
ئه‌گه‌رچی ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی زۆر كه‌سایه‌تی خاوه‌ن بیر‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بووین و هه‌ین و، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش جگه‌له خۆیان كه خاوه‌نی هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی بوون، هه‌وڵێكی ئه‌وتۆیان داوه كه به پێی سنووری توانای خۆیان تۆوی ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بچێنن و له‌م ڕووشه‌وه ئینكار ناكرێت كه جێده‌ستی زۆر كه‌سی خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تمان دیاره‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان داناوه.
ب
ه‌ڵام به‌نیسبه‌ت كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ستی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی پێم وایه ڕابردوویه‌كی پرشنگدارمان نییه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م بواره‌دا، و ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ش لای هه‌ندێ كه‌س هه‌بووبێ له‌سه‌ر ئاستی تاك بووه‌و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی به‌سه‌ر تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه به جێ نه‌هێشتووه.
ڕه‌نگه هه‌ڵه‌نه‌بین ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش میقداد مه‌دحه‌ت به‌ردخان به‌یه‌كه‌م كه‌س دابنێن كه جگه‌له‌وه‌ی خۆی كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ستی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی بووه، له‌هه‌مان كاتدا ڕۆڵی كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر چاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته له‌لای نه‌وه‌كانی دوای خۆی ئه‌ویش به‌ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی كوردستان له دووره وڵات كه بوو به‌یه‌كه‌م ڕژنامه‌ی كوردی، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه كاریگه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ستی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی تاڕاده‌یه‌ك سنوورداربێت، ئه‌وه گرنگی و بایه‌خی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئینكار ناكرێت.
به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی دنیای ته‌كنۆلۆژیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتوو زۆر دوا نه‌كه‌وتین و له بواری میدیای ئه‌لكترۆنیدا كه‌سانێكی خاوه‌ن هه‌ستی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی تواناكانی خۆیان له‌م بوواره‌دا بۆ خزمه‌تی نوسه‌ران و ڕۆشنبیران خسته‌كارو، به هه‌وڵی كه‌سانی وه‌ك كاك عومه‌ر فارس و هاوڕێیانی و كه‌سانی تری ئه‌م بواره و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، ته‌كانێكی باش و به‌رچاو به بواری نوسین و هۆشیاری ڕۆشنبیری و ئازادی بیر‌و ڕاو بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی درا، به‌تایبه‌ت له ماڵی هه‌موو نوسه‌ران (كوردستان نێت) كه بوو به‌ماڵێك بۆ هه‌موو نوسه‌ران و ده‌ربڕینی بیری ئازاد و ماڵێك بۆ ڕۆشنبیری.
بۆیه جێگای خۆیه‌تی كه ئه‌م كاره پڕ بایه‌خه‌و هه‌وڵه گرنگه‌ی كاك عومه‌ر فارس به‌رز بنرخێنرێت.
كاك عومه‌ر له یادی دوازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان نێتدا، دوای گوشنی ده‌سته ماندووه‌كانت، پیرۆزبایی له به‌ڕێزت و هه‌موو نوسه‌ران و خوێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی بۆ جه‌نابت و هه‌موو نوسه‌ران و خوێنه‌ران ده‌خوازم.
هیواری به‌ده‌وامی سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابت، له‌سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیشت دڵنیام
گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور
كۆلێژی ئاداب / زانكۆی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
