قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆنگره‌ی سێیه‌م زۆره. به‌لام لێره هه‌ندإ ژماره و داتای گرنگ بۆ كاتێكی تر. ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك ده‌دوێن. له‌سه‌ره‌تادا زۆر له ئێمه و مه‌مانان ڕامان وابوو كه‌وا زه‌رووره یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی نائاسایی و نه‌وعی ببه‌ستإ و به‌بإ هه‌ڵبژاردن نزیك به چوارسه‌د تاكو پێنج سه‌د كادری پێشكه‌وتوو بهێنته ناو كۆنگره‌كه. چونكه ڕووداوه‌كانی ڕابردوو به‌سه‌ر یه‌كێتی دا هاتبوو فه‌رزی به‌ستنی كۆنگره‌ی نائاسایی ده‌كرد. ئه‌مه نه‌كرا بڕیاردرا كۆنگره به‌هه‌لبژاردن بێت و بۆ هه‌ر 500 كه‌س كه‌سێك نوێنه‌رایه‌تی بكات. دوای ئه‌نجامدانی كۆنفراسه محه‌لیه‌كان كه ئه‌وانیش زۆر قسه هه‌لده‌گرن. له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ی له 15% سكرتێری گشتی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ده‌یگه‌یانده نزیك به هه‌زار كه‌س، كه‌چی له‌دوا ڕۆژی كۆنگره ئه‌ندامانی ده‌نگده‌ر له ژماره نه‌ده‌هاتن. هه‌روه‌ها به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا زۆرترین سه‌ركرده‌كانی گۆڕان خه‌لكی سلێمانین یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه له سلێمانی جه‌ماوه‌ری كه‌م بۆته‌وه، بۆیه ده‌بإ زۆرترین ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌م شاره‌بإ، ئه‌وه له‌كاتێكدا له‌هه‌ولێر كه‌مترین ژماره‌ی سه‌ركرده‌كان چونه‌ته ناو گۆڕان به‌لام گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 7/3 له‌ناوشاری هه‌ولێر له‌یه‌كێتی ده‌نگی زیاتر هێناوه. كه‌چی كۆنگره ده‌بإ به‌شی هه‌ولێر له‌سه‌ركردایه‌تی كه‌م بكاته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدا له قه‌زای خانه‌قین له هه‌شتا هه‌زار ده‌نگ یه‌كێتی ته‌نها 28هه‌زار ده‌نگی هێناوه، كه‌چی پێنج سه‌ركردایه‌تی له‌سنوری یه‌ك مه‌لبه‌ند لێده‌رچوێنرا. به‌لام به موێل و بادینان یه‌كێتی 85هه‌زار ده‌نگی هێناوه و هه‌شت مه‌لبه‌ندی ڕێكخستنی هه‌یه تاكه یه‌ك سه‌ركردایه‌تیشی لێده‌رنه‌چووه. زۆر ناوچه‌ی تریش به‌م شێوه‌یه ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ركراوه و ناوچه‌ی تریش زیادی بۆ حیساب كراوه. ئه‌مه جگه له نه‌هاتنه پێشی هیچ كه‌سێك له‌كه‌مه نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان. ئه‌م نموونانه بۆئه‌وه‌یه چونكه زۆر باس له عمومیه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كرإ و تۆمه‌ت بۆكه‌سانی ترده‌كرإ كه‌وا زۆر محه‌لین. به‌لام ئه‌ی ئه‌مه‌ی یه‌كێتی چی پێده‌لێن. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانویست هاتنه پێشی خه‌لكی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بوو. به‌دلنیایه‌وه سه‌ركردایه‌تی به‌شی هه‌موو ناوچه‌كانی تێدا ده‌بوو. ئه‌گه‌ر كۆنگره به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بوایه و ڕێزی له‌و هه‌موو بڕیاره‌ی بۆ فلته‌ردانان له‌سه‌ر پالێوراوانی كۆنگره بگرتایه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانویست گۆڕینی ته‌واوی ستایل و ئیمتیاز و جوله‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بوو. تاكو وه‌كو خه‌لكی ئاساییان لێبهاتایه‌ته‌وه و به‌رده‌وام خه‌لك به‌رپرسی حزبی به‌نموونه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی و ئیستغلالكه‌ری ئه‌موالی گشتی و ته‌واوی ده‌سه‌لاته‌كان نه‌زانیبا. به‌لام له ئه‌نجامدا هه‌ر ئیراده‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه سه‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م حزبه‌یان به‌م ڕۆژه گه‌یاند. حزبێك كه‌وا به‌حزبی شه‌هیدان ناسرابوو كه‌چی خه‌لكێك ته‌نها به‌سه‌رچاوه‌ی بژێوی و پاره‌په‌یداكردن بیزانإ و هیچ ئامانج و دواڕۆژێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و چاكسازی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی تێدا نه‌بینی. ئه‌ی ئه‌مه كاره‌سات نیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
