
خانه‌قین-باشووری ئه‌فریقا
ئیمڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی لاوان و خوێندكارانی جیهانه له ئه‌فریقای باشوور.
له‌وێ، له‌ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سه‌ركه‌وتووی دژ به ئه‌پارته‌هاید، كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن) دیسان ئاڵای دژ به ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ر له‌وێوه‌وه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی دژ به ئه‌پارته‌هایدی حكومه‌تی توركیا، ئیران و سوریا.. ئه‌مه رێكه‌وتێكی مێژووی مه‌زنه بۆ ناو و خه‌باتی كوردستانیان... له‌وێ لاوان و خوێندكارانی جیهان له له پێناو خوێندن به زمانی كوردی له كوردستان، قه‌ڵه‌م به‌رزڕاده‌گرن...
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل سمكۆ ره‌شید و هه‌ڵمه‌ت كه‌ریم (سه‌رپه‌ره‌شتیارانی كه‌مپین له جۆهانسبۆرگ) وتیان: ئێمه ده‌ستمان كرد به گه‌یاندنی په‌یامی كه‌مپین به لاوان و خوێندكارنی جیهان. هه‌ر ئیمڕۆ له چاوپێكه‌تنێكمان له‌گه‌ل لاوان و خوێندكارانی ئه‌نگۆلیا، سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی دژ به مرۆڤی كوردمان روونكرده‌وه‌و چۆن منداڵه‌كانمان بۆیان نییه به زمانی دایكیان بخوێنن، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ بۆ پشتیوانی له داخوازییه‌كه‌مان، قه‌ڵه‌میان به‌رزڕاگرت. ئێمه سوورین له‌سه‌ر سه‌ردانی هه‌موو شاندو حزب و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان و به دڵنیاییه‌وه هه‌موو لاوان و خوێندكارانی جیهان هاریكاری و پشتیوانیمان ده‌كه‌ن.
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی ئینسانی دژ به رژێمی ئه‌پارته‌هاید توركیا، ئیران و سوریا.
كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن)
13/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
