وتاره‌كه‌ی سه‌رنووسیاری رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو شتێكی تێدا نه‌بوو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. راستیش نییه پێی بڵێم وتار له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه و رسته‌كانی خۆمی به‌ره‌واژ كردبووه‌وه. من زوو زانیم ئه‌مانه هیچیان نییه بیخه‌نه سه‌ر خوانی وتووێژ، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و تۆقاندنی ده‌روونی بێ، كۆڕیان گه‌رمه. ببێ به‌ئاخاوتن و وتووێژ، هه‌واریان چۆڵه.
له‌و وتاره‌دا "كه وتاره‌كه‌ی خۆمه و هه‌ڵی گێڕاوه‌ته‌وه" له وشه‌یه‌ك و رسته‌یه‌ك پێوه شتێكی تر هی خۆی نه‌بوون. منیش لێره‌دا ته‌نیا له‌و وشه و رسته‌یه ده‌دوێم. گفتوگۆشم له‌باره‌ی ئه‌و وشه و رسته‌یه‌وه نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر زۆر دووباره نه‌بوونایه و پێویستیان به‌وه‌ڵامێكی بنه‌بڕ نه‌كردایه. راستی بڵێم جاری یه‌كه‌میشه بینیم وتار به‌و جۆره بێته نووسین، وشه و رسته‌كانی یه‌كێك بكه‌ی به‌هۆی خۆت و پێت وابێ وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ندیشه به‌لامه‌وه جاهیل و گوناح بوو، پێم خۆش نه‌بوو ئازاری بده‌م به‌ڵام ده‌زانم جه‌هل ده‌ردێكی گه‌وره‌یه و ئه‌ركی من و كه‌سانی وه‌ك منه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه. جه‌هل رێ خۆش ده‌كا بۆ مه‌ترسیی زۆر له خۆی گه‌وره‌تر وه‌ك له خواره‌وه دێمه سه‌ری.
وشه‌كه‌ی ده‌مه‌وێ لێی بدوێم ئه‌وه‌یه پێم ده‌ڵێ كۆنه شیوعی. به‌ر له هه‌موو شت: بۆچی كۆن؟ ئاخۆ بیروباوه‌ڕ كۆن و تازه‌ی هه‌یه؟ یاخۆ شیوعیبوون به‌عسیبوونه شه‌رم و په‌شێمانیی بووێ. یاخۆ جارێك بیستوویه‌تی نكووڵیم له‌و رابردووه‌ی خۆم كردبێ و شاردبێتمه‌وه، بیستوویه‌تی شه‌رمم پێی بووبێ. من ده‌زانم ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌م قسه‌یه ڕاپۆرتم لێ بدا به پارتی، ئه‌مه‌ش زۆر كۆنه و ده‌یان جار له وێبسایت و ڕۆژنامه‌كاندا دووباره كراوه‌ته‌وه. هه‌موو جاریش بۆ راپۆرتنووسی بووه له من، نه‌ك رك و كینه‌ی ئه‌و كه‌سانه له شیوعییه‌ت. یه‌كێك ركی له شتێك ببێته‌وه به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێ شته‌كه بناسێ. ئه‌وانه‌ی شیوعیبوون به‌له‌كه‌ی شه‌رم بۆ من ده‌ژمێرن، دڵنیام نامیلكه‌یه‌كیشیان له‌باره‌ی شیوعییه‌ته‌وه نه‌خوێندووه‌ته‌وه. وه‌ك گوتم پرسه‌كه پرسی راپۆرت لێدانه و بۆ منیش ئه‌مه هه‌لێكه و ده‌مه‌وێ هه‌موو ئه‌و راپۆرتنووسانه یه‌كخه‌م بكه‌م له‌مباره‌یه‌وه. ده‌بێ له بیریش نه‌چێ كه‌وا راپۆرتنووس هه‌رده‌م درۆ ده‌كا.
چه‌ندان جار كه چوومه‌ته باره‌گایه‌كی پارتی، كادیرانی پارتی و هه‌ندێك جاریش به‌رپرسانی پارتی پێیان گوتووم "شیوعی به‌خێرهاتی". بێگومان به‌زه‌رده‌خه‌نه و خۆشه‌ویستییه‌وه گوتوویانه. منیش به‌شانازی و خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامیانم داوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیومه ئه‌وان رقیان له شیوعییه‌ت نییه چ كۆن بێ و چ نوێ. ئه‌م راپۆرتنووسانه نه‌پارتی ده‌ناسن و نه‌ئاگاشیان له مێژووی پارتی هه‌یه، بۆیه راپۆرته‌كانیان كاری نه‌كردووه. ده‌بوایه راپۆرت له‌باره‌ی شتێكی منه‌وه بده‌ن كه له‌لای پارتی كار بكا.
له‌ناو پارتیدا هێمایه‌ك هه‌یه ئه‌ویش مسته‌فا بارزانییه. بارزانی دامه‌زرێنی پارتییه، سه‌ركرده‌ی سیاسیی پارتی و سه‌ركرده‌ی ڕاپه‌ڕینه چه‌كدارییه‌كه‌شی بووه تا له ژیاندا بوو. دوای كۆچكردنیشی بووه به‌هێما. ئه‌وجا به‌برای ڕاپۆرتنووس بڵێم، بارزانی له ساڵی 1947 كه هه‌موو لایه‌كی لێ گیرا، چووه بۆ سۆڤیه‌ت واته بۆ لای شیوعییه‌كان و بۆ كانگه‌ی شیوعییه‌ت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی وه‌ك دۆست و هه‌ڤاڵیان مایه‌وه. به‌درێژاییی شۆڕشی ئه‌یلوولیش، شیوعییه‌كانی عێراق چه‌ندجار لێیان قه‌ومابێ، بارزانی پشت و په‌نایان بووه.
ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له هۆیه‌كان بێ كه شیوعییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی حزبی شیوعییان به‌جێ هێشتووه، چوونه‌ته پاڵ پارتی. پاڵده‌رێكی تریش ئه‌وه بووه به‌پارتیبوون چوونه پاڵ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی هزری. پارتی به‌رنامه‌ی هزر به‌سه‌ر ئه‌ندامانیدا ناسه‌پێنێ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی گه‌وره‌ی مانه‌وه‌ی پارتییه به هێز و گوڕی خۆیه‌وه. تۆیه‌ك به‌ته‌مابی جێ به‌حزبێك له‌ق بكه‌ی و نه‌تناسیبێ ده‌بێ چیت پێ بگوترێ؟
با شتێكی تریشت پێ بڵێم، كه بۆ ڕاپۆرتی داهاتووت زۆرت به‌كه‌ڵك دێ. ئه‌و وێنه‌یه‌ی بارزانی كه من له ماڵی خۆمدا هه‌ڵم واسیوه وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباده به‌جلوبه‌رگی جه‌نه‌راڵییه‌وه. بۆیه‌ش ئه‌و وێنه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه چونكه بارزانی له هه‌ره‌تی گه‌نجیدایه و رووی وه‌ك رۆژ تیشك ده‌داته‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌توانی بڵێی له‌به‌رئه‌وه‌یه: ئه‌و پله‌ی جه‌نه‌راڵییه شیوعییه‌كانی سۆڤیه‌ت پێیان دابوو.
ئه‌مه وه‌ڵامی وشه‌كه بوو. ئینجا وه‌ڵامی رسته‌كه.
نووسه‌ر ده‌ڵێ له باڵه‌فڕگه‌ی هه‌ولێر ئیسرائیلییه‌كان به‌پاسپۆرتی ئیسرائیلی دێنه ژووره‌وه. راستت ده‌وێ من هیچ زانیارییه‌كم له‌وباره‌یه‌وه نییه تا پشتڕاستی بكه‌مه‌وه یان پشتخوار، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه‌وا ئه‌م تۆمه‌ته ده‌یان جار له به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا به‌درۆ خراوه‌ته‌وه. با بڵێین وایه و تۆمه‌ته‌كه‌ت راسته، به‌ڵام پرسیار" تۆ چۆنت زانی؟ ئه‌م زانیارییه‌ت له كوێوه ده‌ست كه‌وت؟" باڵه‌فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بنكه‌یه‌كه له ژێر به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی هێمنیدایه و ئه‌وانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن ته‌واو جێبڕوای ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن. ناشێ بڵێی ده‌زگای خه‌فیه‌كاریی حزبه (زه‌به‌لاحه‌كه‌ی!) یه‌كگرتوو ئه‌مه‌ی زانیوه.
وه‌ك گوتم من وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته ناده‌مه‌وه كه ئیسرائیلی به‌پاسپۆرتی ئیسرائیلی له باڵه‌فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌نه كوردستان. ئه‌مه تۆمه‌تێكی گه‌وره‌یه و بێگومان تۆ سه‌رنووسیاری رۆژنامه‌یه‌كی مۆڵه‌ت پێدراوی حزبێكی سیاسیی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی بی، ده‌بێ وه‌ڵامت هه‌بێ ئه‌گینا تۆمه‌تێكی وا، به‌ڵگه‌ی نه‌بێ ناشێ به‌سه‌لامه‌تی تێ په‌ڕێ.
دیسان نه‌ڵێی پیاوی ده‌سه‌ڵاته و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كا. من پیاوی كه‌س نه‌بووم و نیم، هیواداریشم ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده بێ كێشه و هێمن بێ كه‌س له گوڵ كاڵتری پێ نه‌یه‌ته گوتن. به‌ڵام وه‌ك كه‌سێك كه به‌م وڵاته‌ی خۆمه‌وه ماندووم، پێت ده‌ڵێم: ئه‌مه راپۆرتدانه بۆ ئه‌لقاعیده، راپۆرتدانه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه له پارێزدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كیان له دژی كوردستان ده‌ست كه‌وێ.
ده‌بوو تۆزێك ویژدانتان هه‌بێ له ئاست ئه‌م خه‌ڵكه‌دا. گه‌لێكه و به‌ئه‌رك و ماندووبوونی بێ وێنه‌ی خۆی به‌م كه‌مه ئازادییه گه‌ییوه. ئێوه بۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێی بشێوێنن؟ ئیسرائیلی چی ده‌كه‌ن له كوردستان؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه، تۆی سه‌رنووسیاری رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه بۆچی وێنه‌ی یه‌كێكیان، یان ناونیشانی شوێنێكیان بڵاو ناكه‌یه‌وه. تۆیه‌ك بتوانی تۆمه‌ته‌كه‌ی بده‌ی، ده‌بێ به‌ڵگه‌شت پێ په‌یدا ببێ. نه‌تبێ من دادگه نیم سزات بده‌م، ده‌زگای ته‌ناهیش نیم لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌م. ببوایه‌م بێگومان ده‌مكرد، به‌ڵام وه‌ك كوردێك پێت ده‌ڵێم: جاهیل! جاهیل نه‌بیت رقت له وڵاته‌كه‌ی خۆت نابێ و نابی به‌ڕاپۆرت لێده‌ری.
