بەدران حەبیبی كۆنه‌ شوعی تازه‌ پارتی بۆ توڕه‌ بووە.. شکۆ جەمیل

  

 

 

موشیکلیەی‌ ئەساسی‌ ئەمرۆی‌ رۆژنامەگەری‌ کوردی‌ لەگەڵ زڕ پارتییەکان لێرەوە دەست پێدەکات کە هەرچێک بلێت بۆ تێکەڵاو دەکەن، وەکو چێشتی‌ مجێوری‌ لێدەکەن، ئەوان لە خوێندنەوەی‌ مێژوو زۆر کۆڵەوارن، ئەوەی‌ شکستی‌ و ناشرینی‌ خۆیانە لەسەر تۆ حسێبی‌ دەکەن، دواجار به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیبی‌ بەرپرسی یەکەمی‌ (وێران) و دەزگای‌ ئاراس، دەردەی‌ دڵی‌ خۆی‌ لەسەر یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ هەڕشت، ئەگەرچی‌ لەوانەیە ئەوە دەستپێکی‌ شەڕێکی‌ ئیعلامی‌ ئەو گروپە نا پارتییەی‌ ناو پارتی‌ بێت..  

لە سەرەتای‌ ئەو بابەتە بەدران بەکورتی‌ پێمان دەڵێ من ناترسم لە وتاری‌ ئیسلامییەکان بەتایبەت لە یەکگرتوو، جا تو خوا تا ئێستا کێ لە کێ ترساوە، کێ سیاسەتی‌ تۆقاندنی‌ بەکار هێناوە، کێ هەندەسەی‌ هێناوە لە شەڕ و کوشتاری‌ براکانیان، کێ خاوەنی‌ سجنە‌ تاریکەکانە، ئەو رەفیقە دەڵێ ئەوەی‌ لە بیر چۆتەوە کە ئەوانن بە رۆژی‌ رووناک خەڵک دەتۆقێنن و بێباکن.. بەڵام کاتێک دەڵێ من ناترسم و بێباکم لێتان و کەسیش لەسەرم بە جواب نێت، ئەوە بە عکسەوە پێمان دەڵێ بترسن و چاوەڕێی‌ هەڵمەتێکی‌ تەشهیر بن، لەوانەش وەک (2005) بە دەردی‌ رووداوەکانی‌ بادیناتان ببین، چونکە ئێمە ئێوەمان لە وجود ناوێت، ئەگەر میانەرەو بین یان توندرەو، وادەزانم بەدران و هاوڕێکانی‌ گەورەترین کێشەیان لەگەڵ گوتاری‌ یەکگرتوو لەوەدایە کە ئەم گوتارە رۆشنفکرە و لەبەرەی‌ راستکردنەوەی‌ دۆخی‌ کۆمەڵگە دایە، ئەوانیش چونکە کەس نەوێراوە بەجدی‌ پێیان بڵێ بوەستن و ئەوەتان هەڵەیە، بە یەک رەخنە گرتن دونیایان لێ وێک دێت، هەروەک لە وەڵامەکەی‌ بەدران حەبیب بۆ راگەیاندنەکەی‌ یەکگرتوو لەسەر وێران دەبینین کە لە سایتی‌ کوردستان نێت بڵاو کراوەتەوە...

بەدران حەبیب دەڵێ: (کۆواری‌ وێران کەتنێکی‌ کردوە بابڵین ئەمە وایە)، جارێ بەدران حه‌بیب ئیعتراف زمنی‌ دەکات کە ئەم کەتنە، باشە ئەمەش پێشکەوتنە لە گوتاری‌ ئەو زڕ پارتیانە، بەڵام گرفتیان لەوەیە بۆچی‌ یەکگرتوو دەیکاتە هەرا خۆ تیراژی‌ ئەوەندە زۆر نییە، وادەبینم بەم شێوازە دەیەوێت یەکگرتوو قەرزار بکاتەوە کە بۆچی‌ قسە دەکات، دەزگای‌ ئاراس و وێران بە تیراژی‌ کەم سوکایەتی‌ بە مەقامی‌ پێغەمبەران دەکەن، نەک بە تیراژی‌ زۆر، بە پێوەری‌ بەدران حەبیب بوایە یەکگرتوو ئەو کاتە بۆی‌ هەبوو وەڵامی‌ بۆ ئەو سوکاتییە هەبوایە کە وێران تیراژی‌ زۆر بوایە، دەبێت بەدران حەبیب و دەزگای‌ ئاراس لەوە ئاگادار بن کە بە هیچ شێوەیەک وێران و ئەوانەی‌ لە پیشتینە شکۆدار نابن بەڵکو ریسوا دەبن، خەڵکیش کە کاتێک پرسیار لە کۆوارەی‌ ئێوە دەکات بۆ ئەوە نایکات کە ئەو بە ناو کۆوارە ئیبداعی‌ کردوە، بەڵکو دەیەوێت بزانێت ئەوە کیێە بەرەی‌ لە پێغەمبەران گرتوە و دەرگاشی‌ بۆ گەندەڵی‌ بەرپرسان گرتۆتەوە..

‌بەدران حه‌بیب یەکگرتوو بەوە تاوانبار دەکات کە یەکگرتوو پشێوی‌ بۆ دەسەڵات دروست دەکات ئەمەش ئامانجێتی‌، ئەی‌ هاوار ئەوە لە چ مەوقیعێکی‌ کوردستان یەکگرتوو کێشەی‌ بۆ دەسەڵات دروستکردوەو ئەوە کەی‌ ئازادی‌ لەو هەرێمە وا لێهاتووە تاوەکو یەکگرتوو و هێزەکانی‌ ئۆپۆزیسیون پڕ بە دەنگی‌ خۆیان بڵێن دەسەڵات بوەستە، دواتر کەی‌ دەسەڵاتی‌ کوردی‌ خوێندنەوەی‌ بۆ هێزەکان کردوە..

لە پەرەگرافێکدا بەدران حەبیب هەناوی‌ بۆ ئەو نووسەرە ماتریالیزمە سوتاوە کە داوا دەکات پاریزی‌ لە ئاین بکات، لەوە ناگات کە ئەوەی‌ وای‌ لەو نووسەرە کردوە وا بڵێت ئەو شکستە فیکرەی‌ ماتریالیزمە نەک زەبرو زەنک، ئەوان دەزانن لە کۆمەڵگای‌ کوردی‌ ئەوانە لە دەرەوەی‌ بازنەن کە دژایەتی‌ مەقامی‌ پێغەمبەران دەکەن.. نەک ئەوانەی‌ دەیانەوێت کۆمەڵگا رۆشنفکر بێت..

ئەو نووسەر دێتە سەر هەڵبژاردنەکان و نووسینی‌ ئەو راگەیاندنەی‌ مەکتەبی‌ راگەیاندنی‌ یەکگرتووی‌ پێوەستە دەکات، ئاخ لە نەخوێندەواری‌.. ئاخ لە کەم خوێندنەوە، ئەو دەیوێت پێمان بڵی‌ کە یەکگرتوو بۆیە وا دەکات چونکە لە هەڵبژاردنەکان دۆراوە، نازانم بۆچی‌ نەچوە سێرچێک لە ناو ئەنتەرنێت بزانێ ئەوە کێیە شکستی‌ هێناوە، یەکگرتووە دۆراوە یاخود حیزبە قەڵەوەکەی‌ خۆی‌، ئەو باش دەزانێ کە یەکگرتوو لە (2005) بۆ (2010) لە (150000) بۆ (250000) دەنگی‌ زیادی‌ کردوە، باشە بەڕیان زیادکردنی‌ (1000000) شکستە، ئەگەر ئەوە شکست بێت دەی‌ خوایە گیان زۆر سوپاس بۆ ئەو شکستە..

بەدران حەبیب نمونەیەک دەهێنێتەوە گاڵەتە و گریانیشی‌ بۆی‌ دێت ئەوەیش کاتێک گوێبستی‌ رادیۆی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ بووە کە وتوێتی‌ ئەگەر دەنگمان پێبدەن ئەوا لەسەر پردی‌ سیرات شەفاعەتتان بۆ دەکەم، من لە بەدران و حیزبەکەی‌ دەپرسم بۆچی‌ کاتێک گوێبیستی‌ ئەو گوتارە بوون سکاڵاتان لە کۆمیسیۆن نەکرد کە ئەوانە دروشمی‌ ئاینی‌ بەکار دەهێنن، یان ئەوانیش چەکێک بوون بۆ کەمکردنەوەی‌ دەنگەکانی‌ یەکگرتوو، دەنا زەرمەندی‌ یەکەم لەو گوتارە یەکگرتوو بووە، چونکە هەموو لایەک دەزانێت کە گوتاری‌ یەکگرتوو چەندە واقیعی‌ و زانستی‌ و مەنتقی‌ بووە، پاشان با پرسیارێک لە گوتاری‌ خۆتان بکەین گوتاری‌ ئێوەش چ فەرقێکی‌ هەبووە لەگەڵ گوتاری‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ ئەوان لە سەر پردی‌ سیرات پاداشتی‌ خەڵک دەدنەوە، ئەی‌ ئێوە لە کوێ پاداشتی‌ خەڵک دەدەنەوە...

لە کۆتایی‌ نووسینەکەی‌ بەدران حه‌بیب ئینجا دێتە سەر راگەیاندنەکەی‌ مەکتەبی‌ راگەیاندنی‌ یەکگرتوو پێی‌ عەجیبە یەکگرتوو دیفاع لە پێغەمبەرانی‌ مەسیحیەت و یەهوودیەت دەکات، پرسیاری‌ ئەوەش دەکات بۆچی‌ لەسەر مەسیحیەکانی‌ شاری‌ موسڵ نەهاتنە جواب، نازانم بەدران لێ تێک چووە یان یەکگرتوو بە حکومەت دەزانی‌ تاوەکو لە مەسیحیەکانی‌ موسڵ بێتە جواب، پاشان هەر لەو کاتە مەکتەبی‌ سیاسی یەکگرتوو بەیاننامەی‌ ناڕەزایی‌ دەرکردە دژی‌ ئەو کارە نامرۆڤانەن هەروەک چۆن ئەمرۆکە دژی‌ ئەو بێرێزییەی‌ بەرامبەر بە مەقامی‌ پێغەمبەران بەیاننامەی‌ دەریکردوە..

دواجار بەدران حەبیب پێمان دەڵێ یەکگرتوو و ئەوانی‌ تر لە ئیسلامییەکان بە تایبەت توندڕەوەکان فەرقیان نییە هەموویان هەر یەکن، نمونەش بوە دەهێنێتەوە کە بیست کەسێک لە ناویەکگرتوو چونەتە لایەکی‌ دیکە هیچ موشکیلەکیش دروست نەبووە، دەبێت بەدران حه‌بیب دڵینا بکەمەوە، کە یەکگرتوو قوتابخانەیە، ئەو بیست کەسەش (4) بوون و پاشان پێیان وابوو کە یەکگرتوو کراوەیە و توندو نییە بۆیە کۆچیان کرد، ئەگەر دەپرسی‌ بۆ کێشەش دروست نەبووە، ئەوە چونکە یەکگرتوو مەدەنی‌ و دیموکراسییە، پێواشە کە کاری‌ حیزبایەتی‌ خۆبەخشیە و زۆرەمڵی نییە و مرۆڤەکانیش ئازادن.. ئەگەر تاوەکو ئێستا ئەوەش لەلای‌ ئێوە نەبۆتە پرانسیب دەتوانن سوودمان لێوەرگرن..

 

میوانانی سەر خەت

We have 288 guests and no members online