
له‌کوێ کۆی گشتیی کۆکبوون له‌سه‌ر یه‌کجۆر بیرکردنه‌وه و یه‌ک بڕیاردان، من له‌وێدا دژه‌بۆچوونم. من دژ به هه‌مووجۆره تۆتالیتاربوونێکم. لێره‌دا، که به‌شێک له تاکی کورد دژ به شێرکۆ بێکه‌س، شێرزاد حه‌سه‌ن، ڕه‌ووف بێگه‌رد، ئازاد به‌رزنجیی، هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵڵا ده‌دوێن، من پشتگیریی شێرکۆ و هاوڕێکانی ده‌که‌م، به‌تایبه‌ت شێرکۆ بێکه‌س خۆی. هه‌ندێک نه‌زان په‌شیمانن له‌وه‌ی، که ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستخۆشییان له شێرکۆ بێکه‌س کردبێت. هه‌نووکه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌وه، که ڕۆژانێک پشتگیریی شێرکۆیان ده‌کرد و منیش ڕه‌خنه‌م لێده‌گرت دێمه گۆ. کاتێک من وتاری "هه‌ڵه"م له‌سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س نووسیی، هه‌ندێک پێیانوابوو، که من ئێره‌یی به شێرکۆ ده‌به‌م، ئه‌و وتاره‌ش هه‌ڵقوڵاویی ئێره‌ییه نه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیی. به‌ڵام من ئێره‌یی چیی به شێرکۆ به‌رم؟ وه‌ک ئه‌ڵمانه‌کان ده‌ڵێن: هه‌موو یه‌کێک ئاسنگه‌ری چاره‌نووسی خۆیه‌تی. ژیان و شیعره‌کانی شێرکۆ به‌رهه‌می ئه‌قڵی خۆیه‌تی، ئه‌و چاره‌نووسه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی خۆی به‌رهه‌میهێناوه. زۆر له تاکه‌کانی ئێمه خه‌ڵکانی پریمیتیڤن، زۆر له تاکه‌کانی ئێمه هێشتاوه‌کوو خاوه‌نی قولاپی ناکۆله‌ریین، زۆر له تاکه‌کانی ئێمه خه‌ڵکانی بێ مۆڕاڵن به ئازار و ناخۆشییه‌کانی خه‌ڵکانی تر به‌خته‌وه‌ر ده‌بن. ده‌گمه‌نن ئه‌و تاکانه‌ی، که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به به‌خته‌وه‌رییی خه‌ڵکانی تر دڵخۆشبن. شێرکۆ ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ وه‌ک بێکه‌سی باوکی برسیی و هه‌ژار بوایه ده‌یانخسته سه‌ر ته‌وقی سه‌ریان، به‌بێئه‌وه‌ی که‌س ئاماده بێت پارووه نانێک له ده‌می خۆی بکاته‌وه و بیدات به‌و. ئه‌مانه پاڵه‌وانیان ده‌وێت هه‌تاوه‌کوو له‌سه‌ر مێزی به‌خته‌وه‌ریی خۆیان باسی بکه‌ن، لێ پاڵه‌وانێکیش شیاوی ژیانێکی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ره. له نیشتیمانی ئێمه‌دا هێشتا نووسیین و مرۆڤه‌که وه‌ک که‌س لێکجیانه‌کراوه‌ته‌وه، نووسیین نووسیینه و نووسه‌ره‌که‌شی شتێکی تر. ده‌شێت نووسه‌رێک له نووسییندا خاوه‌نی قوڵبوونه‌وه‌یه‌کی چ قورس و چ وشک بێت، لێ خودی خۆی که‌سێکی ده‌م به قاقای پێکه‌نیین و ساده و ساکار بێت. شێرکۆ بێکه‌س جارێک خۆیه‌تی و جارێکیش نووسیینه‌کانی. چه‌ندیین ساڵه شێرکۆبێکه‌س هه‌ڵسوڕێنه‌ری ده‌زگای سه‌رده‌مه، نقه له به‌رده‌وه هات له هیچ کام له‌وانه‌وه نه‌هات، که ئیمڕۆ به ڕووی شێرکۆدا ته‌قیونه‌ته‌وه. له‌لای هه‌ندێک "گۆڕان" موڵکی چه‌ند که‌سێکه، ئیدی ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن، که کێ و کێ بۆیان هه‌یه بێنه گۆڕانه‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که ئه‌گه‌ر به ویستی سیاسییه‌کانیان بێت، ئه‌وا هه‌ر که‌سێک بێته گۆڕانه‌وه مه‌رجی له‌سه‌ر دانانرێت، ئیدی ئه‌گه‌ر بێت‌و که‌سی ناوبراو ئه‌ندامێکی حه‌دبا بێت یان ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سی ناوبراو ده‌نگ ده‌دات به گۆڕان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ خاوه‌نی ئه‌قڵی گۆڕانه، ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌قڵی گۆڕانه ته‌نها ئه‌وانه‌یان لا په‌سه‌نده، که خۆیان په‌سه‌ندێتیی پێده‌ده‌ن. شه‌ڕ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی نییه لێره‌دا، به‌ڵکوو شه‌ڕی شه‌ڕی شێرکۆیه. فڵان و فیساری ئه‌قڵی پشت لیستی گۆڕان نایانه‌وێت شێرکۆ بێته گۆڕانه‌وه، نایانه‌وێت شێرکۆ له شانی ئه‌وانه‌وه ده‌ربکه‌وێت و ببێته گۆڕان، ئه‌وان شێرکۆ به شایسته‌ی ئه‌وه نازانن له شانی خۆیانه‌وه بیبینن، به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی لێبکه‌نه‌وه، تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی، که بێبه‌شیکردوون له‌و خۆشییه‌ی، که له ڕێگای یه‌کێتیی و خودی مام جه‌لاله‌وه بۆی ته‌رخانکراوه. ئه‌وانه هه‌تاوه‌کوو خاوه‌ن به‌شبوون، شێرکۆیان لا مرۆڤێکی بڵند بوو، لێ هه‌نووکه بێبه‌شن شێرکۆیان لا مرۆڤێکی خاڵییه له مۆڕاڵ، دادپه‌روه‌ریی، ڕاستگۆیی. هاوڕێیه‌کم له ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌کاندا له ئه‌ڵمانیا له شاری Köln له هۆده‌یه‌کی سه‌ره‌وه‌ی کۆشکێکی دۆستێکیاندا شێرکۆ و ... ده‌بینێت. هاوڕێکه‌م ڕه‌خنه له شێرکۆ ده‌گرێت، که هۆنراوه‌ی بۆ یه‌کێتیی نووسیوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، که‌چیی فڵانه‌که‌س ده‌ڵێ: به‌ڕێز کاک ... ئێمه وه‌ک نووسه‌ر پێویسته له هه‌ندێک هه‌لومه‌رجدا پشتگیریی هه‌ندێک حیزب بکه‌ین، که به باشیان ده‌زانین. شێرکۆ بێکه‌س زۆری وه‌ک فڵان و فیساری له‌ژێر سێبه‌ری یه‌کێتییدا حه‌وانه‌وه، که‌چیی سه‌یره له‌م هه‌رایه‌دا به‌س ناوی شێرکۆ به‌دچووه. ئه‌وانه هه‌تاوه‌کوو ئێستا نانی یه‌کێتیی و داموده‌زگاکانیان ده‌خۆن، له‌سه‌ر زریکه‌ی پشیله‌یه‌کی خۆیان دێنه ده‌نگ، که‌چیی که‌سیان له‌سه‌ر شێرکۆ و هاوڕێکانیان نایه‌نه ده‌نگ. زۆرن ئه‌وانه‌ی کاریان ته‌نها هێرشکردنه سه‌ر که‌سایه‌تیی خه‌ڵکه، هه‌ندێک له‌مانه خه‌ڵکانی ترسنۆک و ده‌مامکدارن، هه‌ندێکیشان هه‌تا له شێرکۆیان خوارد بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد، لێ هه‌نووکه باره‌گایان له قه‌لاچوالانه‌وه گواستۆته‌وه بۆ گرده‌که و له‌وێوه ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ له سه‌ره‌تاوه له‌ژێر سێبه‌ری که‌سێکی تردا بخۆن یان خۆیان ببنه خانه‌خێو و ئه‌وانه‌ی خۆیان بیانه‌وێت له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌ماندا به‌و به‌خته‌وه‌رییه ئیدیاڵییه بژیین، که خۆیان به ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی شێرکۆ بێکه‌س بریتییه له هه‌وڵدانی بۆ جێگابوونه‌وه‌ی له‌ناو گۆڕاندا، ئه‌و گۆڕانه‌ی، که هه‌تاوه‌کوو فڵان و فیساره‌کانی تێدا بێت مه‌حاڵه جێگای ئه‌می تێدابێته‌وه، هه‌ربۆیه شێرکۆ له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بێته ده‌نگ و له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و سایتی سبه‌یدا بنووسێت بێجگه له به گاڵته‌جاڕکردنی خۆی هیچ شتێکی تر به‌رهه‌مناهێنێت. شێرکۆ و مام جه‌لال دوو هاوڕێی دێریینی یه‌کترن، شێرکۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک له مام جه‌لاله‌وه وه‌ربگرێت ده‌چێته خانه‌یه‌کی پریڤاته‌وه، خودی شێرکۆش چلۆن مامه‌ڵه به پاره‌کانی ده‌کات ئه‌ویش هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی پریڤاته‌وه. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی شێرکۆ لێره‌دا بریتییه له‌وه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری یه‌کێتییه‌وه ده‌یه‌وێت گۆڕان باوه‌شی بۆ بکاته‌وه. باشتریین پێشنیار بۆ شێرکۆ ئه‌وه‌یه، که کێشه‌کانی خۆی بهێنێته سه‌ر مێزی یه‌کێتیی نه‌ک خۆی بکاته گاڵته‌جاڕی گرده‌که و سایت و ڕۆژنامه‌کانی. من دڵنیام له‌وه‌ی، که یه‌کێتیی تێگه‌یشتنی بۆ هه‌ر زه‌ره‌ر و زیانێکی ده‌زگاکه‌ی شێرکۆ ده‌بێت و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزێته‌وه. شێرکۆ بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ی، که ئێستا له پشته‌وه چه‌قۆی ژه‌هراویی لێده‌ده‌ن دڵی زۆر که‌سی له خۆی ڕه‌نجاندووه، به‌ڵام هیچ کام له‌وانه‌ی، که ڕه‌نجاندوونی وه‌ک ئه‌مانه هه‌وڵی شکاندنیان نه‌داوه، به‌ڵکوو ته‌نها ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه. ته‌نانه‌ت خودی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ڕێگای به‌خۆی نه‌داوه، به‌وشێوه‌یه هه‌وڵی شکاندنی بدات، به‌ڵکوو ته‌نها ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه. ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر شێرکۆ هێرشێک نییه له‌پێناوی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییدا هه‌ربۆیه من دژی ده‌وه‌ستمه‌وه. ئه‌م هێرشه هێرشێکی سیاسییه و ڕه‌گه‌که‌ی له گرده‌که‌دایه، ماوه‌ته‌وه بڵێم: شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان هیچ نه‌بێت له هه‌شتاکاندا خاوه‌نی شیعری "ته‌قینه‌وه" بووه، نه‌ک شاخ به‌جێبهێڵێت و بێته‌وه بۆ شار و پاشانیش نۆرماڵ سه‌ردانی زانکۆی خۆی بکات.
18.06.2010
فلێنسبورگ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
