
ماوه‌یه‌که به ئاشكرا پیلانگێڕی دژ به وشه‌و رامانی ئازاد درێژه‌ی پێده‌درێ، به‌مه‌به‌ستی خنکاندنی په‌یڤه‌کان و بۆ ریسواکردن و ناوزڕاندنی کاروانی پێشکه‌وتنخوازی تۆمه‌تی ناڕه‌وا بۆ رۆژنامه‌وانان هه‌ڵده‌به‌سترێ، هه‌ستی مرۆڤه ده‌روونپاکه‌کان ده‌وروژێندرێ و داغانیان ده‌که‌ن، بۆ دژایه‌تیکردنی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کان هانیان ده‌ده‌ن، به‌به‌رچاوی دادگه‌و ئاسایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان ده‌کرێ، خه‌ڵک هانده‌درێ تا به‌گژ قه‌ڵه‌مه نوێخوازه‌کاندا بچنه‌وه. به‌وهۆیه‌شه‌وه سنووری ئازادی وشه‌و رامان به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه‌و به‌ره‌و چاڵی مه‌رگ شۆڕی ده‌که‌نه‌وه!
ئێستا ره‌وشه‌که هێنده ئاڵۆز‌و داخبار بووه، هه‌ر که‌سێک بڵێ له‌ل، هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنی له‌دژدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سکاڵای له‌دژدا تۆمارده‌که‌ن و په‌لکێشی دادگه‌ی ده‌که‌ن و په‌روه‌نده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ که نووسه‌ران، رۆشنبیران، ئازادیخواز‌و نوێخوازانی کوردستان شێلگیرانه سه‌نگه‌ر بگرن و دژ به‌لۆژیکی کۆنه‌پارێزان رابوه‌ستن و له قاویان بده‌ن.
راستیه‌که‌ی جێی شه‌رمه‌زاریه که له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا داوای داخستنی دوو گۆڤار بکرێ، سکاڵا له دژی ده‌یان رۆژنامه‌وان تۆماربکرێ و داوای سزادانیان بکرێ! مایه‌ی نه‌نگی و شوره‌ییه که له مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌وه تۆمه‌ت وه‌پاڵ رۆژنامه‌وانان بدرێ و به سوکی ناویان بهێندرێ! هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ئێمه که له خواره‌وه واژۆمان کردوه، له‌کاتێکدا که هه‌ڵمه‌تی کۆنه‌پارێزان دژ به ئازادی رامان ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتدا داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که سنوورێک بۆ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه دابنێ که هێرشی ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر رۆژنامه‌وانان و سوکایه‌تی به بڵاوکراوه‌کان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌شدا ده‌خوازین که رێی دایالۆگ و گفتوگۆ سه‌رپشک بکرێ و ده‌رگه‌ی تۆمه‌تبارکردن و سوکایه‌تی پێکردن کڵۆم بدرێ.
ناوه‌کان:
1- رێکار ئه‌حمه‌د، سکرتێری گشتی حزبی رزگاریی کوردستان
2- ئاری حوسێن، سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رۆژی گه‌ل
3- چالاک محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی رزگاری
4- شێرکۆ بێکه‌س، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م
5- هێمن که‌ریم، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار فشار
6- نزار محه‌مه‌د، سه‌نووسه‌ری گۆڤاری هاوبیر
7- پۆڵا به‌رزنجی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار وردبین
8- دانا سلێمان، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار ده‌نگ
9- فریاد هیرانی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری راسته‌ڕێ
10- عومه‌ر فارس عه‌زیز، به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت
11- رێبه‌ر ره‌شید، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد
12- ئامانج عه‌لی، به‌رپرسی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی زه‌حمه‌تکێشان
13- زانا خه‌لیل، نووسه‌رو شاعیر
14- برایم جه‌هانگیری، رۆژنامه‌نووس له که‌نه‌دا
15- فه‌رید مه‌خموری، رۆژنامه‌نووس
16- هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د، رۆژنامه‌وان
17- دڵزار حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌وان
18- فرمێسک خدر ره‌شید، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی پردێی ئازاد
19- شێرزار عومه‌ر مه‌حمود، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه
20- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری ئێوه
21- عه‌باس رۆسته‌م، نووسه‌رو تێکۆشه‌ری دێرین
22- هیوا محه‌مه‌د، نووسه‌ر
23- حاجی ئه‌نوه‌ر، نووسه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
24- سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس
25- ته‌رزه جاف، نووسه‌رو رۆشنبیر
26- زانا گه‌ڵاڵی، رۆژنامه‌نووس له نه‌رویج (نۆ‌رویژ)
27- سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم، رۆژنامه‌نووس
28- غه‌فور هیرانی، رۆژنامه‌نووس/ رانیه
29- باوه‌ش سه‌باح پیربال، رۆژنامه‌نووس، خوێندکاری به‌شی هونه‌ر/ روسیا
30- به‌ڕێز حاجی، رۆژنامه‌نووس
خوێنه‌رانی هێژا! ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌توانن ناوی خۆتان تۆمار بکه‌ن و پشتیوانی لێبکه‌ن، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایلانه‌وه بکه‌ن:
