ویكیلیكس وێردی سه‌رزاری هه‌موو دنیایه. ئه‌وانه‌ی له بواری سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی چه‌ند مانگه ده‌مه‌ته‌قه له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ئه‌م رووداوه ریسوایییه یان نا؟ زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ڕیسواییی تێ ده‌گه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ئیسپات ده‌كه‌ن كه باڵوێز و پیاوانی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام خه‌ریكی كاری خه‌فیه‌یی و سه‌رانسۆی كاروباری وڵاتانی ترن و راپۆرتیان له‌باره‌وه ده‌ده‌ن به وڵاتی خۆیان. ئه‌مه‌ش به‌لای خه‌ڵكه‌وه كێشه‌یه‌كی ره‌وشته‌كییه، وا ده‌زانن باڵوێز كه‌سێكی دیپلۆماته و مافی به‌سه‌ر چاودێریی ئه‌و وڵاته‌وه نییه كه كاری تێدا ده‌كا. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باس له ویكیلیكس ده‌كه‌ن وا ده‌زانن ئه‌مه كێشه‌یه‌كی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ته‌وه له بواری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا. بێگومان ئه‌م بیر و بۆچوونه‌ش له تێ نه‌گه‌یشتنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا، یان له هه‌ڵسه‌نگاندنێكه‌وه دێ كه به‌ته‌رازووێكی كۆن هاتبێته ئه‌نجامدان. ئاگایان لێ نییه كه ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری دنیا و له گشت بواره‌یلدا روو ده‌ده‌ن، ره‌وشت و بنه‌وا ئاكارییه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌گۆڕن. ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری و بڕیاری سیاسییه له دنیا، خاوه‌نی بڕیاری ره‌وشتی و كولتووریشه. وڵاتێك به‌م راده‌یه خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات بێ، ناشێ به‌م رووداوانه سڵ بكاته‌وه و سه‌غڵه‌ت ببێ. ئێمه‌ش ناشێ به‌بنه‌واگه‌لی ره‌وشتیی كۆنه‌وه سه‌یری رووداوه‌یلی سه‌رده‌مییانه‌یه بكه‌ین و خۆمانی پێ له خشته ببه‌ین. ره‌وشت له نێوانی بێهێز و هێزداردا جیاوازه، ئه‌مه‌ریكای هێزدار ره‌وشتێكی هه‌یه كه ئێمه‌ی "رێزدار" لێی تێ ناگه‌ین.
ره‌وشت و كولتووری سه‌رده‌مییانه له ئه‌مه‌ریكا دێنه به‌رهه‌مهێنان و له‌وێوه به‌سه‌ر گشت دنیادا دێنه بڵابوونه‌وه. به‌م پێیه بێ، ئه‌مه‌ریكا له رووی ره‌وشتییه‌وه له دۆخێكدایه هێشتا دنیایه‌كه‌ی تر لێی تێ نه‌گه‌یشتووه یان وه‌ری نه‌گرتووه. ئه‌مه قسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌زانم زۆر كه‌س راده‌چه‌نێنێ، زۆربه‌ش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به‌خاوه‌ن ره‌وشتێكی نه‌مر داده‌نێن و ئه‌مه‌ریكاش به‌وڵاتێكی بێ ره‌وشت. ئه‌مه‌شیان دیسان هه‌ر له تێ نه‌گه‌یشتن و نه‌فامینه‌وه دێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك بنه‌وایه‌كی فه‌لسه‌فه‌یی، هێزدار و ده‌سڕۆییو كولتوور به‌رهه‌م دێنن و به‌سه‌ر بێهێز و بێ ده‌سه‌ڵاتیدا ساغ ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. قسه‌یه‌كی كوردی هه‌یه باشترین به‌ڵگه و پاڵپشته بۆ ئه‌م بۆچوونه: گه‌وره ئاو ده‌ڕژێنێ و بچووك پێی لێ ده‌خشێنێ. دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه له رووی كولتووره‌وه بووه به‌دوو به‌ش، به‌شی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌تی كه تاكه زلهێز و ده‌سڕۆیشتووه له بنه‌واگه‌لی ئابووریدا و ئه‌مه‌ش كردوویه‌تی به جڵه‌وكێشی كاروانی كولتووری، تا ڕاده‌ی كه‌ڵه‌گایه‌تی هه‌ندێ جار. به‌شی دووه‌میش پاشماوه‌ی دنیایه كه به‌هه‌ر جۆرێك بێ بووه به پاشكۆ "هه‌ندێك جار به‌ڕاده‌ی كۆیلایه‌تی" بۆ كولتووری ئه‌مه‌ریكایی.
له‌به‌رئه‌مه، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئاشكرابوونی به‌ڵگه و ده‌ستاوێژه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه به‌مایه‌ی سه‌غڵه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ریكایان نه‌ناسیوه یان به‌پێومان "معیار"ێكی كۆن شتی تازه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. جێی نكووڵی نییه كه‌وا رۆژانه مرۆڤایه‌تی به‌هاگه‌ل و ره‌وشت و كولتووری نوێ له ئه‌مه‌ریكاوه وه‌رده‌گرێ و بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێ، خۆی بۆ به‌ده‌سته‌وه داوه، عه‌وله‌مه رووداوێكی ئه‌مه‌ریكایییه كه هه‌موو دنیای كردووه به گوستیلك له قامكی خۆی. ئه‌م رووداوه‌ی وارگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ویكیلیكسیش، وه‌رچه‌رخانێكی تازه‌یه و ره‌وشت و نه‌ریت ده‌گۆڕێ، بۆ نموونه ده‌بێ به‌بنه‌وای خۆڕاگرتن و بێباكی له ئاست ئاشكرابوونی نهێنیگه‌لدا. به‌لای ئێمه‌وه ئاشكرابوونی هه‌ر نهێنییه‌ك چه‌ند بچو‌وكیش بێ به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌غڵه‌تی ده‌نێته‌وه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه خاوه‌ن نهێنی كێیه و ئاخۆ باكی پێیه‌تی یان نا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار بێ وه‌ك ئه‌مه‌ریكا: نه‌خێر. هاوه‌ڵێكی كاردار "رجل اعمال"ی ئه‌وروپاییم له ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوانمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا له رووی كولتوورییه‌وه جڵه‌وكێشی دنیایه یان نا، ئه‌وه‌نده په‌ست بوو له بۆچوونه‌كانی من، گوتی ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی بێ كولتووره، گوتم ده‌ق ئه‌وه‌ی تۆ پێی ده‌ڵێی "بێ كولتوور" كولتووره و ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌تی. دواجاریش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌مه ده‌بێ به‌كولتووری سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی. له پاش ئاشكرابوونی ده‌ستاوێژ و به‌ڵگه نهێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێی ویكیلیكسه‌وه، ئاشكرابوونی نهێنی، چی تر سه‌غڵه‌تی په‌یدا ناكا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت له ئاستی كه‌سایه‌تیشدا. به‌كورتی ویكیلیكس پێچێكی تره له گۆڕانی كولتووری و بنه‌وای ره‌وشته‌كی.
به‌ڵام بۆچی ئه‌مه‌ریكا وایه و چ پاڵپشتێك هه‌یه ئه‌م وڵاته‌ی كردووه به جڵه‌وكێشی كولتوور و ره‌وشت؟ هۆیه‌لی ئه‌مه زۆرن:
ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكه له ئاستی یه‌كه‌مدایه له رووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه، گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازیی هه‌یه، به‌هێزترین ئابووریی هه‌یه، ته‌كنیك له ئه‌مه‌ریكا رۆژانه گۆڕان و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، پێشكه‌وتنی زانستی سه‌رچاوه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكایه. كولتوور بۆ نموونه: مۆده‌ی جلوبه‌رگ، مۆسیقا، سینه‌ما، رۆمان، له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ردێ و خۆی به‌سه‌ر دنیادا باده‌دا. پله‌ی یه‌كه‌مایه‌تیی هه‌موو ئه‌م بوارانه‌ش له سایه‌ی كارگێڕییه‌كی بێ وێنه‌وه هاتوونه‌ته پاراستن، كه ئه‌م كارگێڕییه‌ش هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا خۆیدا هه‌یه. ژیارگه‌ل له مێژووی دنیادا ئه‌و كاتانه رماون كه نیزامی كارگێڕییان له گۆڕان وه‌ستابی، له ژیاری ئه‌مه‌ریكادا كارگێڕی رۆژانه خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و شان به‌شانی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی ته‌كنیك، ده‌گۆڕێ. هه‌ركێ ئه‌م بنه‌واگه‌له‌ی گشت تێدابێ، ره‌وشته نه‌رێتییه‌كانی ئێمه خۆمانی پێوه باده‌ده‌ین، ده‌داته دواوه.
هۆیه‌كی تری باڵاده‌ستیی ئه‌مه‌ریكا كه بووه به‌مایه‌ی باڵاده‌ستیی كولتووره‌كه‌شی، دوورییه‌كه‌یه‌تی له رووی جوگرافیاوه. ئه‌م دوورییه "یه‌كه‌م" پاراستوویه‌تی له ده‌ستێوه‌ردان و مه‌ترسیی ده‌ره‌كی، بهاتایه و ئه‌مه‌ریكا نێزیك بووایه له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له شوێنی لبنان یان یه‌مه‌ن بوایه، رۆژانه كۆماری ئیسلامیی ئێران، وه‌ك به‌كوردی ده‌ڵێن گه‌ڕی باره ترێی پێ ده‌كرد. "دووه‌میش" ئه‌م دوورییه وای لێ كردووه چه‌كی دوورهاوێژ به‌ته‌كنیكی نوێده‌م به‌رهه‌م بێنێ له‌پێناو سه‌پاندنی زۆرده‌ستی و كه‌ڵه‌گاییی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا. هێزدار سه‌ری هه‌موو لا ده‌كوتێته‌وه و له بزاوت و جووڵه‌یان ده‌خا، هێزدار جڵه‌وی پڕكێشی و سه‌ركێشی له هه‌موولا وه‌رده‌گرێته‌وه و گۆڕه‌پان به‌ته‌نێ بۆ خۆی پاوان ده‌كا، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌یه كه ئێمه ده‌یناسین.
نموونه‌یه‌ك له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باكی به‌هیج نییه: پێش حه‌وت ساڵ هێزگه‌لی خۆی و دنیای كۆ كرده‌وه بۆ به‌سه‌ردادانی رێژیمی سه‌دام. بانگه‌شه‌ی چه‌ندان ساڵ ئه‌وه‌بوو له‌پاش عێراق په‌لاماری ئێران ده‌دا و ئه‌ویش له‌ناو ده‌با، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م دوو رێژیمه‌ی به‌دوژمنی باوه‌كوشته‌ی خۆی دانابوو. به‌ڵام كێ باوه‌ڕی ده‌كرد پاش ئه‌م هه‌مووه، عێراق بۆ ئێران به‌جێ ده‌هێڵێ. كه‌سیش پرسیارێكی ئاراسته نه‌كرد بڵێ كوا باس و به‌رنامه‌ی رماندنی دیكتاتۆرگه‌لی ناوچه‌كه و دامه‌زراندنی دیموكراسی بۆ گه‌لانیان؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ كامیان جێی سه‌غڵه‌تین ئه‌مه، یان به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس؟ بۆیه چ خه‌م له‌خۆت بار مه‌كه، ویكیلیكس باییی یه‌ك فلس نابێ به‌مایه‌ی سه‌غڵه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌وشت و نه‌ریتێكی نوێ له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كا.
10/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
