ئه‌م شیعر و چیرۆكه‌ی گۆڤاری وێران كه ده‌زگای ئاراس چاپیكردووه و د. فه‌رهاد پیرپاڵ سه‌رپه‌رشتیده‌كات، هه‌ڵلایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه و جارێكی دیكه ئیسلامیه‌كان و مه‌لاكانی هێنایه‌وه سه‌رخه‌ت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، شیعر و ئه‌ده‌ب تێكگیربن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئایین و مه‌لاكاندا. بێگومان رۆمانی "سه‌گوه‌ر"ِه‌كه‌ی محه‌مه‌د موكری كه له سه‌رده‌می شاخدا چاپكراوه، سیاسی و چه‌پڕه‌وه‌كانی خسته گێژاوی هه‌ڕه‌شه‌كردن لێی. كتێبی "تێك‌شكان"ه‌كه‌ی سه‌رۆ قادر كه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كان به چاپێكی تازه بڵاوكرایه‌وه، كۆنه شیۆعیه‌كانی قه‌ڵسكرد. په‌رتوكه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و موسڵمانان وای له نووسه‌ركرد له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان، كوردستان جێبهێڵێت. ئه‌ده‌بیاته ئۆپۆزیسیۆنیه‌كه‌ی كۆمه‌نیسته‌كانیش كه سیاسه‌ته‌كه‌یان دژه به‌رژه‌وه‌ندی دوو حزبه‌كه ده‌كه‌وته‌وه، چاره‌نووسی به‌و رۆژه‌گه‌یاندن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ دواجار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان ره‌شیكردنه‌وه. نووسینه‌كه‌ی رێبوار سیوه‌یلی له‌سه‌ر دیارده‌ی نێربازی له شاری هه‌ولێر، ده‌سه‌ڵات په‌ندێكیان پێكرد تا ژیانی ماوه له بیری نه‌چێته‌وه. له دوایین كاردانه‌وه‌ی مه‌لاكانیشدا به‌رامبه‌ر به ئه‌ده‌ب و شیعر كه به كوفر و بێ ئه‌خلاقكردن، هه‌ردوو تێكستی د. مه‌غدید سه‌پان و هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌دی لێكه‌وته‌وه كه ئه‌وه‌ی هۆشه‌نگ له دهۆك و هی سه‌پانیش له شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه. بێگومان ناوه ناوه د. فه‌رهاد پیرباڵیش ختوكه‌ی ئه‌و ترادیسۆنه ده‌دات و به شێوازی جۆرا و جۆری ئه‌ده‌بی، ئایین و مه‌لاكان له خۆی هارده‌كات. تا ئێره مه‌به‌ستم بوو له یاده‌وه‌ری تاكی كوردی بده‌م كه چۆن نه‌ریت، ده‌سه‌ڵات، ئایدۆلۆژیسته‌كان، حزبه ئایینی و مه‌لاكان بوونه‌ته فلته‌ر به‌سه‌ر را و بۆچوونه سیاسی و ئه‌ده‌بی و كلتووریه‌كانه‌وه. له كاتێكدا، ئێستاكه‌ی جیهان به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه كه ئینته‌رنێت، سه‌ته‌لایه‌ت، مۆبایل، وه‌ك به‌شێك له‌و ته‌قه‌نیاته تازه‌یه خۆی سه‌پاندووه. بێگومان فلته‌ری له‌سه‌ر هیچ كه‌س و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هێشتووه، بۆیه هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئایینی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ر ئازادیه ئینسانیه‌كان كه ئه‌ده‌ب و نووسین به‌شێك له‌و ئازادیه پێك ده‌هێنێت، به‌ر له هه‌موو شتێك مه‌ترسیه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و یاسا، ئینجا كایه‌كانی دیكه‌ی وڵات. لێتان ناشارمه‌وه هێنده ترسم له یاسا و رێنماییه نه‌ریتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه كه یارمه‌تی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات" به قه‌ولی مه‌لاكان گوته‌نی له ئه‌خلاقیاتی گشتی ده‌رچن" هێنده له‌و ئازادیه ناترسم كه به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی تۆقاندووه، چونكه ئازادی خۆی جۆرێكه له شكل وه‌رگرتنی به‌ها كه له زۆركاتان یاسا و رێنماییه نه‌ریتیه‌كان به هۆی فشاره‌وه به‌هاكان تێكده‌شكێنن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌میش چڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئازادی له دیزاینێكدا گه‌شه به به‌هاكان ده‌دات، ئه‌و به‌هانه‌ی دواجار جوامێری و مۆڕاڵی ئینساندۆستی له هه‌ناوی تاك ده‌خوڵقێنێت. دیاره له‌وه‌ته‌ی دیسپلینی هاوتاكردن و به‌راوردكردنی را و بۆچوونه‌كان، به ده‌ق و تێكسته ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان بۆته به‌به‌شێك له نه‌ریتی ده‌سه‌ڵات، گروپی ئایینی، مه‌لا و كۆمه‌ڵگه‌كان. بێگومان ئازادی ئینسانه‌كانیش تا حه‌ددی ره‌ها، به‌رته‌سك بۆته‌وه، بۆیه به‌رفراوانكردنی سنووری ئازادی به‌قه‌ت ئه‌وه مه‌ترسیدارنییه كه تۆ ده‌یخه‌یته نێو ئه‌م جۆره دیسپلینه‌وه. پێشموایه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌حافزكار كه خوڵقێنه‌ری شه‌رم، ترس، راڕایی، لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هاكانه. دواجار له ته‌نها مرۆڤانێكی ماندوو، نا هۆشیار، نا دیده، چیتر به‌رهه‌م ناهێنێت كه توانای درێژه پێدانی ئاكار، جیهانبینی، روئیارۆشنی و جه‌مالیه‌تی هه‌بێت له نێو مرۆڤایه‌تیدا. ده‌شی ئازادی به دیاریه‌كی خواوه‌ند بۆ مرۆڤ لێكبده‌ینه‌وه، هه‌ڵبه‌ته پێویسته ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌به‌ر چاوبگرین كه خودا سزای ئاده‌می نه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌می شكاندووه، یان بێپرسی خاڵق، موماره‌سه‌ی ئازادیه‌كانی كردووه، به‌ڵكو خودا له رێگه‌ی ئه‌و حیكایه‌ته‌وه جۆرێكی دیكه‌ی ژیانی ئاشنا به ئینسانكرد كه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به فیزیكیه‌تی ئاده‌میه‌وه. ئه‌ریك فرۆم جوانی بۆ چووه كه ده‌ڵێت "ئاده‌م سێوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌خوارد تا نزیك ببێته‌وه له سروشتی خۆیی و هه‌ست به ئازادی فیزیكی بكات كه جه‌سته و مه‌عنه‌ویه‌تی ئه‌و به‌شێكه له‌و ژینگه‌یه" ئه‌م دیده‌ی ئاده‌م بۆ ژیان و ئازادی، جۆرێكه له قوربانیدانی ئینسان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خوتموختاریه‌ی كه به هۆیه‌وه ژیانی راسته‌قینه ده‌دۆزێته‌وه. خودای جوانكار مرۆڤی راهێنا تێكه‌ڵ به ره‌هه‌نده فیزیكیه‌كان بێت تا له میتافیزیق، میسالیه‌ت، یۆتۆپیا دووربكه‌وێته‌وه و ژینگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له نزیكه‌وه بناسێت و ئاشنا به كه‌ینونه‌یه‌ك بێت كه جگه له گیاندار و زینده‌وه‌ره فیزیكیه‌كان هیچ بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌ی تێدا به‌رجه‌سته نه‌بێت. ئه‌مه ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، زه‌هنییه‌ت و ئاكاری خۆجێیه‌تی كه ده‌رهاویشته‌ی به‌شه گه‌ردوونیه‌كه‌ی مرۆڤه رابهێندرێت كه فۆرمێك له ئازادی له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌وبكات له‌وه و پێش بوونی نه‌بووبێت. لاموایه به هه‌ڵه‌داچووه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌فسیری دوورخستنه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت وه‌ك سزایه‌كی خودایی سه‌یر ده‌كات بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو خودا وه‌ك له تێكسته ئایینیه‌كانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كات، سزای به‌نده‌یه‌ك نادا كه هێشتا ئه‌زمووننه‌كرابێت، یان نه‌چووبێته ژێر تاقیكردنه‌وه. بێگومان خودای جوانكار له قورئانی پیرۆزدا بوونی ئارامی، ئاسایش، خواردن و خۆراك له نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌به‌ستێته‌وه به به‌ندایه‌تیكردنی خۆی. واتا گه‌ر ئازادی و ئه‌من و ئاسایش، له‌گه‌ڵ نان و خۆراك به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ئه‌و كاته مرۆڤه‌كان ناتوانن به‌ندایه‌تی خودا بكه‌ن، بۆیه خودا بۆ ئه‌وه‌ی دروستكراوه‌كانی بیپه‌رستن، راسته‌وخۆ داوی ئاسایشی خواردن و دابینكردنی ئازادی ده‌كات. دیاره ئازادی و نان كه دروشمی هێز و گروپه پێشكه‌وتووخواز و شۆڕشگێڕه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌شه. پێده‌چێت، سوودیان له‌م ئاماژه دینیه وه‌رگرتبێت كه یاسای میتافیزیق بۆ به‌شه‌ریه‌تی داڕشتووه. لێره‌دا ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه بتوانم كۆمێنتێك بۆ ئه‌و جه‌ده‌له‌ی نێوان روناكبیر و ئایین، یان ئه‌ده‌ب و مه‌لاكان دروستبكه‌م. به‌داخه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامیش خه‌ریكه ئه‌و ده‌رده‌شه‌یه تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌یكاته وه‌ره‌قه‌ی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڤاری وێران دابخرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی براده‌رانی یه‌كگرتوو یارمه‌تی ئه‌وه‌مان نادات ئازادی وه‌ك خۆی بناسین، به‌ڵام ئه‌مانیش وه‌ك پارتێكی سیاسی دینی، رێگه‌پێدراون و پشت به‌و ده‌ستوور و یاسا و جومگه كولتووریانه‌ی وڵات ده‌به‌ستێت كه له شێوه‌ی ته‌لبه‌ند بۆ ئازادیه‌كان نه‌خشێندراون. دیاره یه‌كگرتوو ئیسلامی و پارته‌كانی دیكه، وزه له‌م مێژووه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌قڵ و لۆژیكی ئایینداری" ته‌ده‌یون" له غیابی مه‌عریفه‌ی به‌شه‌ری بۆ ناوچه‌كه‌ی خوڵقاندووه. ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و شوناسه‌ی كه ئێمه وه‌ك كائینێكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ناسێنێت، بۆیه ده‌بی له‌وه بگه‌ین كه له ژینگه‌یه‌كداین هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونمانه‌وه له سه‌ر زه‌وی، ته‌لقینكراوین، راهێندراوین، كه ئێمه نه‌وه‌ی حیكایه‌تێكی تا سه‌رئێسقان مۆنۆپۆلكراوین به نه‌ریتی گوێڕایڵی و نا ئه‌قڵانی، بۆیه ناتوانین له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه جوڵه‌بكه‌ین. پێِشموایه ئه‌مه راستیه‌كه و پێویسته به هه‌ند هه‌لًیگرین كه كۆی پارت و رێكخراوه دینی و نه‌ته‌وه‌یی و سكۆلاره‌كانی وڵات، قوتره‌تی ئه‌وه‌یان نییه كلتوورێكی جیاوازتر له‌وه‌ی ئێستا به‌رهه‌م بهێنن كه یارمه‌تی كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینه‌كانمان بدات ئازادی وه‌ك خۆی بناسین.
دیسان ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ڵلای نایه‌وه … دڵزار حه‌سه‌ن
میوانانی سەر خەت
We have 108 guests and no members online
