
سه‌رده‌شت، كوڕی مناڵه هه‌ژار و جوتیارێكی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی ده‌شتی شه‌مامكی هه‌ولێر بوو، له‌هه‌ناوی شه‌ڕ و ئاشوب و جه‌نگه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی ئه‌م رژێمه له كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا، له یه‌كه‌م چاوكردنه‌وه‌ی نیگاكانی ئاشنا بوون به زوڵم و زۆرداری و برسیه‌تی و نه‌بونی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، هێشتا مه‌لۆتكه بوو خێزانه‌كه‌ی ئاوارهكرا و له گونده‌كه‌یان گواسترانه‌وه شار، به‌ڵام بۆیه‌ك ساتیش نیگاكانی له دیمه‌نه شهرهێنهرهكان وون نه‌بوون، كاتێك چاوه‌كانیشی ماندوو بوو، ده‌ستی برد بۆ قه‌ڵه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌می كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته كۆڵ و رووداوه‌كان وه‌كو خۆی بگوازێته‌وه و كۆتایی به بی مافی و نایه‌كسانی و چه‌وسانه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی هیواو خواسته‌كانیان وورد و خاش نه‌كری، بۆئه‌وه‌ی مناڵانی كوران و باداوه و ته‌عجیل و كانی سپیكه له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یان قوڕ و تۆز و خۆڵ به چاوه جوان و ناسكه‌كانیان ئاشنا نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی پهككهوتوانی گه‌ڕه‌كی كرێكاران و كوردستان و ئازادی رێزیان لێبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی هه‌مووان له باره‌گای كۆمه‌ڵدا پارێزراوبێت، ئه‌فسوس مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی چاویان به هه‌ست و نه‌ستی پڕ له به‌رائه‌ت و ئینساندۆستی و هیواو ئاوات و به‌رنامه و پرۆژه گه‌لێك هه‌ڵنه‌هات كه سه‌رده‌شت له‌به‌رنامه‌ی خۆی داینابوو، خۆیان زیاتر بچوك ریسواكردهوه و شكۆ و شه‌وكه‌تی سه‌رده‌شت و خانه‌واده و دۆست و هاورێیانیشیان باڵاتركرد..
راسته هیچ شتێك ناتوانی جێگای سه‌رده‌شت بۆ خانه‌واده و دۆست و هاوڕێیانی پڕ بكاته‌وه، هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ناتوانی فرمێسكه‌كانی رابگرێت له ئاست ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی ویژدانیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك فرۆشتبوو له ئاست كوژاندنه‌وه‌ی جموجۆڵ و بینینی زه‌رده‌خه‌نه پڕ به‌رائه‌ته‌كانی سه‌رده‌شت مووی له‌شیان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێوه سه‌یركه‌ن چۆن ریسوایی و شه‌رمه‌زارییان بۆخۆیان تۆماركرد بۆ هه‌میشه كه‌وتنه به‌ر نه‌عله‌تی خه‌ڵكی دنیا، رێكخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ دیفاع له رۆژنامه‌نوسان داده‌مه‌زری، ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست بهكاردهبی، په‌یكه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان له‌زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و هه‌تا ده‌ره‌وه‌ش به‌رزده‌كرێته‌وه، ده‌یان دایك و باوك بڕیاریانداوه كۆرپه‌ی ئاینده‌یان ناوبنێن سه‌رده‌شت، وه‌رزه كتاب و نوسراوی ساڵانه‌ی سه‌رده‌شت بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست به‌كارده‌بن، چه‌ندین كۆمپانیا و نوسینگه له بواره جۆراو جۆره‌كان له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی ناو و ناونیشانهكانیانن له شاره‌وانیه‌كان به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان، دواجاریش هه‌مووان شانازی به گه‌نجێك ده‌كه‌ن كه خۆی هه‌ڵگری ده‌یان كێشه و گرفت بوو، به‌ڵام كۆڵێك خه‌م و كێشه‌ی مه‌مله‌كه‌ت و شار و گه‌ڕه‌ك و دۆست و هاوڕێكانی له پشتی هه‌ڵگرتبوو، ئاماده‌ش بوو له‌م پێناوه گیانی خۆی ببه‌خشی...
ئه‌و ده‌یزانی ئه‌و رێگایه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر بی مه‌ترسی نیه، ئه‌و ده‌یزانی هه‌ر شه‌ش لاكانی ته‌ندراوه به هێڵی سوور، به‌ڵام وێرانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی و بوونی ده‌یان دیارده‌ی نه‌شاز و ناشیرن ویژدانی ئازارده‌دا و بۆ خۆچبهختی هه‌مووام نه‌یتوانی رێگا له په‌یامه‌كه‌ی بگرێت.
لای هه‌موان روون و ئاشكرایه، ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شتیان تیرۆركرد دژی ئازادی و یه‌كسانین، له‌گه‌ڵ ره‌خنه و شه‌فافیه‌ت و كرانه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، له‌گه‌ڵ چرۆكردن و گه‌شه‌كردنی پرۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌رده‌شته‌كان ئیتر ئه‌وان كۆتاییان پێدێت، بۆیه ئاماده‌ن ریسوایی و شه‌رمه‌زاریی زیاتر بۆخۆیان تۆماربكه‌ن و سڵیشیان له قرتاندنی ناسكترین و بی گوناهترین مرۆڤ نه‌كرده‌وه.
ئاسان نیه بۆ هه‌ریه‌ك له ئێمه كه لێیه‌وه نزیك بوین، بتوانی ژیاننامه‌ی سه‌رده‌ست بنوسێته‌وه، چونكه گه‌نجێك كه له ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا چۆته به‌رخوێندن و هێشتا بیست و سی به‌هاری ته‌واو نه‌كردبێت و سه‌ختی ژیان و خوێندن له‌سه‌ر شانی بێت، ده‌بێت ژیاننامه‌ی چی بێت جگه له شه‌ونخونی به‌دیار فانۆس و هیلاكی و ماندوبونی و راكردن به‌دوایی ته‌واوكردنی خوێندن، بۆ ئێمه‌ش كه‌له‌گه‌ڵی ژیاوین ته‌نانه‌ت ناوهێنانی بۆ ئێمه سه‌خته چ جای گووتنی شته تایبه‌تیه‌كانی، بۆیه لێره‌دا به چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له ژیانی تایبه‌تی ئاشناتان ده‌كه‌ین:
- ناوی ته‌واوی (سه‌رده‌شت عوسمان حسن) ه له 25/12/1987 له گه‌ره‌كی كرێكارانی شاری هه‌لێر له خێزانێكی هه‌ژار و جوتیاری ده‌شتی شه‌مامك كه چه‌ند مانگێك بوو له گوندی گردعازه‌بان به‌ده‌ستی رژێمی دڕنده‌ی به‌عس به زۆره‌ملی بۆ ناوشاری هه‌لێر راگوازرابوون، له‌دایك بووه... ناوی سه‌رده‌شت بیرۆكه‌ی بكری براگهورهیهتی دوایی وێرانكردنی گونده‌كه‌یان و هاتنیان بۆ شار به‌چه‌ند مانگێك له‌دایك بوو
- له ته‌مه‌نی 5ساڵیدا به‌شێوه‌ی (گوێگر) ده‌چێته به‌ر خوێندن و له قوتابخانه (نیگاری سه‌ره‌تای تێكه‌ڵاو) له گه‌ره‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر ده‌ست ده‌كات به‌خوێندن، به‌ڵام له‌به‌ر زیره‌كی و هۆشیاری جوانه‌مه‌رگ مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه نه‌یانتوانی له هاوپۆلانی دایبڕێنن و به‌ده‌رچوو ئه‌ژماریانكرد... پله‌كانی خوێندی سه‌ره‌تای به خێرایی و به‌بی دواكه‌وتن بڕی، دواتر چووه قوناغی ناوه‌ندی و له ناوه‌ندی (شه‌هید ێالح یوسفی) درێژه‌ی بهخوێَندندا و به‌بی دواكه‌وتن به 3ساڵ قوناغی ناوه‌ندیشی ته‌واوكرد، دواتر له (ئاماده‌یی ئازادی كوڕان) هه‌ر له‌نێو شاری هه‌ولێر به 3ساڵ قۆناغی ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوی ته‌واو كرد و له به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی زمانی زانكۆیی ێلاحهدین وه‌رگیرا و له‌م چوار ساڵه‌ی خوێندنیشیدا بویه جێگای خۆشه‌ویستی خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلیژ، ئه‌فسوس مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی نه‌یانهێشت پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌ك كه بۆخۆشبه‌ختی كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دایرشتبوو دوایی ده‌رچوونی له زانكۆ جێبه‌جێیان بكات، ئاخر ئه‌وان زۆر باش بلیمه‌تی و هۆشیاری و زیره‌كی ئه‌و گه‌نجه‌یان خوێندبویه‌وه كه چۆن ده‌بێته چرایه‌كی روناكی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی، چۆن ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م نایه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی و زوڵم و زۆرداری، ده‌یانزانی كه قه‌ڵه‌مێك كه سه‌رده‌شت به‌ده‌ستیه‌وه گرتوه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شكاندنی بته‌كان...
- خولیای له راده‌به‌ده‌ری سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بۆ خوێندنه‌وه (به تایبه‌ت نوسه‌رانی گه‌وره‌ی ئینگلیزی) چاودێریكردنی روووداوه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و هه‌ستی مرۆڤدۆستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا و له‌پێناو ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی له‌ته‌ك كاری خوێندندا قه‌ڵمی گرته ده‌ست چونكه به‌بڕوای ئه‌و هیچ كاتێك زوو نیه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه و گرفت و دیارده‌كان و له‌ساڵی 2004 بهدنیایی نوسین و بڵاوكردنه‌وه ئاشنا بوو، له‌یه‌كێك له په‌ره‌گرافه‌كانیدا ده‌نوسێت (ئێمه به‌دیار به‌ردێكه‌وه دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێنانیشین، وه‌لی خه‌ریكه عومری نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ین جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ین كه ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه ببه‌ین تا بزانین ئایه به‌رده یان هێلكه، چونكه پێمان وایه كه زۆرناسكه‌و له‌وانه‌یه بشكێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات ماهییه‌تی ئه‌م توحفه‌یه كه‌شف بكات كه میلله‌تێكیان پێوه‌سه‌رقاڵكردووه... )
- یه‌ك پێشانگای كتێب نه‌بوه كه له‌م شاره كرابێته‌وه و سه‌رده‌شت نه‌چوبێت و كتێبی نه‌كڕیبێت، دوایین پێشانگاش كه به‌یه‌كه‌وه چوین چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله تیرۆركردنه‌كه‌ی بوو له‌نێو پاركی هه‌ولێر، له‌م پێشانگایه‌دا سه‌رده‌شت چوار كتێبی كڕی له باره‌ی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیه جیهانیانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه توانیان رووناكیه‌ك ببه‌خشنه كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌وانه (غاندی و ماندێلا و ماركیز هه‌روه‌ها یه‌كێك لهدهستنوسهكانی موناسالینیشی له‌گه‌ڵدا بوو) له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رده‌شت له پێشبركێیهكدا له‌گه‌ڵ مندا شه‌ونخونی كرد و سی كتێبی به یه‌ك هه‌فته خوێنده‌وه، دوایین دهستنوسیش كه لێنه‌گه‌ڕان بیخوێنێته‌وه كتێبه‌كه‌ی موناسالین بوو ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی پروپاگه‌نده‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شكستهێنانی بۆ جێگری جۆن مه‌كین... پێش ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی مۆناسالین بخوێنێته‌وه، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی بهدهسنهێنا!
- سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ له نوسین و به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا هه‌میشه به‌دوایی ئه‌و پرسیار و گومانانه عه‌وداڵ بوه كه مێشكی نه‌وه‌ی نوێی پێوه سه‌رقاڵكردووه و ویستویه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و گومانانه بۆ نه‌وه‌ی ئیستا ئاشكرابكات، بۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كورتی كاری رۆژنامه‌نوسیدا بۆته چاوتێبڕینی دۆست و دوژمن و چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاندن داوایی هاوكاری و رێنوێی لێده‌كه‌ن بۆ كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنهوهكان ته‌نانه‌ت مه‌رگیش نه‌یانتوانی رێگا له‌و پهیامهگهورهیه ئینسانیه بگرێت كه سه‌رده‌شت له كۆڵی خۆی بۆ برا بچوكه‌كانی هه‌ڵگرتبوو، بۆیه له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌نوسێت ( له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم كه ته‌مه‌نت چه‌ندی ماوه، یان به گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به مردنه و نه ئازاردان، له چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاكهم بێت. بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو نه‌ك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكهكانمه نه‌ك خۆم، زۆر به ساده‌ییش تاكه هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه كه هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین... . )
- بروای پۆڵاینی سه‌رده‌شت به ئازادی و ئینساندۆستی وایلێكرد كه بنوسێت و بڵێت ( تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌وشوێنه‌ش كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و ببێته سه‌ر دێڕێكی نوێ و سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه.. )
- سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، مرۆڤدۆستی و میهره‌بانی له‌حه‌د به‌ده‌ربوو، له ئاهه‌نگی ده‌رچونی زانكۆی له‌به‌ر نه‌خۆشی دایكی له‌كاتێكدا خۆشترین رۆژی ژیانی بوو ئاهه‌نگه‌كه جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری دایكی بێت كه ئه‌و رۆژه باری ته‌ندورستی ته‌واو نه‌بوو، به شاهێدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناسیویانه و تعاملیان له‌گه‌ڵ كردووه راستگۆیی و دڵسۆزی سه‌رده‌شت له مامه‌ڵه و ئیش و كار پێوه‌ر ناكرێت، بۆیه شار و گوند و گه‌نج و لاو و پیر و په‌ككه‌وته له‌پشته‌وه‌ی سه‌نگه‌ری راستگۆیی وئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی و حه‌قدۆستی ئه‌وه‌وه سه‌نگه‌ریان گرتوه بۆ ئاشكراكردن و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جه‌لادانه، ئه‌و وه‌ڵامی هه‌موو توڕه‌بونێكی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌دایه‌وه... بۆیه خه‌ڵك له سه‌راسه‌ری دنیا زه‌رده‌خه‌نه‌یان له‌سه‌ر روخساریان تۆراوه و به‌وپه‌ڕی توڕه‌بونه‌وه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خیابانه‌كان، توڕه‌ییی و ناره‌زایه‌تی خۆیان به ده‌یان شێوه ده‌رده‌بڕن، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یان كۆمپانیا و نوسینگه له شاره‌كانی عێراق و كوردستان له‌سه‌ره‌ی شارهوانیهكانن بۆ ئه‌وه‌ی نوسینگه و كۆمپانیا و شوێنه‌كانیان به ناوی سه‌رده‌شته‌وه بكه‌ن، ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌ت به سه‌رده‌شت عوسمان داده‌مه‌زری، ده‌یان دایك و باوك به‌ڵێنیانداوه مناڵی ئاینده‌یان ده‌بێت ناوی سه‌رده‌شت بێت...
سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، نه‌بوونی و برسیه‌تی و بی جل و به‌رگی قبوڵ بوو، نه‌ك نامه‌ردی و سه‌ردانواندن بۆ ژیانی شاهانه‌ی سه‌ركزی، به ده‌یان كه‌ڕه‌ت و ده‌یان هه‌فته به گیرفانی خاڵی گوزه‌راندی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌ستكردیشت بۆ كه‌س نه‌كرد، بۆیه ئیستا به چاوی شكۆمه‌ندییه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان سه‌یرده‌كرێت ئیستا بۆته خاوه‌نی مێژوویه‌ك بۆ شار و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی خۆی، بۆته ره‌مزێك بۆ هاوپیشه‌كانی خۆی، بۆته سیمبوڵێك بۆ ئازادی و حه‌قبێژی... ئه‌و زۆر سه‌رسام بوو به غاندی و ماندێلا و گیڤارا، به‌ڵام سه‌رده‌شت ئه‌وانیشی تێپه‌ڕاند، هه‌میشه ده‌یگوت ده‌بێت ئێمه سه‌رمه‌شقی دابینكردنی ژیانێكی شایسته بین بۆ ئایندهی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌و نه‌ك ئایندهی گۆڕی به‌ڵكو مێژووشی گۆڕی...
- سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس و قوتابی، حه‌ز و ئاره‌زووی یاری و تۆپ تۆپێن بوو، بۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كورتتدا له قۆناغی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندی ده‌كات به تازه پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دوایی تاقیكردنه‌وه به یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانی تازه پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، به‌ڵام دوایی چوونی بۆ زانكۆ و سه‌رقاڵی به خوێندن و كاری راگه‌یاندن نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هه‌میشه ته‌ماشاكه‌ر و چاودێرێكی ووردی یارییه‌كان بوه، به‌داخه‌وه مۆندیال ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و میسی و كاكا، هانده‌رێكی هێمن و دڵسۆزیان له‌م كوردستانه له‌ده‌ستدا...
- به چاوخشانێك به ده‌ست نوس و ووتار و كار و تعاملهكانی رۆژنه‌ی سه‌رده‌ست ئاسانه تێبگه‌یت كه ئه‌و ئینسانێكی چه‌نده گه‌وره و هه‌ستیار و بلیمه‌ت بوو، له شوێنێكی تردا پێشبینی ده‌كات و ده‌نوسێت (كاتی ماڵاواییكردنی ئێمه‌ش دێت هاوڕِێ، من دڵنیام سپێده‌یه‌ك دێت كه ئێمه‌ش جانتاكانی خۆمان پێچاوه‌ته‌وه، ئێواره‌یه‌ك ده‌ستی دایكمان ماچ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن" ببووره ده‌بێ جێتبهێڵین"، له نیوه‌شه‌ودا مێسجێك بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌نێرین و بۆیدهنووسین" به‌داخه‌وه‌م، كه‌به‌یانی هه‌ڵده‌ستی من له‌مشاره نیم، ماڵاوا، خۆشحاڵم برا كه بهسهركزییهوه نه‌تمبینی، دڵخۆشم كه جوامێری خۆت له‌ده‌ست نه‌دا... )
- ئه‌و ده‌یزانی قه‌ڵه رهشكهكانی تاریكی رقیان له مرۆڤدۆستی و حه‌قبێژی و روناكیه، ئه‌و ده‌یزانی په‌یامێك كه ئه‌و له كۆڵی خۆی هه‌ڵگرتوه په‌یامی رزگاری و ئازادی و كۆتایهاتنی ناعه‌داله‌تیه، بۆیه ئه‌و پێشبینیانه‌ی ده‌كرد... سه‌ره‌نجام پێشبینیه‌كانی دورست بوو، له‌رۆژی 4/5/2010 له‌كاتێكدا كه توێژینه‌وه‌ی ده‌رچونه‌كه‌ی له‌ده‌ستابوو بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به‌زانكۆ و بیبه‌خشێته نه‌وه‌كانی دوایی خۆی، مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی شه‌قێكیان له توێژینه‌وه‌كه‌دا و به‌زۆر راپێچی مه‌رگیان كرد، له‌جێگای بڕوانامه وه‌فاتنامه‌یان كرده دیاری خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی
به‌راستی چه‌ند هه‌فته‌یه بیر له دڵره‌قی و زاڵمی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌مه‌وه كه ئازاریاندای، پێیان سه‌رسامم جورئه‌تێكی زۆریان هه‌بوه و دڵنیاشم له‌سه‌ر كوشتنی ئینسانه‌كان راهێندراون ئه‌گینا ده‌ستیان نه‌ده‌چویه جه‌سته‌ی پڕ له به‌رائه‌تی تۆی دڵ ناسك، ئاخر تۆ هه‌موو توڕه‌بونێكی به‌رامبه‌رت به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌ڵام ده‌دایه‌وه هه‌رگیز گرژیت له روخسارتدا به‌دینه‌ده‌كرا، چۆن توانیان گیانت لی بسنهوه؟! من دڵنیام ئیستاش تۆ زیندوبیته‌وه زات ناكه‌ی و دڵت نایه‌ت ئه‌و كه‌سانه ئازاربدهی كه گیانیان لی سه‌ندی و له ئێمه و رۆژنامه وكاری وه‌رگێڕان و زانكۆ و هاوپۆله‌كانت و كچه نهشمیلهمانیان كردی، بیرمه هه‌موو كه‌ڕه‌تێك ده‌تگووت (ئه‌وه‌ی خراپه به‌رامبه‌رت ئیهمالی بكه خۆی چاك ده‌بێت، خراپه به خراپه وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه، ئه‌گینا ئێمه‌ش جیاوازنابین له‌خه‌ڵك)
ئه‌وه‌یه گه‌وره‌یی و پیرۆزی، مه‌رگی سه‌رده‌شت بویه تابوتێكی به‌هێز بۆ شكاندنی بته‌كان، سه‌رده‌شت چوه رێزی پیاوه مه‌زنه‌كانی دنیا و بۆ هه‌تایه ناوی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه...
-
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
