
جعفر ئه‌و پیاوه‌ی كه شه‌ش ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له شاری موسڵ ده‌ژیا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد بوو نه‌یتوانی له‌وێ بژیێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌وێیان جێهێشت و له هه‌ولێر گیرسانه‌وه له‌وكاته‌ی كه گیرسانه‌وه هه‌ر به كوله‌مه‌رگی و نه‌هامه‌تی و برسێتی و نه‌خۆشی له‌هه‌موویشی ناخۆشتر كرێچیاتی و نه‌بوونی ژیانی ده‌گوزه‌راند، ڕه‌نگه كه‌سێك نیه له دانیشتوانی شاری هه‌ولێری خێرخواز و به به‌زه‌یی كه كاكه جعفری نه‌ناسیبێ، گومانیشی تێدا نیه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره ئه‌گه‌ر كه‌م و ئه‌گه‌ر زۆر ڕه‌نگه بێ به‌ری نه‌بووبن له یارمه‌تی دانی خانه‌واده‌كه‌ی كاكه جعفر، سه‌ره‌تای ئاشنا بوونی ئێمه‌ش به‌و برا خێر له خۆ نه‌دیوه له لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی خێرخوازی دانیشتوی ئه‌م شاره بوو له هه‌مان كات كه‌سێكی به توانای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه هه‌میشه به دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ژاران بوو تاوه‌كو به‌پێی بارودۆخی خۆی هاوكاریان بكات، پاشان وه‌كو تیمێكی خێرخوازی به‌رده‌وام به ته‌واوی كۆنترۆڵی بارودۆخی ئه‌ومان كرد و خۆمان به نزیكترین كه‌سی ئه‌و پیاوه ناوزه‌ند ده‌كرد ئیتر لێره‌وه تا ماوه‌یه‌كی باش و به هیمه‌تی خێرخوازان ژیانه كوله مه‌رگیه‌كه‌ی ده‌گوزه‌راند.
جعفر پیاوێكی خێر له خۆ نه‌دیو و نه‌خۆش بوو، مناڵه‌كانی زۆر خۆش ده‌ویست، ڕۆژانه مناڵه بچووكه‌كه‌ی به لاشانێكی و سندوقی پاكه‌ت و كلینسه‌كه‌ی به لاشانه‌كه‌ی تری ڕێگای كه‌سنه‌زان-هه‌ولێری ده‌كوتایه‌وه و یان له‌به‌رده‌م بازاڕی گه‌وره یان له ناو له‌نگه بارگه‌كه‌ی له كۆڵ داده‌گرت و كچه ساواكه‌ی له‌سه‌ر چۆكی درێژ ده‌كرد، له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو كه هه‌م شته‌كانی بفرۆشرێ و هه‌میش خه‌ڵكی به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه‌و هاوكاریه‌كی بكه‌ن، به‌ڵام مخابن ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه كه له دوای زۆرترین هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یتوانی بڕه موچه‌یه‌كی بۆ دابین بكات هه‌رنه‌بێت كرێی خانووه‌كه‌ی پێ دابین بكرێت، تا دواجار هه‌ربه مه‌به‌ستی هێنانی هاوكاری بۆ خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی شاری دهۆك ده‌كات به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه له ڕێگا تووشی پێكدادانی ئۆتۆمبێل ده‌بن و كاكه جعفری خێر له خۆ نه‌دیو له ئۆتۆمۆبێل هه‌ڵده‌دێرێ و دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات و مناڵه بێ نازه‌كانی له چاوه‌ڕوانی ته‌رمی بێ نازی باوكه‌ماندوه‌كه‌یانن، ئاخۆ كێ خه‌مخۆری خانه‌واده‌كه‌ت بێت كاكه گیان، كێ بێ له خه‌می په‌یدا كردنی پاروه نانێك بێت بۆ مناڵه‌كانت، تۆ بڵێی ئه‌مجاره چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌زه‌یی به مناڵه بێنازه‌كان و دایكیان بێته‌وه و كه‌مێك له مه‌ینه‌تیه‌كه‌یان كه‌مبكاته‌وه یان ئه‌مجاره خراپتری به‌دوادادێت؟؟؟
ده‌سا چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی با ئه‌مجاره ئه‌مه یان خه‌می ئێوه بێت وئۆباڵی ئه‌وان له ئه‌ستۆی ئێوه بێت، هیمه‌تێك بكه‌ن و
ئه‌م خانه‌واده هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌و ئه‌م مناڵه بێ نازانه كه‌مێك دڵخۆش بكه‌ن.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
