بی ئه‌ده‌ب له‌فه‌رهه‌نگی كورده‌واریدا به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه له‌ره‌فتارو گوفتاریدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا هیچ پێوه‌رێك ناخوێنێته‌وه‌و ته‌نها حساب بۆ هه‌گبه‌ی به‌تاڵی خۆی ده‌كات و ره‌چاوی رێز‌و هه‌ست و ده‌روونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناكات، زیاتریش ئه‌وانه‌ن له‌ماهیه‌تی مرۆیانه‌ی خۆیاندا سوك و بی به‌رنامه‌و خۆپه‌رستن و بی ئه‌ده‌بییه‌كه‌شیان له‌شعور به‌نه‌قێه‌وه‌یه.
كه ده‌ڵێم بی باوه‌رو مولحیده بی ئه‌ده‌به‌كان ده‌بێت ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لی وه‌ربگیرێت كه مولحید‌و بی باوه‌ری به‌ئه‌ده‌بیش هه‌یه كه واقیعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی كلتووری و عه‌قائیدی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا ده‌كات و سه‌نگه‌رێكی شێتانه له‌به‌رامبه‌ر ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا بنیات نانێت و به‌هه‌رچوارده‌وری خۆیدا شه‌ر به‌هه‌موو لایه‌ك بفرۆشێت، كه ئه‌مه‌یان زیاتر ره‌فتارو ره‌وشتی هه‌ندی كه‌سی بی ئه‌ده‌ب و بی شه‌رمه‌و نمایشی بی باوه‌ری خۆیان له‌رێگای شه‌رێكی بی ئاكامدا له‌گه‌ڵ هه‌ست و بیروباوه‌ری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ئه‌دا ده‌كه‌ن.
بۆیه ناكرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی دنیابینی ئاینییه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ژیان به‌ری ده‌كه‌ن وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكرێن و له‌ناو یه‌ك بازنه‌ی به‌رته‌سكدا كۆیان بكه‌ینه‌وه، كێشه‌ی كاراكته‌ری مسوڵمانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو بی باوه‌ره‌كانیدا نییه ئه‌وه‌نده‌ی كه كێشه‌كه په‌یوه‌سته به‌وانه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێز‌و حورمه‌ت و پێوه‌رێكی ئه‌خلاقییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ده‌كه‌ن و له ره‌فتارو گوفتاریاندا هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیان تێده‌په‌رێنن و گوی به‌هه‌ست و عاتیفه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ناده‌ن كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین.
دین شۆر بووه‌ته‌وه به‌ناو هه‌موو كایه‌كانی ژیان و یه‌كه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وانه‌ی بی ئه‌ده‌بی و سوكایه‌تی به‌دین ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجار رێز له‌خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌ی خۆیان ناگرن، پاشان خه‌ڵكی گه‌ره‌ك و شار‌و ناوچه‌كه‌یان تا ده‌گاته كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، چونكه له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌و یه‌كه‌و ئۆرگانه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌گه‌ر موته‌ده‌ینیش نه‌بێت وه‌ك موماره‌سه‌ی عیبادی، ئه‌وا خۆی به‌مسوڵمانێكی زیاد له‌وانه‌ش ده‌زانێت كه عیباده‌ت و شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن، دین به‌به‌شێك له‌كیانی خۆی ده‌زانێت و هه‌رسوكایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ئایین به‌سوكایه‌تی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت،
بی ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به‌دین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا لوتكه‌ی بی عه‌قڵی ئه‌وانه پیشان ده‌دات كه ئه‌وكاره شێتانه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه بی حورمه‌تی به‌ئایین له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌تا سه‌رئێسقان بارگاوییه به‌ئایین شه‌رو بی حورمه‌تییه به‌رامبه‌ر به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی به‌دئه‌خلاقی و بی شه‌هامه‌تییه، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌و جورئه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیندا ده‌كه‌ن له‌ناو خێزانێكی دیندارو هه‌ندی جار بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی‌دا ده‌ژین و به‌لای كه‌مه‌وه رێز له‌خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆشیان ناگرن.
قسه‌كردن له‌سه‌ر دین و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌گرتن و جه‌ده‌لی مه‌عریفیانه جیایه له‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م وڵاته‌دا موماره‌سه ده‌كرێت، گفتوگۆی مه‌عریفی و باس و راده‌ربرین جیایه له بی ئه‌ده‌بی و سوكایه‌تی و بی حورمه‌تیكردن كه به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ بووه‌ته پیشه‌ی مولحید‌و بی باوه‌ره بی ئه‌ده‌به‌كانی ئه‌م وڵاته، ئاخر ته‌وزیفكردنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان له‌ناو تێكستێكی ئه‌ده‌بی وه‌ك شیعر یان په‌خشانێكی بی سه‌روبه‌ردا به‌شێوه‌ی ئیستیهزاو سوكایه‌تی له‌كوێی مه‌عریفه‌و بیرورای ئازاد‌و لۆژیكدا جێی ده‌بێته‌وه، بێباكانه دین بكه‌یته كه‌ره‌سته‌ی ره‌وجپێدانی ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه‌س نایخوێنێته‌وه له‌كوێی ئه‌خلاقی مرۆیانه‌دا جێگای ده‌بێته‌وه، یان هه‌ر بۆ شوهره‌ت و خۆده‌رخستن ئه‌وه ده‌كرێت؟.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ست و سۆز‌و عه‌قائیدی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌ده‌ن دواتر كاتێك ده‌نگی ناره‌زایی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دیندارو ده‌زگا حزبی و ره‌سمییه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه ئه‌وان خۆیان به زه‌حیه‌و قوربانیده‌ر له‌پێناوی ئازادی و دیموكراسیه‌تدا پیشان ده‌ده‌ن، كه بێگومان كاره‌كانیان سوكایه‌تیشه به هه‌موو قیه‌مه‌كانی ئازادی‌و دیموكراسیه‌ت.
له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك وزانایاندا ده‌كه‌ونه په‌لاماری ناشیرینتر له‌وه‌ی پێشتر كردوویانه‌و به‌زمانه زبر‌و توندوتیژه‌كه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد كه هێشتا له‌لاشعوریاندا ماوه‌و له‌رابردوودا تیایدا دۆراون، په‌لاماری هه‌موو نه‌ریت و باوه‌رێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و له‌وه‌شدا دیسان ئه‌خلاق و رێز‌و خۆپارێزی له‌جنێوی دزێو ره‌چاو ناكه‌ن.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی بۆ كرا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بی باوه‌ره بی ئه‌ده‌بانه‌شدا كه‌سانی تر هه‌یه كه هه‌ڵگری هیچ عه‌قیده‌یه‌كی دینی نین مولحید‌و بی باوه‌ریشن، به‌ڵام كه واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و ئاپۆرای ناو مزگه‌وت و بۆنه ئاینییه‌كان و كاریگه‌ری دین به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه ده‌بینن، رێز له عه‌قیده‌و باوه‌رو ئایینی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن، دیاره ئه‌وانه ماهیه‌تیان رێزدارانه‌یه‌و به‌چاوی عه‌قڵه‌وه واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ده‌بین و موغامه‌ره‌و شه‌ری بی ده‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یاندا ناكه‌ن.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ی كه به‌و جورئه‌ته بی پاساوه‌وه بی ئه‌ده‌بی و سوكایه‌تی به دینی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، با ئه‌گه‌ر تۆزێك شه‌هامه‌ت و جورئه‌تی راسته‌قینه‌یان تێدایه چاره‌كێكی ئه‌وه‌ی به‌ئیسلام و پیرۆزییه ئاینییه‌كانی ده‌كه‌ن به سه‌ركرده‌و زه‌عیم و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بكه‌ن كه به‌به‌رچاوی ده‌زگاو پاسه‌وان و چه‌ك به‌ده‌سته‌كانیانه‌وه له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ‌و خوێندنگه‌كاندا كوری خه‌ڵكی ده‌برێته ده‌ره‌وه‌و لاشه‌كه‌ی فری ده‌درێت، با قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی داهات و نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و سوكایه‌تییه‌كانیان به‌دزو جه‌رده‌كانی ئه‌م وڵاته‌بێت و چاوی جه‌ماوه‌ر بكه‌نه‌وه له‌ئاستی ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، كه بێگومان كاری ئه‌وان وێڵكردنی جه‌ماوه‌ره له‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌ریان رووده‌دات و به‌و سوكایه‌تی و بی حورمه‌تییه‌یان به‌ئایین و باوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی ئه‌و خه‌ڵكه لابده‌ن له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كی و چاره‌نووسسازه‌كانی خۆیان و دۆزی ئێستا‌و ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێك ویژدانفرۆشی و خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و دواجار گه‌مه‌كه‌شیان له‌شوێنێكدا كۆتایی دێت.
