
فه‌یس بووک : زۆر به‌کورتی باسێکی فه‌یس بووک ده‌که‌م بۆ خوێنه‌ری کورد هیوادارم که‌ڵکی هه‌بێت . فه‌یس بووک لاپه‌ڕه‌یه‌کی یان په‌یجێکی ئه‌له‌کترۆنی نیمچه ماڵپه‌ڕی زانستی یه واتاکه‌ی له‌دوو وشه‌ی لێکدرواو پێک دێت وشه‌ی فه‌یس واتای ڕوو یان ده‌موچاو بووکیش واتای کتێب یان په‌رتوک که‌واته فه‌یس بووک واتای ڕووی کتێب ده‌گرێته‌وه . فه‌یس بووک له ( 4/11/2004 ) له‌لایه‌ن قوتابی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ( مارک زوکربیرج 14/5/1984 ) و به‌یارمه‌تی دوو هاوڕێی ( داستین موسکوفتیز ) و (کریس هیوز ) که‌زانای زانستی ماتماتیک بوون له‌زانکۆی هارفارد قوتابی بوون دروست کراوه . له‌سه‌ره‌تادا به‌کارهێنانی ئه‌م په‌یجه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی قوتابیانی ناو زانکۆی هارفه‌رد بوو بۆ یارمه‌تی و ئاسان کردنی وانه‌کانیان دوواتر بڵاو بۆووه بۆ زانکۆکانی ئه‌مریکاو دوواتر بۆ فه‌رمانگه‌و ئیش و کاره تایبه‌ته‌کان له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دوواتریش بۆ هه‌موو جیهان و ئێستا ( 350، 000، 000 ) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن ئه‌ندام و به‌شداری که‌ریان هه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا . به‌کورتی فه‌یس بووک لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و زانستی یه که‌زۆر سود به‌خشه بۆ مرۆڤایه‌تی له‌و ڕوانه‌وه که‌باسمان کرد .
فه‌یس بووک له‌ڕۆژئاوادا :
فه‌یس بووک له‌ڕۆژئاوادا لاپه‌ڕه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و زانستی یه زۆر به‌سووده بۆ یه‌کتر ناسین و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نهایی یه‌ی که‌مرۆڤی ئه‌وروپی تێیدا ده‌ژی چونکه له‌ڕاستیدا مرۆڤه‌کان له‌ڕۆژئاوادا زۆربه‌یان به‌ته‌نها ده‌ژین و ئه‌م په‌یجه هاوڕێ یه‌کی زۆرباشه بۆ ئه‌وان و بۆشایی یه‌کی زۆرباش و به‌سوودیان بۆ پڕده‌کاته‌وه ئه‌مه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه سودی زانستی و ئابوری و ڕۆشنبیریشی هه‌یه‌و له‌زۆر بواری تریشدا سوودمه‌ندن لێی .
فه‌یس بووک له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یجه گرنگه هه‌تا ئێستا که‌زۆر بڵاو نی یه‌و نه‌ناسراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا ئه‌م کاته گرنگ نی یه‌و به‌ڕاده‌یه‌کی زۆریش خه‌ڵکی شتێکی زۆر له‌باره‌یه‌وه نازانن ئه‌ویش هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری به‌تایبه‌ت له‌عێراقدا نه‌خوێنده‌واریی جێی سه‌رنجه چونکه ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ناو ژناندا 25% و له‌ناو پیاواندا 14% یه که‌ئه‌مه بۆسه‌ده‌ی 21 و ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی دنیا کاره‌ساته وه‌هه‌روه‌ها باری خراپی ئابووری خه‌ڵکیی و ناڕۆشنبیری خوێنده‌وارانیش بۆیه لاپه‌ڕه‌یه‌کی گرنگه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا گرنگ نی یه .
بۆچی فه‌یس بووک له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا لاپه‌ڕه‌یه‌کی زۆر گرنگه .؟.
ماڵپه‌ڕی فه‌یس بووک گرنگه چونکه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌میی یه‌کان ( نقص ) زۆر له‌باره بۆچاره‌سه‌ری هه‌ندێک له‌گرێ ده‌رونی یه‌کانی و ته‌نهایی باشه‌و به‌تایبه‌ت مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی و شکاندن و بڕینی ئه‌و قه‌یدو سنوره‌ی که‌کلتورێکی سه‌قه‌ت بۆی داڕشتوون به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌یوه‌ندی نێر‌و مێ چ وه‌کو هاوڕێ یه‌تی و چ وه‌کو خۆشه‌ویستی و .. هتد . ئه‌مه وه‌کو شۆڕشێکی ڕۆشنبیری به‌ڕاده‌یه‌کی باش ئه‌و سنوره ناسروشتی یه‌ی شکاندووه‌و خه‌ڵکیی لێی سوودمه‌ندن . یان ئه‌توانین بڵێین بۆ تینوێتی شکاندنی ژنان و پیاوانه به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی حه‌زو ئاره‌زوو خۆشه‌ویستی و خۆنیشاندان و .. هتد به‌ڵام دوور له‌زانست و ئابوری و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژیان . فه‌یس بووک له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا زیاتر بۆ چه‌ند گرێ کوێره‌یه‌ک به‌کاردێت بۆنمونه مرۆڤ له‌ژیاندا به‌منداڵی چۆن حه‌ز ده‌کات گه‌وره‌بێت ئاواش به‌گه‌وره‌یی حه‌ز به‌منداڵ بوونه‌وه ده‌کات بۆیه له‌فه‌یس بووکدا گه‌وره‌کان به‌ئاره‌زوی خۆیان ته‌مه‌نیان بچووک ده‌که‌نه‌وه‌و له‌و کاته‌دا به‌نیمچه ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن ئه‌مه‌ش سودێکی ده‌رونی کاتیی پێ ده‌به‌خشێت به‌ڵام درۆیه‌کی سپی ده‌خاته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی . به‌هه‌مان شێوه چۆن نه‌خوێنده‌وارێک حه‌ز به‌وه ده‌کات خۆی به‌خوێنده‌وار پیشان بدات ئاوا‌و به‌هه‌مان شیوه ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیا ناسک و جوانه مرۆڤ ده‌توانێت به‌ئاره‌زوی خۆی پله‌ی زانستی و بڕوانامه‌ی به‌رز بۆ خۆی دروست بکات و تێیدا بینوسێت پیشانی خه‌ڵک و هاوڕێیانی خۆی بدات که‌مرۆڤێکی به‌رزه له‌زانستدا به‌مه‌ش تۆزێک باری ده‌رونی ئه‌و مرۆڤه هاوسه‌نگ ده‌بێت به‌ڵام مخابن ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی سپی‌تر ده‌خاته سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکه‌که‌ی خۆی به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا که‌بڕوانامه‌کان جێگه‌ی باوه‌ڕنین و زۆرێک له‌لێپرسراوان حه‌زیان له‌بڕوانامه‌ی به‌رزه‌و به‌تایبه‌ت پیتی ( د ) دال له‌پێش ناوه‌که‌یانه‌وه بێت که‌ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ست به‌که‌میی کردنه . یان هه‌موو مرۆڤه‌کان حه‌زێکی هاوبه‌شیان هه‌یه که‌ئه‌ویش جوانی یه هه‌موومان حه‌ز ده‌که‌ین هه‌میشه جوان دیاربین به‌هه‌مان شێوه ئه‌م په‌یجه یان ئه‌م ماڵه خنجیلانه‌یه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت وێنه‌ی ئێستای دانه‌نێت که‌به‌دڵی خۆی نی یه یان تۆزێک گه‌وره‌و پیر دیاره به‌ڵکو وێنه‌ی ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خۆی دابنێت به‌و ئاواته‌ش بگات که‌جوان و گه‌نجه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکانیترو ئه‌مه‌ش سودێکی ده‌رونی باشی ده‌بێت بۆ مرۆڤ که‌هه‌ست ده‌کات منداڵ و گه‌نج بۆته‌وه به‌ڵام مخابن ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی سپی تره که‌مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یکات و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی پێ تاریک ده‌کات چونکه له‌ئه‌نجامدا هه‌ر ده‌زانرێت که‌تۆ ته‌مه‌نت چه‌نده‌و ئاستی ڕۆشنبیری و بڕوانامه‌ت چی یه‌و مرۆڤێکی جوانیت یان ناشرینیت .؟. له‌ڕاستیدا له‌وانه هه‌مووی گرنگتر‌و جوانتر خودی مرۆڤ و ڕۆحی مرۆڤ خۆیه‌تی نه‌ک جوانی ده‌موچاوو به‌رزی بڕوانامه‌و .. هتد . مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی زۆربه‌مان هه‌ست به‌که‌میی ژیان ده‌که‌ین له‌هه‌موو بارێکه‌وه بۆیه ئه‌م وێستگه‌ی خۆپڕکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و جۆره مرۆڤانه زۆر له‌باره به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتی یه . ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنجه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه که‌ئافره‌ته ئاسایی یه‌کان و هونه‌رمه‌نده کچه‌کان هه‌ندێکیان وێنه‌ی خۆیان به‌نیمچه ڕووت و به‌شێوه‌ی حه‌زی سێکسی و نمایشی جه‌سته به‌ڕووتی له‌باتی پیشاندانی هونه‌رو زانست و مه‌عریفه بڵاو ده‌که‌نه‌وه ..!!. به‌ڕای من ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست به‌که‌میی کردن و خۆده‌رخستن و ویست و حه‌زی زوو ناو ده‌رکردن به‌ڵام له‌ڕاستیدا چ ئافره‌تی ئاسایی و چ هونه‌رمه‌ند به‌خۆڕووتکردنه‌وه‌و جه‌سته ده‌رخستن نابنه سومبول و هیوا له‌هونه‌ردا یان له‌مرۆڤایه‌تیدا بۆیه هونه‌ر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که‌مرۆڤ خۆی له‌به‌ها جوانه‌کانی خۆی ڕووت بکاته‌وه .
بۆچی فه‌یس بووک له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگ نی یه .؟.
فه‌یس بووک له‌ده‌ڤه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ووڵاتی ئێمه به‌تایبه‌ت زۆر گرنگ نی یه چونکه به‌مه‌به‌ستی زانستی و ئابوری به‌کار نایه‌ت و هۆیه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که‌ئابوری لاوازی خه‌ڵک و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر‌و .. هتد . نمونه‌یه‌کی بچوک بۆ ووڵاتی ئێمه یان ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی ئه‌وه‌یه که‌ئاستی زانین و زانیاری یان عه‌قڵی یه‌تی خه‌ڵک له‌ئاستی ته‌کنه‌لۆجیاو پێشکه‌وتنی نوێ نی یه بۆیه ته‌کنه‌لۆجیای نوێ چه‌ند خزمه‌تی خه‌ڵکی پێشکه‌وتوو ده‌کات ده ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ر له‌خه‌ڵکی دوواکه‌وتوو ده‌دات مه‌به‌ست له‌وه‌یه مرۆڤه‌که خۆی خراپ به‌کاری ده‌هێنێت بۆ نمونه هه‌تا ئێستا له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا ئۆتۆمبیل که‌باشترین ئامێری گه‌یه‌نه‌رو خزمه‌ت به‌خه‌ڵکه که‌چی لای ئێمه زه‌ره‌ری زیاتره چونکه به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری له‌کوردستان هه‌ر سێ سه‌عات و مرۆڤێک به‌ئۆتۆمۆبیل ده‌مرێت که‌ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزه‌و جێی سه‌رنجه . خوێنه‌ری به‌ڕێزیش خۆی باش ئاگاداره که‌له‌دوای به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای مۆبایل چۆن سه‌ده‌ها ژن و کچی خه‌ڵکی کووژران و له‌ئاستی جیهانیشدا ئێمه له‌پێشی پێشه‌وه‌ین له‌و ژن کووژی یه که‌ئه‌وه مێژوویه‌کی ناخۆش و تاڵ دروست ده‌کات بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ئیتر بۆ ته‌کنه‌لۆجیاکانی تریش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه زه‌ره‌رمه‌ند بووین . له‌ڕاستیدا ته‌کنه‌لۆجیا گرنگ و به‌سوده بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ئاستی تێگه‌یشتنی له‌ئاستی دروستکراوه‌که‌دایه چونکه لێی تێده‌گات و ڕێزی لێده‌گرێت . وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ی نوسینه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه هه‌موو سووبه‌خشینی ئه‌م لاپه‌ڕه زۆر گرنگ و جوانه ئه‌وه‌یه که‌خۆمانی پێ بچوک نیشان بده‌ین وه‌کو ته‌مه‌ن و خۆمان گه‌وره‌و مه‌زن پیشان بده‌ین که‌بڕوانامه‌ی به‌رزی تێدا بنوسین که‌به‌ڕاستی جێی پێکه‌نینه یان داخ و که‌سه‌ره .؟. مرۆڤی ژیر ته‌نانه‌ت سوود له‌شتومه‌ک و کاره خراپه‌کانی ژیانیش وه‌رده‌گرێت و سوودمه‌نده بۆ ژیان به‌ڵام مرۆڤی ناحاڵی و ناڕۆشنبیر له‌کاره باش و خزمه‌تگوزاریه‌کانیشدا دۆڕاوو زه‌ره‌رمه‌نده .
حه‌مید عه‌زیز
Facbook : Hamid Aziz
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
