ماندوو نه‌بن ...
له‌م یاده‌دا زۆر شت به مێشكمدا هاتن، به‌ڵام هیچیان به لای منه‌وه هێنده‌ی به‌رده‌وامی پێدانی كوردستان نێت گرنگ نه‌بوون، چونكه ئێمه‌ی كورد له زۆر كاردا به نیوه ناچڵی ده‌ستی لێهه‌ڵده‌گرین و به خۆمان ده‌ڵێن: تا ئێره به‌سه! یان له‌به‌ر هۆیه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی توانای خۆمانه، كاره‌كه‌مان راده‌وه‌ستێنین و خۆشمان به بڕواوه ده‌ڵێن: گه‌شتینه كۆتایی! كه هه‌رگیز كۆتایی نه‌بووه.
به‌رده‌وامبوون واته رووانین بۆ دوور، رۆشتن به‌ره‌و كه‌ل و رازینه‌بوون به مانه‌وه له دۆڵ دا، سووربوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و خاڵه‌ی كه نزیك به مه‌حاڵه. به‌رده‌وامبوون واته گه‌یاندنی په‌یامێک به نه‌وه‌کانی داهاتوو.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی رێز و حورمه‌تێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه ماندووبوون و لێبڕانه‌كانی كاك عومه‌ر فارسه، ئه‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوون له نووسینی بابه‌تێك یان رێپۆرتاژێك هه‌میشه له‌به‌رچاومه، ساتی دانانی بابه‌ته‌كانه له كوردستان نێت؟! هه‌میشه له كاتی كلیككردنه سه‌ر ئایكۆنی (سێند) بۆ ناردنی بابه‌ته‌كانم بیرم لای كات و ماندووبوونه‌كانی ئه‌و پیاوه لێبڕاوه‌یه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی كلیك له‌سه‌ر سێند بكه‌م، له كۆتایی مایڵه‌كه‌مدا ده‌نووسم (ماندوو نه‌بیت). بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نێته جوانه به‌رده‌وام بێت هه‌میشه به‌و پیاوه دڵسۆزه ده‌ڵێم: ماندوو نه‌بیت.
جگه له كاك عومه‌ر، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێگه‌ی حورمه‌تی تایبه‌تی منن، نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كانی كوردستان نێتن، ئه‌گه‌ر كوردستان نێت به یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاك عومه‌ر هاتبێته بوون، ئه‌وا دووه‌م هه‌نگاو، هه‌نگاوی نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كانێتی، هه‌قی خۆیه‌تی له‌م یاده‌دا ماندوونه‌بوونیش له‌و به‌ڕێزانه بكه‌م و به حورمه‌ته‌وه پێیانبڵێم له رێگه‌ی كوردستان نێته‌وه به بیروڕای ئێوه ئاشنام و سوپاسی ئه‌و كلیككردنه ده‌كه‌م كه بۆ ناردنی بابه‌تێكی جوان و مرۆڤدۆستانه و نه‌ته‌وه‌یانه له‌سه‌ر ئایكۆنی (سێند) ده‌كه‌ین و له كوردستان نێته‌وه ده‌خوێنرێته‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی كه جێگه‌ی حورمه‌تێكی یه‌كجار زۆری منن، خوێنه‌رانن، چونكه هه‌ر ئه‌وانن هێز ده‌ده‌نه كاك عومه‌ر و شه‌ونخوونی ده‌كات، هه‌ر خوێنه‌رانن به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كوردستان نێت، هانی نووسه‌ران ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن، حورمه‌تم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی كوردستان نێت.
كه‌وا بوو، سێكوچكه‌ی به‌رده‌وامبوونی كوردستان نێت و رووانین بۆ دوور و هه‌نگاونان بۆ گه‌یشتن به لووتكه، كاك عومه‌ر و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كان و خوێنه‌ره به ئه‌مه‌كه‌كانن، بۆ هه‌مووتان تێكڕا (خه‌رمانی دوانزه ساڵ ماندووبوونی ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌ره‌كه‌ت)، ماندوو نه‌بن.
***
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
