کاتێک دێین باس له شۆڕش وگۆڕانکاریه‌ک ده‌که‌ین که له فۆرمالیزه‌کردنی ده‌نگی هاوڵاتیاندا سه‌ری هه‌ڵدا بێت نابێت باز بده‌ین به‌سه‌ر شۆڕشی پرته‌قاڵی له ئۆکرانیا، ئه‌و شۆڕشه له ساڵێ 2004 له‌لایه‌ن ڤیکتۆر یانکۆڤیچه‌وه سه‌رافه‌تی کراو په‌لوپۆی هاویشت بۆ ناو هه‌موو ئۆکرانیا مه‌به‌ست له‌و شۆڕشه گۆڕینی ڕه‌وتی ڕژێم بوو له‌و وڵاته ونوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌می حکومه‌ت له دروشمه‌کانی بوو به دیوی تردا یانیش له فه‌رهه‌نگی ڤیکتۆر یانکۆڤیچی ئه‌وکات ئۆپۆزسیۆن و ئێستای سه‌رۆک گۆڕانکاری به ئومێدی باشتر بۆ خه‌ڵک ئارمانجی سه‌ره‌کی بوو، له‌و شۆڕشه پرته‌قاڵیه‌دا کڵێساکانی ئۆکرانیا ڕۆڵی ئێجگار گرنگیان گێڕا له هاندانی خه‌ڵک بۆ پاڵپشتی کردن ونزیک بونه‌وه له پارتی ئۆپۆزسیۆن بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، کڵێسا‌کان وقه‌شه‌کانی ئۆکرانیا له‌و کاته‌دا به تایبه‌تی له سنوره‌کانی نزیک له ڕوسیا لێدوان وئاخاوتنیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌دا زۆرێک له کڵێسا‌کان به پیره‌وچون به‌ره‌و ده‌نگی پرته‌قاڵیزمیان به ئه‌رکێکی هه‌م دینی هه‌م نه‌ته‌وه‌ی ده‌ژمارد، ده‌شێت پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وته دینیه‌که‌ی ئۆکرانیا له کوردستان هه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵایه‌ی که یه‌کگرتووی ئیسلامی دروستی کرد له‌سه‌ر گۆڤاری وێران وده‌زگای ئاراس ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کگرتوو ئه‌وانه‌ی وه‌ک یه‌کگرتوو بیر ده‌که‌نه‌وه پێگه دینیه‌کانیان به کار دێنن بۆ تێکدان وشێواندنی ڕیتمی کۆمه‌ڵگاو خنکاندنی هه‌ناسه‌ی ئازادی نوسه‌ران، له ئۆکرانیا دینداران هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که به‌ره‌و ڕه‌وتی ڕه‌نگی پرته‌قاڵی بکه‌ون تا وڵات به‌ره‌و پێشکه‌وتن بکه‌وێت له کوردستاندا یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وانه‌ی دێڕێک له ئه‌ده‌ب ده‌نوسن بۆ پێشکه‌وتنی وڵات به کافر‌و له دین ده‌رچوون ده‌زانن، که‌واته جیاوازیه‌کی زۆر له‌وه‌ی که له کوردستان له ئۆکرانیا دا هه‌یه من نامه‌وێت شۆڕشی پرته‌قاڵی بێنم وله کوردستاندا کۆپی بکه‌م یانیش نامه‌وێت بێم هه‌ردوولا به‌وه به‌روارد بکه‌م چونکه دوو ڕاستی له‌یه‌ک نه‌چوون که ئۆکرانیا ئۆکرانیایه‌و کوردستانیش کوردستانه که مه‌لایه‌ک له هه‌ولێر به که‌یفی خۆی هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌دیب وڕۆشنبیرو پارتێکی سیاسیش پشتگیری ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌کات که مه‌لاکان ده‌یکه‌ن ئیتر قسه‌ی چی له‌سه‌ر پێشکه‌وتن ومیانڕه‌ویی ئه‌و پارته بکه‌ین؟؟
ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو ده‌یکات هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌وه‌ی که موقه‌تدا سه‌در له به‌غدا ده‌یکات، یه‌کگرتوو گه‌ر ئێستا به پێنج کورسی په‌رله‌مان هه‌وڵی شێواندن وبه ئیسلام کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی دابێت ئه‌ی ئه‌گه‌ری 43 کورسی هه‌بوایه چی ده‌کرد بێگومان ئه‌وه‌ی نوێژی نه‌کردبایه له قه‌ناره‌ی ده‌دا، من نامه‌وێت هێرش بکه‌مه سه‌ر دین، به‌ڵام با هه‌موو ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگاش بخه‌ینه به‌رچاو له کاتێکدا که حزبێک به میزاجی خۆی و له ڕێی کرێگرته‌کانیه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی پێنوس به‌ده‌ست گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه هێرشی کردبا سه‌ر یه‌کگرتوو چیان ده‌کرد بێگومان دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له سه‌یاره ده‌خست وله‌به‌رچاوی خه‌ڵکدا به به‌نزین ده‌یان سوتاندن، جێگای پرسیاره که یه‌کگرتوو له هاندانی مه‌لاکان بۆ به‌رهه‌م هێنانی خه‌ڵکی توندوتیژوداخراو چ سودێک ده‌کا جگه له وێرانی ودواکه‌وتوویی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی؟؟ یه‌کگرتوو هه‌مو ئه‌وانه‌شی که وه‌ک ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانن که پێویسته وه‌ک شۆڕشی پرته‌قاڵی ئۆکرانیا خۆیان به پرته‌قاڵیزه بکه‌ن وله‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا خۆیان بگونجێنن چیتر ناکرێت دروشم وهێمای نه‌گۆڕ به‌رز بکه‌نه‌وه ودژایه‌تی مۆدێرنه بکه‌ن، قسه‌ی مه‌لاکان وبه‌یاننامه‌که‌ی یه‌کگرتوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌وان نه‌وه‌ک له‌گه‌ڵ گۆڕین وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا دا نین به‌ڵکو دژایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌که‌ن که باسی ئه‌وه ده‌که‌ن، یه‌کگرتوو له پێشکه‌وتن وچه‌مکیه‌ته‌کانی گلۆبالیزم وپۆست مۆدێرنه تۆقیوه‌و هه‌ر قسه‌یه‌ک له هه‌ر دێڕێک‌دا که مانایه‌ک بدا به دڵی یه‌کگرتوو نه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان به هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تی ده‌بینن بۆ سه‌ر دین، ئاخر دین وه‌ک په‌یامی سروشی خه‌ڵک جیاوازه‌و یه‌کگرتووش وه‌ک به‌کارهێنه‌ری دین جیاوازه که‌س نکۆڵی له‌وه ناکا نابێت سوکایه‌تی به دین بکرێت به‌ڵام که‌سێک ئه‌وه‌ی نه‌کردووه گه‌ر بشکرێت یاسا هه‌یه نه‌وه‌ک به‌یاننامه وهه‌ڕه‌شه‌و فتوادانی مه‌لاکان، ده‌زگای ئاراس وفه‌رهاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکه‌س و هه‌موو ئه‌وانی تریش که قسه له‌سه‌ر هۆنه‌رو وێژه ده‌که‌ن ئازادن له‌وه‌ی که چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه گه‌ر ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو پێنج دێڕ فه‌لسفه‌ی خوێندبێته‌وه ده‌زانێت که بیرکردنه‌وه دیل ناکرێت، ده‌زانێت که له بیرکردنه‌وه‌دا سنور وێرانی وپاشاگه‌ردانیه چونکه خه‌یاڵ وڕاستی سنورێکیان له‌ناو بیرکردنه‌وه‌دا نیه تا یه‌کگرتوویه‌ک بێت به دڵی خۆی سنور دابنێت!!بۆیه‌ش ده‌بێت هه‌موو یه‌کگرتوو وئه‌وانه‌ی که قسه له‌سه‌ر کاڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر ده‌که‌ن بزانن که ده‌بێت به پرته‌قاڵیزه بکرێن تا وه‌ک دیندارانی خه‌ڵکی ئۆکرانیا پاڵپشتی وهانده‌ری پێشکه‌وتنی وڵات بن، تا وه‌ک دیندارانی ئۆکرانیا ڕه‌نگی ئاشتی و خۆشه‌ویستی وڵاتپه‌روه‌ری له‌سه‌ر بڵنگۆکانیاندا به‌رز بکه‌نه‌وه، نابێت چیتر له کوردستاندا ڕێگه بدرێت که دژه پرته‌قاڵیه‌کانی وه‌ک یه‌کگرتوو و ئه‌وانی تر دژایه‌تی خه‌ڵکی ڕووناکبیرو پێنوس به‌ده‌ست بکه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر بده‌ن وبێن په‌ڕتووکیان بۆ چاپ بکه‌ن دێن دژایه‌تیان ده‌که‌ن؟؟ ئه‌وه‌یه میانڕه‌وی وپێشکه‌وتویی سیاسه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی گه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جیاوازی چیه له نێوانی حه‌ماس ویه‌کگرتوو؟ یان جیاوازی چیه له نێوان حیزبوڵای لوبنانی ویه‌کگرتوو ته‌نها گه‌ر ئه‌وه بێت که ئه‌وان چه‌کیان هه‌یه ویه‌کگرتوو نیه‌تی من به‌گومانم له‌مه‌ودوا یه‌کگرتووش گه‌ر بۆی بکرێ خۆی پڕچه‌ک ده‌کاو ده‌می هه‌موو ئه‌وانه داده‌خا که وشه‌و دێڕ ده‌نوسن، من هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم که که‌س سوکایه‌تی به په‌یامه ئاسمانیه‌کان بکا به‌ڵام با بێین ڕاستگۆیانه له‌سه‌ر پرسه‌که‌ی ده‌زگای ئاراس قسه بکه‌ین، با بزانین شتی وا ڕوویداوه وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو باسی ده‌کا بێگومان نه‌خێر تۆ ناتوانی خه‌یاڵیزمی هۆنراوه‌نوسێک به‌ند بکه‌یت هۆنراوه به‌شیک له خه‌یاڵی تیادا هه‌یه که‌سێک که هۆنراوه ده‌نوسێت خۆی ده‌بێت به کاره‌کته‌رێک له‌ناو دونیای شانۆی خه‌یاڵدا وچه‌شنی منداڵێكی چه‌ندساڵی پیاسه ده‌کات ئه‌و نایه‌ت سوکایه‌تی به دین بکات ئه‌وه کاری ئه‌و نیه ئه‌وه کاری وێژه‌کار نیه بێت ده‌قێک دابڕێژێت وباس له جل وبه‌رگ وشه‌بقه‌ی پێغه‌مبه‌ران بکا وتانه‌یان لێ‌بدا، بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌ک لایی بکه‌ینه‌وه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر پێشینه‌یه‌کی هونه‌ر بکه‌یه‌ن به‌وه‌ی نوسینی ده‌قێکی ئیرۆتیکی تازه نیه له‌ناو نوسینی کوردی‌دا به‌ڵکو وه‌ک له چه‌ندان شووێنی تر باسکراوه وبۆ چه‌ندان ساڵیش ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌وابێت له 2010 پێویست به‌وه ناکا که مه‌لاکانی یه‌کگرتوو له پیرۆزیه‌تی مزگه‌وته‌کاندا خه‌ڵکی ڕۆشنبیر به لغاو ناوببه‌ن وله ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا به کافر‌و ملحید ئه‌وه نه په‌یامی دینی ئیسلامیه‌و نه دین ڕێگه‌شی به‌وه داوه به‌ڵکو ئه‌و په‌یامی یه‌کگرتوو وسیاسه‌تی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی توندوتیژی ودژایه‌تی کردنی ڕۆشنبیران چونکه ئه‌وان ڕۆشنبیری به جه‌هل ناو ده‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان جۆرێک له جاهیلیه‌تیان تێدایه
هاوڕێ ڕه‌ش
6. 5. 2010
hawrerash@yahoo. com
