌ممان نوسه‌رێكه كه‌به‌ناوێكی خوازراوی ئیسلامیانه دوو بابه‌تی بی سه‌روبه‌ری نوسیوه‌و وا ده‌زانی كه‌شفێكی زۆر گه‌وره‌ی كردوه كه‌ده‌ڵی (- حقوقی خوشكانی موسڵمان: بۆت هه‌یه له 7 ساڵی هه‌ر كچێك ماره بكه‌ی كه دڵت ده‌یخوازی و له 9 ساڵی بیگوازییه‌وه، پاش ئه‌ویش بۆت هه‌یه ژنێكیتر بێنی به بی ئه‌وه‌ی پرس به ژنی یه‌كه‌مت بكه‌ی، ژنی سێیه‌م و چواره‌میش حه‌قی تۆیه.. ) ئاخركه‌ده‌ڵیم: ئه‌و مولحیدانه نه‌خوێنده‌وارن و شت ناخویێننه‌وه له‌خۆڕا قسه ناكه‌م، چونكه هه‌ر رۆژێك پیِش ئه‌و به‌زم و ره‌زمه‌ی گۆڤاری وێران دكتۆر سه‌لام ناو خۆش بابه‌تێكی زۆر به‌هێزی ده‌رباره‌ی (زه‌واجی عائیشه‌و پێغه‌مبه‌ر) بڵاو كردبۆوه‌به‌ناونیشانی (ئایا عائیشه بوكێكی شه‌ش ساڵانه بو) و سه‌لماند بوی كه عائیشه له 14 ساڵی ماره كراوه‌و له هه‌ژده‌ساڵیش بۆته هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر! نازانم ئه‌و مولحیدانه بۆ ئه‌وه‌نده كۆله‌وارن وشت ناخوێننه‌وه؟
ده‌رباره‌ی فره‌ژنیش خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووی:
((وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ) النساء
هه‌ی نه‌خوێنده‌وار جوان سه‌رنج بده خودای گه‌وره بۆ هێنانی ژنی دوه‌م وسێهه‌م وچواره‌م مه‌رجی داناوه‌و ده‌فه‌رموئ ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوانیان دابكه‌ن ئه‌وا ته‌نها یه‌ك ژن بێنن وبه‌سه.. ئه‌ری عبدالباتیل جه‌نابت ده‌زانی زۆربه‌ی ده‌سته‌ڵاتداره عه‌لمانیه‌كانی ئه‌م وڵاته چاره ڕه‌شه له‌یه‌ك ژن زیاتریان هه‌یه‌و بگره هه‌یانه پێنج ژنی هێناوه؟ئیسلام به‌مه‌رج چوارژنی حه‌ڵال كردوه كه‌چی ئه‌و كردویه‌تی به پێنچ؟ ئاگاداری یان نا؟كاتێكیش له‌گۆڤارێك ده‌رباره‌ی ئه‌و پێنچ ژنه پرسیاریان له بابایه عه‌لمانیه عه‌یار 24 كردبوو كه‌شه‌رع چۆن رێگه‌ده‌دات پێنچ ژن بێنی له وه‌ڵامدا گوتبووی واز له‌شه‌رع ومه‌رع بێنه!!!!!!!!!!!!!!
عبدالباتیل به‌رده‌وام ده‌بی و ده‌ڵی (ئاینه‌كانیتر: ته‌نیا تاكه دینێك له دنیادا ئیسلامه، ئه‌گه‌ر پێویستی سیاسی وایكرد ئه‌وا ئیتحرامی دنیه‌كانیتر ده‌گرین و بۆ مه‌به‌ستی خۆمان به‌كاریان دێنین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له هه‌ر فڕسه‌تێكدا ده‌بی له‌به‌حردا غه‌رقیان بكه‌ین، به تایبه‌تیش دینی مه‌سیحی و یه‌هودیه‌كان و ئێزدیه‌كان و سائیبه و تاد. ) باشه جه‌ناب ئه‌ی چۆنه تائێستاكی ئه‌و هه‌موو ئاین و ئاینزایه له جیهانی ئیسلامی ماون و به‌و په‌ڕی ئازادیش مه‌راسیمه‌كانیان جی به‌جێده‌كه‌ن؟ چۆنه تائێستا مه‌سیحیه‌كانی عه‌نكاوه‌و كۆیه‌و شه‌قڵاوه‌و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی ماون؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان شه‌ورۆژ له كه‌نالّه ته‌بشیریه‌كانیان موسڵمانان به‌كافرو گومڕاوو سه‌رلێشێواو وه‌سف ده‌كه‌ن.. بۆباسی سرب و كرواته‌كان ناكه‌یت چیان به موسڵمانانی بۆسنه‌و هێرسك كرد؟ مه‌رد به‌و ئازابه یه‌ك نمونه‌م بۆبێنه‌وه كه ئیسلام مه‌سیحی و یه‌هودی غه‌رق كردبئ!!ئه‌سڵه‌ن یه‌هودی ومه‌سیحی وباقی ئاینه‌كانی دی ته‌نها له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامدا نه‌بووبی نه‌یانتوانیوه له‌خۆیان ئه‌مین بن و به‌و په‌ڕی ئازادی ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان جی به جی بكه‌ن...
له‌بیرم چوو رزگارشێخانی ناوێكیش به‌هه‌مان شێوه بابه‌تێكی بی سه‌روبه‌ری نوسیبوو.. ناهه‌قی ئه‌و ناگرم چونكه جه‌نابی شێخانی به‌رگری له گیرفانی خۆی ده‌كات.. بۆخۆی له‌سوید داده‌نیشی وله وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمیش مووچه‌ی ڕێزلێنان وه‌رده‌گرێت!! لێره یه‌كێكی كردۆته وه‌كیل و پاره‌كه‌ی بۆ وه‌رده‌گرێت و بۆی ده‌نێرێته سوید!! ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی سایه‌قی ته‌كسیه له‌سویدو لێره‌ش به‌ناوی نوسه‌ر رێزلێنان وه‌رده‌گرێت!!!!!
