كێشه له‌گه‌ڵ وه‌لامه‌كه‌ی به‌دران دا له‌وه‌دایه ئه‌و به‌زمانێكی مرۆڤیانه وه‌لامی نه‌داوه‌ته‌وه، زمانه‌كه‌ی زمانی دڕنده‌یه نه‌ك مرۆڤ، زمانێكه تۆقاندن و تیرۆری لێ ده‌بارێت. زمانی مرۆڤ ده‌بێ به‌لای هندكه‌وه نیانییه‌كی تێدا بێ تا مرۆڤ له‌ئاستیدا نه‌تۆقێ و هه‌ڵنه‌یه. هه‌مووئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌دران بیرده‌كه‌نه‌وه و شه‌ریك شعورن و له حیزبێكی تره‌وه سه‌نگه‌ریان گواستوه‌ته‌وه له‌م نه‌ریته‌دا وه‌ك یه‌كن، له‌رۆشنبیر و مونه‌زیرێكیانه‌وه بگره تا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه پاره‌ی بودجه‌یان بۆ خستونه‌ته قاسه‌كانیانه‌وه. من به‌نیاز نه‌بووم له‌گه‌ڵ به‌دراندا وتووێژ بكه‌م و وه‌لامی بابه‌ته‌كه‌ی بده‌مه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامه ئاگراوییه‌كه‌ی بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناچاری كردم وه‌ڵامێكی هاوشێوه‌ی نوسینه‌كه‌ی خۆی بده‌مه‌وه. خۆزیاش ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌و له‌مه‌ستی و كۆ رقی (به‌دران) له‌گه‌ل ئیسلام و ئیسلامیه‌كاندا نه‌نووسرایه‌و ناوه‌ڕۆكێكی هزریی تێدا بوایه تا مرۆڤ بیتوانیایه دانوستاندنێكی له‌گه‌ڵدا بكا. چی ده‌كه‌ی؟ كوردی كڵۆڵ له‌وه‌ش بێبه‌شه به‌ناو رۆشنبیره‌كانی له‌هی ئۆمه‌ت بچن.
\"كۆواری وێران كه‌تنێكی كردووه\"، كه ئه‌مه راستیه‌كه نكوڵی لێناكرێت، به‌ڵام ئه‌و كۆواره ئه‌وه‌نده ناسراو و ناودارنیه به‌لام به‌دران ویستی شه‌قامه‌كه تاقی بكاته‌وه و بزانێت ئیسلامیه‌كان چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان هه‌بوو ئه‌وه لێیان ده‌كاته هه‌را و ده‌ڵێت دژ به رۆشنبیری و كرانه‌وه‌ن و خۆ ئه‌گه‌ر وه‌لامیشیان نه‌بوو ئه‌وا له چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ده‌كه‌وێته موزایه‌ده به‌سه‌ریانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌روانی ده‌كرد بینی ته‌نانه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆشیاندان ئه‌و سه‌هوو خراپ نوسینه‌یان لێ قبوڵ نه‌كردن و ده‌ركه‌وت شه‌قامی كوردی له‌گه‌ڵ بیر و هزری ئیسلامیه‌كاندایه، ئه‌مه‌ش نه‌ریتی به‌دران و شه‌ریك شعوره‌كانیه‌تی و چه‌ندان ساڵه بۆیان نه‌چووه‌ته‌سه‌ر. به‌رده‌وام سوكایه‌تی به‌دین و پیرۆزیه‌كانی ده‌كه‌ن و هه‌میشه‌ش یه‌كگرتوو له‌سه‌نگه‌ری داكۆكیكاری یاسایی مه‌سه‌له نیشتمانی و ئاینیه‌كاندایه، به‌جۆریك نوسه‌ره به‌ویژدانه‌كان ئه‌و زیاده‌ره‌ویه‌ی به‌درانیان پێ قبول ناكرێت.
به‌ڵام من له‌وزمانه نزم و داشۆراوه له هه‌موو قیه‌مێكی كۆمه‌لایه‌تی و ئینسانی ناترسم، به‌دران و شه‌ریك شعوره‌كانی ئه‌و كه‌سانه نین له كۆمه‌لگه‌دا پێگه و جێگه‌یان هه‌بێت تا كاریگه‌رییان هه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویست به‌به‌ڵگه ناكات كه‌س به‌دوعای به‌دران ناڵێت ئامین و ته‌نها رێگه‌یه‌ك كه هه‌بێت له‌به‌رده‌ستیاندا تیرۆر و تۆقاندنه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌وه یان ده‌سه‌لاته یان لاوازی ده‌سه‌لات.
پرسی ئه‌م به‌درانانه كورت و ئاشكرایه، له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی پێشوودا ئیسلامیه‌كان به تایبه‌ت یه‌كگرتوو ده‌نگێكی زور باشی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌مه شێت و شووری كردوون. له‌پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ن تووشارن به‌ده‌ردی مردن و ڵپووكانه‌وه و چیان چاندبوو سه‌وز نه‌بوه‌و كوردستان به‌گوڵی جوانی یه‌كگرتوو بالای پۆشیوه. بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له‌سه‌ری خه‌وتبوون پووچ بوو. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1992ه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌كگرتوو له به‌روه‌پێش چوندایه.
دۆڕان ناخۆشه بێگومان. پووچ ده‌رچوونی به‌رنامه مرۆڤ په‌رێشان و ریسوا ده‌كا، ڕاسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرۆڤێكی هه‌ست به‌به‌رپرسیاریكه‌ر بێ، سوود له‌دۆڕان وه‌رده‌گرێ و به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه. به‌دران و شه‌ریك شعوره‌كانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه، خۆیان تووشی هیستیریا كردووه. براینه: كه‌وتن شه‌رم نییه به‌لام شه‌رم ئه‌وه‌یه نامۆ بیت به‌كۆمه‌لگه.
نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه به‌دران وده‌سه‌لاتداران تا پێیان كرابێت ساحه سیاسیه‌كه‌یان به‌جۆرێك لێ كردوه كه ده‌رئه‌نجام به‌سلبی بشكێته‌وه به‌سه‌ریاندا زۆرجار پشتیوانیان له گوتارێك كردوه بۆ لاواز كردنی یه‌كگرتوو بۆیان كرا بێت ده‌نگیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ لایه‌نێكی تر بۆ لاواز كردنی یه‌كگرتوو به‌ڵام ئه‌ویش سه‌ری نه‌گرت له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌دا گریانت بۆ یه‌كێك دێ وا بیر بكاته‌وه، یان پێی وا بێ خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌م گه‌مه سیاسیه‌ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌بۆنه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌وه به‌دران كردویه‌تی داماوییه‌كه له‌جۆری ئه‌وگه‌مه سیاسیه‌یان، گه‌وجانه تریشه. ئاخۆ تا ئێستا كه‌س به‌هۆی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رووخاوه؟ ئه‌مه ته‌نیا له‌خۆ و له‌خه‌ڵك شێواندنه. بێگومان به‌دران و شه‌ریك شعوره‌كانی ناتوانن له‌خه‌ڵك بشێوێنن، ئه‌وان به‌رده‌وام له‌خۆیان ده‌شێوێنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای په‌ڕینه‌وه‌ی بێ سه‌رئێشه‌بێ له‌پرسی سیاسی‌دا، ده‌زانێ ده‌بێ به‌كرده‌وه‌ی خۆی پێی بگات نه‌ك بێ حورمه‌تی كردن به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ران. خه‌ڵكی ئه‌م وڵات و ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌نده له‌مێشكدا رووت و ره‌جاڵ نین نه‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بگا به‌كورسیی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌م دنیایه هه‌بێ، نه‌وه‌ك په‌لاماری مردوان و پیغه‌مبه‌رانی خوا بدات كه ژیانیان مۆم بوه بۆ روونكردنه‌وه دونیای مرۆڤایه‌تی.
بابێمه‌وه سه‌ر وه‌لامه ئاگراوییه‌كه‌ی به‌دران كه‌ته‌نیا یه‌ك شت تیایدا هه‌ڵوه‌سته‌ی پێ كردم، ئه‌ویش ئه‌و په‌رۆشی و خه‌مباری پێشاندانه‌ی به‌درانه بۆ ئاینی مه‌سیحییه‌ت و یه‌هوودییه‌ت. ئه‌رێ خێره؟ ئه‌وه‌چه‌ندان ساڵه‌له‌م شاری مووسڵه‌ی ته‌نیشتمان رۆژانه په‌یڕه‌وكارانی ئاینی مه‌سیحی قه‌ڵاچۆ ده‌كرێن و نه‌مانزانیوه ئێوه بزه‌له لێوتان كه‌وتبێ، وا ئه‌مڕۆ بوون به‌خه‌مخۆر و سووتاویان. له‌هه‌موو ئاینه‌كاندا مرۆڤ رێز لێگیراوترین بوونه‌وه‌ره، ته‌نانه‌ت ئاینه‌كان خۆیان بۆ رێز لێگرتن و پارێزگاری له‌سه‌روه‌ریی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ هاتوون. به‌ڵام وتاری فریوده‌ری به‌دران وشه‌ریك شعوره‌كانی ئه‌و دوو شته‌به‌جیا ده‌بینێ. به‌هه‌مان وتار په‌یڕه‌وكارانی مه‌سیح دێنه‌كوشتن و بێرێزی به‌رامبه‌ر پیغه‌مبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن وبۆسه‌یان له‌موسلدا بۆ داده‌نین، شیوه‌نیش بۆ پیرۆزیی مه‌سیح و ئاینه‌كه‌ی دێته‌كردن. گه‌لۆ ئه‌مه‌چ مه‌هزه‌له‌و سه‌رلێشێواوییه‌كه.
ئه‌و عیسایه‌ی له وێران دا سووكایه‌تیی پێ كراوه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یڕه‌وكارانی خۆیدا له‌ئه‌وروپا، رێزی لێ ده‌گیرێت و رێز له ئاینه‌كانی تریش ده‌گرن مه‌گه‌ر ریزپه‌ریكی وه‌كوو به‌دران له ئه‌وروپادا بێرێزی بكات. ئه‌وان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان خۆش ده‌وێ، به‌دڵۆڤان و په‌پووله‌ی سه‌ر گوڵانی ده‌بینن نه‌ك به‌دڕنده‌ی دڵتۆقێن.
باسی ئه‌وه‌ناكه‌م چۆن له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولیره‌وه كه‌سانی ئیسرائیلی به پاسپۆرتی ئیسرائیلی داخڵی هه‌ولیر ده‌بێت له‌كاتیكدا به‌پێی یاساكانی عیراق (كه ئێوه په‌یره‌وكاری ئه‌و یاسایه‌ن) كاری له‌وجۆره قه‌ده‌غه‌یه.
رۆشنبیرانی وه‌ك به‌دران، گه‌لێ جار به‌ئێمه ده‌ڵێن دیموكراتیه‌ت بۆ هه‌موانه و ئازادیش بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌رقه‌راره، له‌كاتی ته‌نگژه‌كان و له‌كاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چه‌وتی و به‌ره‌واژیی ئه‌م بۆچوونانه هه‌مووی ده‌رده‌كه‌وێ. وه‌ڵامه ئاگراوییه‌كه‌ی به‌دران باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ند چاونه‌ترسه له هێرش و سوكایه‌تی كردن به پیغه‌مبه‌ران و به هێزگه‌لێكی شه‌رعی له كوردستاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌م زورناژه‌نانه‌ی ده‌سه‌لات فرسه‌تیان بۆ بره‌خسێت كوردستان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن و فه‌وزایه‌كی كۆمه‌لایه‌تی واده‌خوڵقێنن كه‌سه‌ر و بنی دیار نه‌بێت ئاخر ئه‌وان له نه‌سلی چه‌كوش وداسن.
ئه‌م ساته‌كه له‌نووسینی ئه‌م دژه وتاره بوومه‌وه‌هه‌مان به‌یته‌شیعری مه‌حوی ده‌كه‌مه‌وه دیاری بۆ به‌دران و شه‌ریك شعوره‌كانی:
كه‌ی له‌كن ئه‌حمه‌ق ده‌بێ حاجه‌تی دانا ره‌وا
قه‌ت ده‌كرێ چه‌رمه‌كه‌ر یا به‌عه‌با یا كه‌وا؟
هه‌ولێر 23/4/2010
تێبینی / ویستم هه‌مان زمان و هه‌مان و شه و هه‌ندی جار هه‌مان رسته‌ش به‌كار بینم بۆ وه‌لامه‌كه‌ی به‌دران احمد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لامه‌كه له ره‌گه‌زی وه‌لامه‌كه‌ی ئه‌و بیت.
