له‌سه‌ره‌تای درووستبوونیدا، هه‌موومان ئومێدێكی زۆرمان له‌سه‌ر كه‌ی ئێن ئێن هه‌ڵچنی بوو... ئومێدی زۆرمان پێی هه‌بوو، وه‌كو كه‌ناڵێكی پرۆفیشناڵ و ئازاد و راستگۆ و تاڕاده‌یه‌ك پاك، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر دامه‌زراندنه سیحر ئامێزه‌كه‌ی تێپه‌ڕبوو، سه‌ره‌تایه‌كی جوانی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رزوو كاڵ بووه‌وه، (پێشتریش له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه چه‌ند سه‌رنجێكم خستبووه ڕوو، ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن ئارام سه‌عیده‌وه، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه، له وه‌ڵامیدا به‌ڵێنی چاكسازی پێدام، كه‌مێك بێهیوایی بڕیمه‌وه)، به‌ڵام نزیكه‌ی ده مانگ به‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی ئارام سه‌عیددا تێپه‌ربوو، نه‌ك هه‌ر هیچمان نه‌بینی به‌ڵكو كه‌ناڵێكی خراپتر و لاوازتر و هه‌ژارترمان بینی، ده‌بینین كه‌سێك (وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سی ترنه‌بێت) هه‌رخۆی له تاقه شه‌وێكدا چه‌ند پرۆگرامێك به‌ڕێوه ده‌بات و ساز ده‌كات، كاره‌ساته، له هیچ كه‌ناڵ گه‌لێكی دونیادا ئه‌و ده‌رده بیانووو هه‌ڵنه‌گره‌مان نه‌بینیوه، بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و پاشان له‌و كاته‌دا پێشكه‌شی ناكه‌ن، زمانی راگه‌یاندنتان لار و پڕ هه‌ڵه‌و شوره‌ییه، چیه هاوڕێیان بۆ ئه‌و ده‌رده به‌سه‌ر زمانه‌كه‌مان ده‌هێن، ده‌یگۆڕن؟؟؟؟
وازی لێبێنن با ئه‌وه‌نده‌ی تر په‌شموورده نه‌بێت ئه‌م زمانه، كه‌مێك بیر له ئاینده‌ی زمانه‌كه‌مان و راگه‌یاندنه‌كه‌مان و ئاینده‌ی منداڵه‌كانمان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بێژه‌ری باشترتان ده‌ست ناكه‌وێت كه كه‌مێك له زمان شاره‌زابێت بۆ بێژه‌ری زمان هه‌ڵنه‌پشكوتوو ده‌خه‌نه سه‌ر شاشه‌ی ماڵه‌كانمان، بۆ منداڵه‌كانمان فێری وشه‌ی لار و نارێك ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه قبوڵتانه ئێمه قبوڵی ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێوه باكتان نیه ئێمه بێ‌باك نابین، چاوه‌ڕێی گۆڕانبووین له ئێوه‌مانان، ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی دیمان قبوڵ كرد له ئێوه‌ی قبوڵناكه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆتان نه‌گۆڕن ئێمه ده‌تان گۆڕین.
بۆ له‌مه‌ودوا، به‌چاوی دۆست لێمان مه‌ڕوانن، بیابوو بۆ هه‌ڵه و كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كانتان مه‌هێننه‌وه، كاره‌كانی ئێوه ئێستا بوونه‌ته هه‌واڵی گه‌نده‌ڵیه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی، چونكه ئه‌وه‌مان لێچاوه‌ڕێ نه‌كردن... !!
كوا كاره‌كانی سه‌ره‌تاتان؟؟ كوا هه‌وڵه‌كانی چاككردنتان؟؟؟ كوا چه‌كه‌ره‌ی چاكسازیتان؟؟
ئه‌ری ئێستا كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ی ئێن ئێن به‌رێوه ده‌به‌ن؟؟ چاویان شاشاكه‌ی خۆیان نابینێ؟؟ بۆ له‌ئاست ئه‌و هه‌موو ئازاردانه‌ی بینه‌ران بێده‌نگن، یان ئیتر گۆڕان بووه به حیزب و پێوستی به خه‌ڵك نه‌ماوه، تا ئێوه‌ش نه‌گۆڕین و چاو به‌خۆتاندا نه‌خشێننه‌وه ئێمه بێده‌نگ نابین.
ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ئێوه‌ی قبوڵه ئێمه قبوڵتان ناكه‌ین، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی ئێوه‌ین، تۆپه‌كه ده‌خه‌ینه گۆڕه‌پانی گۆڕانه‌وه، ئیتر ته‌حه‌مولی پاشه‌كشه‌ی knn ناكه‌ین، نامانه‌وێ به‌ده‌ردی كه‌ناڵه‌كانی دیكه بڕوات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
