
هونه‌رمه‌ندی مۆزیسیان وگۆرانی بێژ (خالید ره‌شید) له‌لێدوانێكی دا ڕایگه‌یاند كه‌ئێستا كاره‌كانی ئه‌لبومه نوێكه‌ی ته‌واوبوه به‌نیازه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌م ئه‌لبومه ناوی (جگه‌رگۆشه‌م) ه‌وبریتیه له (9) گۆرانی و تێكستی شاعیرانی كورد (عه‌بدوڵڵا په‌شێو وصاڵح بێچارو حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن وئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وئامانج تاریق ساڵه‌یی وهه‌ڤاڵ كوێستانی و جه‌مال شارباژێری) وكاری دابه‌شكردنی مۆزیك له لایه‌ن (هێمن حسێن) ئه‌نجام دراوه پاشان ووتی: بۆخۆشم عه‌زفی ئالاتی (عود و نه‌ی وكلارنێت) م كردوه‌و كاری تۆماركردنم له‌ستۆدیۆی (میلۆدی) له‌شاری هه‌ولێر له‌لای كاك (ئاكۆ) ئه‌نجامداوه وبۆتۆماركردنه‌وه‌ی ئاله‌ته‌كانی خۆشم له‌وڵاتی سوید له دووستۆدیۆ كارم كردوه، زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی خۆمه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئارۆوه بڵاوده‌كرێته‌وه وله‌گه‌ڵ ئه‌لبومێكی دیكه‌ی مۆزیكی كه‌هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆمه وبه‌دابه‌شكردنێكی كلاسیكی ئاماده‌كراوه ووابڕیاره هه‌رله‌هه‌مانكاتدا بڵاوبكرێته‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه چاپه‌كه‌ی كه‌متربێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ووڵاتی ئێمه كه‌متر گوێ به‌مۆسیقا ئه‌دات، منیش به‌ومه‌به‌سته‌ی گوێگری مۆسیقادروست بكه‌م ئه‌وبه‌رهه‌مه‌م وه‌كودیارییه‌ك پێشكه‌ش كردوه تاكوبڵاوبكرێته‌وه.
موحسین یاسین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
