هه‌ڵبژادنی سه‌ركۆماری ئێران له 12ی حوزه‌یرانی 2009 گۆبه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا نایه‌وه. پێشبڕكێكه‌رانی سه‌ركۆماری ده‌رچوو: ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌ویان به‌ده‌ستكاری و گه‌مه تێداكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌یل تۆمه‌تبار كرد، ماوه‌یه‌كی زۆریش خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی وڵاتیان گرته‌وه، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له زۆر لاوه سه‌ركۆماری تازه‌یان به‌سه‌رۆكێكی ناڕه‌وا ناو هێنا. ئه‌مه ده‌سپێكی گۆڕانی سیاسیی تازه بوو له ئێران و له رۆهه‌ڵاتی ناوین. راسته چاوه‌ڕوانی له رێژیمگه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا نایه‌ته‌كردن دیموكراسی بن و هه‌ڵبژادنیان پاك و دیوده‌رانه بێ به‌ڵام خۆسه‌پاندنی ئاشكرا و گه‌مه تێداكردنی هه‌ڵبژادن به‌و شێوه‌یه‌ی چاودێرانی ناوخۆ و بیانی باسیان كرد، هیوا و ئاواتی ریفۆرمی له‌و رێژیمه‌وه، به‌یه‌كجاری برده‌وه ژێر گڵ.
دوای ساڵ و نیوێك له‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی میسر له 28ی مانگی رابردوو هاته ئه‌نجامدان. پارتی نیشتمانیی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌تا سه‌تی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی برده‌وه. ئێسته ناڕه‌زایی شه‌قامی میسری گرتووه‌ته‌وه و به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌و رێژیمه دان به‌و ئه‌نجامه‌یله‌دا نانێن و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ناڕه‌وا و داسه‌پاو ده‌ژمێرن. ئه‌و رژانه سه‌رشه‌قامه‌ی گله‌ییكه‌ران، خۆی بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌تا سه‌ت نییه له‌و وڵاته‌دا.
له‌ناو سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆهه‌ڵاتی ناویندا، میسر و ئێران وه‌ك سیسته‌می "تا راده‌یه‌ك كراوه بۆ ریفۆرم" چاویان لێ ده‌هاته كردن، به‌م دوو هه‌ڵبژاردنه، ئه‌وانیش ئه‌و بنه‌وای "تا راده‌یه‌ك" كراوه‌یییان له ده‌ست دا و چوونه‌وه ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌وه كه هیچ ترووسكه‌یه‌كیان لێوه نایه‌ته دیتن.
ئه‌مه تا ئێره شتێكی چاوه‌ڕوانیكراوه له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا كه له‌وه ناچێ تا مێژووێكی دووری داهاتوو گه‌لانی، هیچ تامێكی ژیانی دیموكراسی بكه‌ن. ئه‌وه‌ی له ده‌سكاریی هه‌ڵبژاردنه‌یل خراتره ئه‌وه‌یه دواتر چی روو ده‌دا. بێگومان خێر روو نادا. له دۆخی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بینمیان، له دوای ئه‌و رووداوانه‌وه، سیاسه‌تی وڵات و ئاراسته‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركۆمار چۆن به‌ره‌و رادیكالیه‌تێكی ته‌واو و لاملییه‌كی بێ میناك، وه‌رگه‌ڕان. وه‌ك بنه‌وا، رێژیمێكی سیاسی ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆیدا كێشه‌ی قه‌به و ناقۆڵای هه‌بێ و نه‌توانێ به‌ره‌وڕوویان ببێته‌وه، دێ ئه‌و كێشه و ته‌نگژانه به‌ره‌و ده‌ره‌وه حه‌واڵه ده‌كا. كۆماری ئیسلامی له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی گۆبه‌ندیان نایه‌وه و راسته‌وانییان "مێداقیه‌ت" تێدا نه‌بوو، مژوول بوو به زیاتر ده‌ست تێوه‌ردانی كاروباری وڵاته‌یلی ناوچه و هه‌ڵكشاندنی گرژی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی به‌رده‌وامیه‌تی له بنیاتنانی چه‌كی ناوكه‌یییه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش جیایه له سیاسه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش كه یه‌كێك بوو له بنه‌واكانی سیاسه‌تی ئیمام خومه‌ینی له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی له 1979دا. ئه‌وه‌ی ئێسته ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش نییه، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسییه و برێتییه له كاردانه‌وه و ترس له داهاتوو نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی بوێرانه، به‌به‌راوردیش له‌گه‌ڵ "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش"دا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و دواوه.
په‌ره‌سه‌ندنی مێژوو هه‌موو جار كرده‌وه‌یه‌كی به‌ره‌و پێشه‌وه نییه. هه‌ندێك جار كرده‌وه‌یه‌كی به‌ره‌و دواوه‌یه. بۆ نموونه بردنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالستی ئه‌ڵمان له ساڵی 1932 له ئه‌ڵمانیا كه پاشتر رێی خۆش كرد بۆ هاتنه‌سه‌ركاری نازیزم و پاشان هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی گه‌وری دووه‌م. یاخۆ نموونه‌یه‌كی نێزیكتر، بردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی جه‌زائیر و بوونی ئه‌و وڵاته به‌گۆڕه‌پانێكی خوێناوی له 1992ه‌وه تا چه‌ندان ساڵ. دیموكراسی یان شۆڕش زۆر جار رێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هێزگه‌لێكه‌وه كه وڵات به‌ره‌و دۆزه‌خ و سه‌لمه‌سیر ده‌به‌ن. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، سیاسه‌تی ناردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دوا بوو له بزاوی سیاسیی وڵاته‌یلی ناوچه له 1979دا، وه‌ك چۆن هاتنه سه‌ركاری ئیسلام بۆ سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر هه‌نگاوێكی به‌ره‌ودوا بوو. چه‌ند جێی داخه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه هێنده لێهاتووه له هه‌نگاوی به‌ره‌ودوا له بواری سیاسه‌تدا.
له ساڵانی په‌نجا و شێسته‌كاندا، بزاوی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه له رووكاری نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بۆ رووكاری چه‌پایه‌تی و دیموكراسی هاته گۆڕین، كه دیموكراسی و چه‌پایه‌تی قۆناغی پێشكه‌وتووترن له قۆناغی نه‌ته‌وایه‌تی. قۆناغی نه‌ته‌وه‌ییش پێشكه‌وتووتره له قۆناغی بزاوی ئاینی. وه‌ك بینیمان هاتنی ئیسلام بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات له ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌وپاشه‌وه بوو له بزاوی سیاسیی ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م ئاراسته‌ی كاری سیاسیشی له‌م ناوچه‌یه‌دا "نه‌ك ته‌نی له‌و وڵاته"، هه‌ڵگێڕایه‌وه و ته‌فروتوونای كرد.
بێگومان بزاوی ئاینیش پێشكه‌وتووتره له بزاوی تایفه‌یی و مه‌زه‌بی. ئه‌وه‌ی له پاش هه‌ڵبژاردنه‌یلی هاوینی ساڵی 2009وه له ئێران كه‌وتووه‌ته رێ بزاوێكی تایفه‌یی و مه‌زه‌بییه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئامانجه‌كه‌شی ته‌نیا برێتییه له گێڕانه‌وه‌ی بزاوگه‌لی سیاسیی ناوچه‌كه به‌ره‌وپاش. ئێسته كۆماری ئیسلامی له پرۆسێسی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌نگژه "نه‌ك شۆڕش"دا بێباكانه ده‌ست له كاروبای سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌رده‌دا. پێش دوو مانگ سه‌ركۆماری ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پیاسه‌یه‌كی به‌وڵاتی لبناندا كرد كه هیچ پیاوێكی سه‌لار و سه‌نگین پیاسه‌ی وا به‌وڵاتاندا ناكا ئه‌گه‌ر له گۆنگه‌ر نه‌گه‌ڕێ. یان ئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن و به‌حرێن و كوێتدا روو ده‌ده‌ن له سۆنگه‌ی ده‌س تێوه‌ردانه‌وه، سعوودییه‌ش كه چوار ملیۆن شیعه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر لووتكه‌ی گڕكانێك رۆنیشتووه هه‌ر ساتێك ده‌شێ ده‌نگی لێ به‌رز بێته‌وه.
وه‌ك گوتمان، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ شۆڕشی ئیسلامی له ئێران دوو جار بزاوی سیاسیی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ده‌سخه‌ڕۆ كرد، یه‌كه‌میان له‌وه‌ی بزاوه‌كه‌ی له چه‌پ و دیموكراسییه‌وه گێڕایه‌وه به‌ره‌و ئاینی، له قۆناغی دووه‌میشدا له ئاینییه‌وه گه‌ڕاندیه‌وه بۆ مه‌زه‌بایه‌تی.
سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی بۆ میسر بكه‌ی ده‌زانی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا وه‌ك رۆژی رووناك دێته به‌دیكردن دوو هێزه، یه‌كه‌میان ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری له بواره‌یلی ته‌ناهی و راگه‌یاندن و كارگێڕیدا كه پارتی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر تۆقه‌ڵه‌كه‌یدا رۆنیشتووه، دووه‌میش شه‌قامێكی جۆشاوی سه‌رتاپێ له ئیخوانی جاهیلی ره‌شبیر. گوتم هاوار به‌ماڵم، ئه‌مانه بگه‌ن به‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌م ناوچه‌یه ببێ به‌چ كاره‌ساتێك. بێگومان ئه‌م ده‌ستكارییه زلانه‌ی پارتی نیشتمانی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی میسردا كردی، رێی نه‌دا ئیخوانی سوننه مه‌زه‌بی رادیكال له به‌رامبه‌ر ئیسلامی شیعه مه‌زه‌بی رادیكالی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا بگات به ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و خۆی بنوێنێ. ئه‌و كاته خۆش ده‌بوو، گرژیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ ده‌وه‌ستایه‌وه ئه‌ویش: دووبه‌ره‌كیی له‌مێژینه‌ی شیعه و سوننه.
ئه‌مه‌ریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی نه‌خشاندووه كه شیعه و سوننه ده‌سه‌وبه‌رۆكی یه‌كتر ببن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی عه‌ره‌ب و جوو، كه یه‌كه‌مین كێشه‌ی ناوچه‌كه‌یه ببێ به كێشه‌ی دووه‌م. بێگومان، ساڵانی داهاتوو پرسیاری "كێ حوسێنی كوشت" له پرسیاری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی زیاتر دێته پێشه‌وه و ده‌بێ به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سێیه‌می دنیا. ده‌سكاریكردنی ئه‌نجامه‌یلی هه‌ڵبژاردن له میسر ساتی سفری ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌ی تا واده‌یه‌ك دایه دواوه.
14/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
