له جارنامه‌ی گه‌ردونی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دا هاتوه كه نابیت سوكایه‌تی به هیچ ئاینیك بكریت، حگه له یاسا‌و ریسایی كاری رۆژنامه‌وانیش كه هه‌موو سوكایه‌تیك به پیی ئه‌و یاسایه سزا‌و كۆدی تایبه‌تی هه‌یه، به‌لام ده‌بینین به‌ناو رۆشنبیرانی عه‌لمانی و كۆمه‌نیستانی كورد هه‌رگیز ریز له‌و یاسا‌و ریسایانه ناگرن دیین به‌ناوی ئازادیه‌وه ئازادی میلۆنه‌ها موسولمان پیشیل ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌مه ئازادییه، زۆر حه‌یف مال له خاوه‌ن مال حه‌رامه به‌دران و هابیره‌كانی پیان ئاسایی بیت وشه‌رم نه‌كه‌ن له ولاتیكی وه‌ك كوردستان كه زۆرینه‌ی ئیسلام تیكه‌لی خوین ورۆحیان بوه بین سوكایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی زۆرینه‌ی ئه‌م گه‌له‌وه بكه‌ن، به‌لام ئه‌وه‌نده ده‌رون نه‌خۆش وته‌نگه نه‌فه‌سن به ره‌وای نازانن خه‌لكی ئیسلام خوازی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی بیته ولام بۆیان، هیشتا ئه‌وان خۆیان به قه‌رزار بار ده‌زانن له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لیبوردن بكه‌ن له موسولمانان كه‌چی خۆیی و به‌چكه هاوبیره‌كانی دین خه‌لیكی رۆشنبیری ئیمه به جاهیل ناو ده‌بن و سوكایه‌تی به ئیسلام وموقه‌ده‌ساتی میلۆنه‌ها موسولمان ده‌كه‌ن به‌ناوی ئازادی بیروراوه!! (ئایی ئازادی چه‌نده كه‌س به‌ناوی تۆوه ئازادی مرۆڤه‌كان پیشیل ده‌كات) زۆر سه‌یره ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه چه‌پ نایه‌ن ده‌رس و وانه له چه‌په‌كانی ئه‌وروپا وه‌رگرن كه هه‌رگیز دژایه‌تی ئاین ناكه‌ن له‌م ولاتانه بگره له زۆربه‌ی كات هه‌لویستی جوانیان هه‌بوه، جوانترین نمونه پیش هه‌فته‌یه‌ك له شاری یۆتۆبۆری سوید كاتی بریار درا مزگه‌وتیك له‌و شاره بكریته‌وه ئه‌وه بوو راسییته‌كانی ئه‌و شاره ناره‌زایی خۆیان ده‌ربریی له دژی دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته، هه‌ر له‌وكاته‌دا پارتی چه‌پی سویدی وچه‌ند ریكخراویكی تر هاتنه سه‌رخه‌ت له دژی ئه‌و راسیستانه، وه له كاتی به‌رد ی بناغه‌ی مزگه‌وته كه‌ش پارتی چه‌پ وتار‌و پیرۆزبایی خۆی پیشكه‌ش كرد نمونه‌ی تر زۆره له مه‌ر هه‌لویستی به‌رزی ئه‌و پارته له‌به‌رامبه‌ر موسولمانان، به‌لام به‌داخه‌وه كۆمه‌نیست و چه‌پی كورد سه‌ری زمان بنی زمانیان دژایه‌تی كردنی ئاینه له‌بری ئه‌وه‌ی برۆن كار له‌سه‌ر پرسه ئابوریه‌كانی فكری ماركس بكه‌ن دین دژایه‌تی ئاین ده‌كه‌ن بۆیه هه‌میشه له كۆمه‌لگای كوردی نامۆن چونكه هه‌میشه شه‌ریان له‌گه‌ل هه‌ستی ئاینی جه‌ماوه‌ردایه بۆیه گه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌كردایه رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندا بون. به‌لام تاوه‌كو شه‌ر له‌گه‌ل ناخی كۆمه‌لگاكه‌ی خۆیان بكه‌ن هه‌رده‌م به‌ره‌و دواوه ده‌رۆن .
زۆر بی ئاگان به‌ناو نوسه‌ره چه‌په‌كانی كورد كه هه‌یشه ده‌لین ئیسلام به زبری هیز بلاو بۆته‌وه گه‌ر وایه وه‌رن ته‌ماشایه‌كی ولاتیكی وه‌ك سوید بكه بزان رۆژانه مامۆستا، قوتابی، دكتۆر‌و، سیاسی، یاساناس، نه‌بیته موسولمان ئایه ئه‌مه‌ش به زبری شمشیر بونه موسولمان؟. ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌ك بانگخوازی كورد ئه‌ویش مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتیه كه 161 سویدی موسولمان بونی خۆیان راگه‌یاندوه دیاره به بیر‌و بۆچونی ئیوه‌ی دژ به ئیسلام ئه‌م سویدیانه كۆنه‌په‌ره‌ستن كه زۆربه‌یان مامۆستا‌و قوتابی زانكۆ‌و دكتۆر‌و سیاسین، به پیی ئاماره‌كانی سوید تاوه‌كو ئیستا زیاتر له 25 هه‌زار سویدی ئیسلامیان كردۆته ناسنامه‌ی خۆیان جا ئیتر با ناحه‌زانی ئیسلام به ئازاره‌وه بتلینه‌وه .
بینه سه‌ر به‌دری خه‌بیب و وتاره ئاگراوییه‌كه‌ی هه‌ر رۆشنبیریك ئه‌و وتاره‌ی به‌درانی خویندبیته‌وه ده‌زانی زمانی رۆشنبیر ئاوا نیه به‌لكو ئه‌وه زمانی سه‌رده‌می ستالینی مامۆستایه‌تی، زمانی ده‌زگای موخابه‌راتییه. زمانی ئاگراویی به‌درران هاوبیره‌كانیتی
هه‌ر ئه‌وانن دكتۆرایان هه‌یه له زمانی گوله‌و زمانی ئاگر هه‌ر به هۆی زمانی به‌دران و هاوبیره‌كانی بوو ئاگری شه‌ری كورد كوژیان خۆش ده‌كرد، هه‌موو كه‌سیك زمانی یه‌كگرتوو ده‌ناسیت كه بۆنی دووكه‌لی لی نایه‌ت. گه‌ر ئیوه ئیسلام وموقه‌ده‌ساتی ئه‌م ئاینه‌تان له هیچه ئاوا موسولمانانی كورد هه‌رگیز رازی نابن به‌و سوكایه‌تیه‌یی ئیوه وه مافییكی شه‌رعی ویاسایی خۆیانه دژی فكری ئیلحادی ئیوه بوه‌ستنه‌وه، بۆیه جیگایی خۆیه‌تی داوا له سه‌رۆكی هه‌ریم كاك مه‌سعود به‌رزانی بكریت كه ئه‌بیت هه‌لویستی هه‌بیت به‌رامبه‌ر به‌م سوكایه‌تییه‌ی به‌دران ودزگای ئاراس له كاتیكا هه‌میشه سه‌رۆك ده‌لیی، (كه‌س له ئیمه دیندار تر نیه و رازی نابین كه‌س موزایه‌ده‌ی ئیسلام به‌سه‌رماندا بكات، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك پیچه‌وانه‌ی كرداری ده‌زگای ئاراسه كه خودی پارتی به‌ریوه‌ی ده‌بات كه به میلۆنه‌ها دۆلاری ئه‌و خه‌لكه هه‌ژاره‌ی خستۆته به‌رده‌م ئه‌م ده‌زگایه، كه‌چی نایبنین هیچ هه‌ولیستیكی هه‌بیت، ده‌بینین زۆربه‌ی كتیبه‌كانی ئه‌وه‌نده نامۆن به به‌ها بالاكان یكۆمه‌لگا به تیراژی كه‌م و به خۆرایش هیشتا نافرۆشیته‌وه بۆیان به‌لام كتیبه‌كانی ناوه‌ندی ئارا و دزگایی تیشك به تیراژی زۆر‌و له چاپدانه‌وه چه‌ند جاره‌ش كه‌جی له كتیبخانه‌كان به زوویی ده‌فرۆشیت و نامێنیت ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی چی ده‌گه‌یه‌ینیت؟ ئایه به چ یاسایه‌ك له بودجه‌ی كوردستان كه قوتی رۆژانه خه‌لكه پارتی دیموكرات میلۆنه‌ها دۆلار ده‌به‌خشیته ئه‌م ده‌زگایه كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی ده‌یبینین، به‌لام كاتی نوسه‌ریك بابه‌تیك دژی به‌رپرسیكی پارتی ده‌نوسیت 30 سال زیندانی بۆ ده‌برنه‌وه!!! یان ئه‌ندام په‌ره‌لمانیك باسیكی میلیشاو پیشمه‌رگه ده‌كات یه‌ك سه‌ر هه‌لویستی ده‌بیت و ده‌لیت ئه‌مه هیلی سوره! ئه‌ی دژایه‌تی ئیسلام وپیغه‌مه‌بران به‌ناوی شعره‌وه هیلی سور نیه؟! بۆیه زۆریك له‌و هیرش وسوكایه‌تیانه له ژیر هه‌یمه‌نه‌ی حزبه‌كه‌ی ئیوه ده‌كریت كه زۆربه‌یان به زر پارتیه‌كان ناسراوان واته ئه‌وانه‌ی هه‌واریان گواستۆته‌وه بۆ نا وپارتی ته‌نها له‌به‌ر تیكه‌ی چه‌ورو دژایه‌تی كردنی ناسنامه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان وه‌ك به‌دران ده‌لیی من وه‌كو هزر نه‌هاتومه‌ته ناو پارتی!!! .
