
به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه حكومه‌ت بڕیاری داخستنی فرۆشگاكانی مه‌ی فرۆشی و یانه‌كانی دا به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باسه حكومه‌ت خۆی ئه‌وكاره ده‌كات له‌بری هاوڵاتیان، واته ((بۆ خۆی ره‌وایه و بۆ هاوڵاتیش حه‌رامه)) نمونه‌ی زندوش سلێمانی پالاس و هوتیل سه‌لام و چه‌ندین شوینی تره كراوه‌یه مه‌ی تیا ده‌خورێته‌وه و ده‌فرۆشرێت. ئه‌گه‌ر دوكاندارێكیش نیوه شه‌و دوكان بكاته‌وه گه‌ر بۆ پاكردنه‌وه‌ش بی ده‌ستگیر ده‌كری و ده‌بری بۆ پارێزگا‌و ڕسوا ده‌كری. له‌به‌دواچونیكماندا له‌گه‌ڵ دوكانداره‌كاندا یه‌كێكیان كه نه‌ی ویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ووتی وه‌ره بتان به‌مه ((مه‌لهاكه‌ی قصر ئه‌زمه‌ر)) كه به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی ئه‌م شاره‌ی له‌پشته‌وه‌یه به‌م مانگی ره‌مه‌زانه كراوه‌یه وه وتی تو خوا ئه‌مه حه‌قه مه‌لها رێگای پی ئه‌ده‌ن، به‌ڵام رێگا له‌ئێمه‌ی هه‌ژار ده‌گرن دوکانه‌کانمان بکه‌ینه‌وه بژێوی ژیانمان دابین بکه‌ین، چونكه پشتمان نیه. ئاخر چۆن جارێكی تر متمانه‌ی خۆمان ببه‌خشینه‌وه ئه‌م حكومه‌ته.
له‌دوای په‌یوه‌ندیمان به‌چه‌ند كه‌سێكه‌وه توانیمان وێنه‌یه‌ك له‌و گرێبه‌سته‌مان ده‌ست كه‌وی كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌م شاره‌وه دراوه به‌كری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان كرد به ئارام كۆیی خاوه‌نی یانه‌ی هه‌نار له‌سلیمانی وتی ئیمه یانه‌كه‌مان داخستوه هه‌رچه‌ند زه‌ره‌ر مه‌ندین به‌ڵام ده‌بوایه حكومه‌ت له‌پێش ئێمه پابه‌ندی بریاره‌كه‌ی خۆی بووایه وه وتی ئیمه داوامان له‌نوینه‌ری خوَمان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بو بكرینه‌وه... وه‌هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان كرد به یه‌كی له‌دوكانداره‌كانی مه‌ی فرۆشی كه مه‌سیحیه به‌ناوی پشتیوان منێور ئه‌ویش ووتی جاران چاره‌كی ویسكی نوڕماَڵ مان ده‌فرۆشت به 2000 دینار ئیستا له‌سه‌ر شاخی ئه‌زمه‌ر به 25.000 هه‌زار دینار ده‌ی فرۆشن وه ووتی به‌راستی ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌دا نیه و پێویسته هه‌موو به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێین هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان كرد به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مافی مه‌ی فرۆشان رۆژنامه‌نوس كارزان كۆیی له‌وه‌ڵامدا نیگه‌رانی خۆی پیشان دا‌و ووتی ئیمه له‌هه‌وڵداین وه‌وه‌ك باسی لێوه كرد له‌گه‌ڵ بۆردی پشتیوانی له وتوو وێژدایه‌و پێده‌چی كاری جدی بۆ بكری وه ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و بۆرده بۆ به‌رگری و پشتیوانی خه‌ڵكی دامه‌زراوه تاداكۆكیان لی

بكری وه وتیشی من بۆ خۆم ماوه‌یه‌كی كه‌مه له‌و بۆرده‌دا ده‌ست به‌كار بووم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داكۆكی له‌مافی هاوڵاتیان تا هه‌موان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ دروست كردنی بڕیارێكی درووست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. وه كردنه‌وی سلێمانی پالاس و مه‌لهاكه‌ی ئه‌زمه‌ری پشت راست كرده‌وه. وه وتی ئه‌وانه بۆ میوانی بیانی كراوه‌ن به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان ئه‌و هه‌له‌یان استغلال كردوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان وه پێویسته حكومه‌ت لێبرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات به‌زووترین كات وه هاونیشتمانی ژماره دوو دروست نه‌كرێت تاكه‌س خۆی به‌كه‌متر نه ببینێته‌وه، ، ، جابه‌ڕێزان ئیمه وه‌ك په‌یامنێری ناتوانین دیدو بۆچونه‌كانمان بخه‌ینه روو به‌ڵام ده‌كری ئێوه‌ی به‌رێز قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
