
بریار وایه ده‌م ژمێر 10:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه 28/6/2010 له هۆڵی پێشه‌وای هه‌ولێر به به‌شداری و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگَه‌ی كورده‌واری و دام و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و به به‌شداری هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌روه‌ی كوردستان له‌م یاده شكۆمه‌نده به‌شدار ده‌بن، له‌م باره‌یه‌وه سه‌فین ساڵح ئه‌ندامی كارای كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی كه‌رنه‌ڤاڵی چله‌ی ماڵئاوایی له (عیرفان زه‌نگه‌نه) ی هه‌میشه له یاد وتی" به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گڵكۆی پیرۆزی (عیرفان زه‌نگه‌نه) هه‌میشه له یاد دانه‌وێینین، دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری 22/5/2010 گیانی پاكی به‌خشیه كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌ك و وه‌فایه‌ك كه شایسته‌ی مه‌زنیه‌تی و گه‌وره‌یی ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه به پێویستمان زانی وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانمان له كه‌رنه‌ڤاڵێكی بێ وێنه‌ی هونه‌ری دا هه‌موومان له هۆڵی پێشه‌وای هه‌ولێر به‌شدار بین له ئه‌نجامدانی كردنی كه‌رنه‌ڤاڵێكی پر له ره‌نگ كه تێیدا جگه له فیلمێكی دۆكۆمێنته‌ری كه له لایان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما ئاماده‌كراوه و هه‌روه‌ها كۆڕاڵێك كه تێیدا 100هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌روه‌ی كوردستان به یه‌ك هه‌ناسه گوزارشت له جوانییه‌كانی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی له بواری جیا جیا خه‌ڵاتی رێزلێنانی هونه‌ری (عیرفان زه‌نگه‌نه) بۆ داهێنانی هونه‌ری پێ ده‌به‌خشرێت. جێگای ئاماژه پێدانه (عیرفان زه‌نگه‌نه) هه‌میشه له یاد توانی له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا مێژوویه‌كی پر له سه‌روه‌ری بۆ كلتور و هونه‌ر و جوانی له كوردستاندا دروست بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
