به‌وردی به‌یاننامه‌كه‌ت له 13/5/2010 خوێنده‌وه‌و ده‌ستتان خۆش بێت، به‌ڵام چه‌ندین خاڵی تێدایه كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه، جێی سه‌رنج و ره‌خنه‌ی زۆر جیددین:
1- نه‌ده‌بوو خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان دژ به تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ك (تێكدانی باری ئاسایشی... بۆ لێدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان... گێره‌شێوێن، فه‌وزا و ئاشوب، پشێوی نانه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌خلاق و ژیان و گوزه‌ران و ئه‌منییه‌تی هاوڵاتیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه... ) وه‌سف بكرێ. خۆپیشاندانه‌كان، نیشانه‌ی به‌رزبوونی ئاستی هوشیاری سیاسی و ئینسانی گه‌له‌كه‌مان دژ به دیارده‌ی تیرۆره‌و ئه‌م مافه له‌سه‌رده‌می رژێمی فاشیستی به‌عس، قه‌ده‌غه‌بوو و سزای قورسی له‌سه‌ر بوو. هه‌روا له زۆربه‌ی وه‌ڵاته دیموكراته‌كان به سه‌دان خۆپیشاندان، وتار، كاریكاتۆر دژ به به‌رپرسانی یه‌كه‌می وه‌ڵاته‌كانیان و حزبه‌كانیان رێكده‌خرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌و شێوانه وه‌سف بكرێن!
زۆربه‌ی حزب و گروپ و كۆمه‌ڵه‌كان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شداریان كرد، كه‌چی له به‌یاننامه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك پێناسه كراون وه‌ك بڵێی له‌لایه‌ن (گۆڕان) ه‌وه رێكخراون. بۆ نموونه رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی ناوبراو له خانه‌قین و كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌ندین حزب و لایه‌ن و سه‌ندیكاوه رێكخران و زۆربه‌ی به‌شداربووانیشیان سه‌ر به گۆڕان نه‌بوون و خه‌ڵكانی زۆر دژ به گۆڕان رێكیان خستبوو و به‌شداریان تێدا كردبوو.
2- به‌یاننامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دواكه‌وتوو و ناشرین به زمانی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووردنه‌وه نووسراوه كه بێجگه له دڕنده‌كانی به‌عس و قاعیده، نه پارتی و نه هیچ هێزێكی تری پێویستی پێ ماوه. بۆ نموونه نووسراوه (جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پیلانه و داڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی له گۆڕ ده‌نێین و وڵات و ئه‌زموونه‌كه‌مان جارێكی دیكه رووی گه‌شی خۆی نیشانی دۆست و نه‌یارانمان ده‌داته‌وه)
لێره‌شدا نه‌ده‌بوو وشه‌ی (له گۆڕ ده‌نێین) به‌كاربهێنرێت و به‌هه‌مان شێوه نه‌ده‌بوو بنووسن (جا ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستی ره‌شی نه‌گریسیان نه‌بڕینه‌وه، له‌و بڕوایه‌داین كار‌و كرده‌وه‌ی دڕنده‌تریشیان له به‌رنامه‌یه) .
له به‌یاننامه‌كه باس (له نه‌هێشتنی ئه‌خلاق) ده‌كات!
كامه ئه‌خلاق؟
- زیادبوونی بێكاری، بێ ئه‌خلاقییه
- جیاوازی شێتانه له نێوان داهاتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بێ ئه‌خلاقییه.
- به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به ژنان، بێ ئه‌خلاقییه.
- سزانه‌دانی ئه‌وانه‌ی به‌شودانی كیژۆڵه‌ی13و14و15ساڵانه، بێ ئه‌خلاقییه.
- نه‌بوونی مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێ ئه‌خلاقییه.
- دیارده‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ پاره‌داره‌كان، بێ ئه‌خلاقییه.
- ناچاركردنی مرۆڤ به شاردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی راسته‌قینه‌ی، بێ ئه‌خلاقییه.
- گه‌نده‌ڵی، بێ ئه‌خلاقییه... هتد
مه‌كته‌بی سیاسی به‌و به‌یاننامه‌یه بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز و به‌ره‌و خراپی برد و به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی سه‌ركه‌شی1991، واته ده‌ستكه‌وتنی مافی خۆپیشاندان، ئازادی بیروباوه‌ڕ و مانگرتن. ده‌بێ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی و دارایی باش بزانێت كه له‌داهاتووشدا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ هاتووه، خۆپیشاندان و مانگرتن دژ به دیارده‌ی بێكاری، هه‌ژاری، ناعه‌داڵه‌تی، رێكده‌خه‌ن.
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، بازاڕی ئازاد، كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هۆی ئاشوب، فه‌وزان، نه‌ك ئیعترازی جه‌ماوه‌ری دژ به تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران.
ئایا حه‌ق نییه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیان بگرن و داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن؟!
له‌به‌یاننامه‌كه مافێكی سه‌ره‌تایی به درووستی نووسراوه (هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا بوختانیان به دام و ده‌ستگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و به پارتیمان كردووه و به بێبه‌ڵگه و هه‌روا له خۆڕا، تۆمه‌تباریان كردووین، راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌لدا ده‌كرێت) . ئه‌مه په‌یڕه‌وكردنی مادده‌ی 8ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤه (هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر دادگا نیشتمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی وه‌ربگرێت له كاروبارێكدا ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه كراوه كه یاسا پێی به‌خشیوه. ) مه‌كته‌بی سیاسی مافی خۆیه‌تی حزبه‌كه‌یان به بێ‌تاوان بزانێ و ئه‌و نووسراوانه له دژی نووسراون، به (بوختان) بزانێ تا دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رو سه‌ربه‌خۆ بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دا.
نه‌گبه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه به‌یاننامه هه‌موو خۆپیشاندان و نووسراو چالاكییه‌كان به پیلانگێڕی ناوده‌بات!
ناكرێت به تیوری (پیلانگێڕان) كار بكرێت.
یاسا سه‌روه‌ره، نه‌ك فڵانه یان فیساره حزب و كه‌سایه‌تی و به‌رپرس!
ئایا حه‌ق نییه ئیتر ئه‌و جۆره زمانه كه به‌یاننامه‌ی ناوبراو پێی نووسراوه، وه‌لابنێین و ته‌واوی سه‌روه‌ری و رێز و حورمه‌ت بۆ یاسا بگه‌ڕێته‌وه؟!
نه هه‌ڕه‌شه‌كردن، نه ده‌ستبڕین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سیستێمی دیموكراسییه‌وه نییه، چ جا ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندن دژ به تیرۆركردنی رۆژنامه‌س سه‌رده‌شت عوسمان) به‌كاربهێنرێن.
هیوادارم برایانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر چاو به به‌یاننامه‌كه‌یان بخشێنن و له‌بریدا به‌یاننامه‌یه‌كی تر بنووسن، به‌ڵام به روحی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و دوور له‌گشت شێوه هه‌ڕه‌شه‌كردن و چاوسووركردنێك و ئه‌وجا هیوادارم ئه‌م ره‌خنانه‌ش به مانای (پیلانگێڕان و رقوقینه‌و ده‌ستی ره‌ش... ÷تد) لێی تێنه‌گه‌ن!
بژی مافی ئازادی خۆپیشاندان، مانگرتن و بیرباوه‌ڕ!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
خانه‌قین
07701929872
