به‌رێزان خوێنه‌رانی سایتی كوردستان نێت، وا بۆ چه‌ند رۆژێكه له سایتی كوردستان نێتدا چه‌ند كه‌سێكی راهێنراو به نووسین، هێرشێكیان دژی من ده‌ستپێكردوه، ئامانجی ئه‌و هێرشانه پێش هه‌موو شتێك سه‌رقاڵكردنی منه به وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه پووچانه، ئه‌گینا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ئه‌مرۆ ئه‌و به ناو نوسه‌رانه كردوویانه به رۆژه‌ڤ، پێش چه‌ند مانگێگ بووه و كاتی به‌سه‌ردا چووه، به‌ڵام وا دیاره هێزێك له پشتی ئه‌م كۆلكه نووسه‌رانه‌وه وه‌ستاوه و هانیان ده‌دا وا بكه‌ن، بۆیه چه‌ند نوسینێكی بی پێز و بارزاریان له‌م سایته‌دا دژی من بڵاوكرده‌وه، من وه‌ڵامی نووسینی یه‌كه‌می به ناو سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری چاوگم دایه‌وه، به‌ڵام له‌ولاوه دوو كه‌سی تر (نزار ناشاد و كه‌سێك هێڤی) به شێوازێكی ناشیرین و بازاری هاتنه هاتنه وه‌ڵام، منیش ناچاربووم ئه‌م جاره‌ش وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه.
1. نووسینه‌كه‌ی حامد ئه‌حمه‌د یان حامد محه‌مه‌د كه به‌لای منه‌وه (ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د جیاوازیان نیه) چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه، ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه كه ناوی راسته‌قینه‌ی نووسه‌ر ئاڤێستای سه‌رده‌شت ئاشكرا بكات، كه له سایتی كوردستانپۆست نووسین بلاوده‌كاته‌وه، باشه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بۆچی ده‌یه‌وێت ئاڤێستای سه‌رده‌م بناسێت؟ئایا بۆ ئه‌وه نیه تا به ده‌ردی شه‌هید سه‌رده‌شتی ببات؟
2. ئامانجی سه‌ره‌كی نووسینه‌كه‌ی نزار ناشاد و هێڤی ئه‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێت زانیاریان بده‌می چۆن ده‌زانم كه گۆڤاری چاوگ سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته، له‌وان وایه نهێنیه‌كه‌یان له لای من ئاشكرا بووه، ده‌یانه‌وێت بزانن من له كام سه‌رچاوه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌م وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی سه‌رووی خۆیان له ئاشكرابوونی زانیاریه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه؟
3. ئه‌و پرسیارانه‌ی كه نزار ناشاد بۆ گۆڤاری چاوك له منی كردووه، هه‌ندێكیانم له بیر ماوه ده‌یخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران، تا خوێنه‌ران ببینن ئه‌م پرسیارانه پرسیاری رۆژنامه‌واننین یان پرسیاری ئیستخباراتین.
پرسیار: ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك كاتدا پۆستێكی گه‌وه‌رت بده‌نی، كامیان قبوڵ ده‌كه‌یت؟
وه‌ڵامی من: هیچكامیان قبوڵ ناكه‌م. (سی ساڵ پێش ئێسته په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر هاته لام و پرسیارێكی وه‌ك ئه‌م پرسیاره‌ی لێ‌كرد وه‌ڵامم دایه‌وه هیچ پۆستێكی ی ن ك ناوێت، ئه‌ویش چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه) .
پرسیار: خێزانه‌كه‌ت تا ئێسته‌ش به‌رپرسێكی (ی ن ك)، بۆچی هه‌ندێك جار سه‌یاره‌ی خێزانه‌كه‌ت به‌كارده‌هێنیت؟
وه‌ڵامی من:ئه‌وه به كارێكی ئاسایی ده‌بینم، خێزانه‌كه‌شم جارجاره سه‌یاره‌كه‌ی من به‌كارده‌هێنێت. ئه‌ری خه‌ڵكینه رۆژنامه‌نوس چاودێری هاتوچۆ و جۆری سه‌یاره‌ی خه‌ڵك ده‌كات یان جاسوس؟
پرسیار: تۆ به پاره‌ی (ی ن ك) كاره‌كانت به‌رێوه‌ده‌به‌یت؟
وه‌ڵامی من: یه‌كێتی پاره‌ی له كوی بوو؟ حزب پاره‌ی نیه، سامانی هه‌ر وڵاتێك سامانی تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، یه‌ك له كاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه سامانی وڵات كۆبكاته‌وه و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به سه‌ر تاكه‌كانیدا دابه‌شی بكات، به‌ڵام ئه‌م حزبانه‌ی ئێمه سامانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دزن و برێكی كه‌می وه‌ك مووچه ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ڵێن فڵانه كه‌س به پاره‌ی ئێمه ده‌ژیت. كاتێك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م دایه‌وه نزار ناشاد وتی ئه‌وه ده‌كه‌مه مانشێت كه ده‌ڵێیت یه‌كێتی دزه، وتم بنوسه هه‌ردوكیان پارتی یه‌كێتی دزن.
پرسیار: سه‌رده‌شت عوسمان كی كوشتی؟
وه‌ڵامی من:مه‌نتق ده‌ڵێت پارتی كوشتویه‌تی، به‌ڵام كاری وا هه‌یه به مه‌نتق روون ناكرێته‌وه.
پرسیار: ئه‌ی تۆ ناترسی پارتی بتوكوژێت؟
وه‌ڵامی من: من حه‌ز ناكه‌م به پیری بمرم، جار جاره نه‌خۆشه پیره‌كانم ده‌بینم زۆر دڵم بۆیان ده‌سووتێت. (من وای بۆ ده‌چم كه ئه‌و پرسیاره‌ی نزار ناشاد كه ده‌ڵێت ئه‌ی تۆ ناترسی پارتی بتكوژێت، مه‌ساجی پارتیه و به نزاردا بۆ منیان ناردوه)
پرسیاره‌كانی تری نزار ناشاد ده‌رباره‌ی گۆڕان و جه‌لال تاڵه‌بانی بوون، له وه‌ڵامه‌كانماد داكۆكیم له گۆران كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی پارتی خۆش نه‌كه‌م، تا راده‌یه‌ك خۆم له ره‌خنه‌كردنی تاڵه‌بانی پاراست.
4. كاتێك حامد ئه‌حمه‌د وه‌لامی نووسینه‌كه‌ی منی دایه‌وه و نوسیبووی من سكرتێری سه‌ندیكا نیم، داوای لێبوردنم لی كرد، بۆچی داوای لێبوردنم كرد؟ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تریش كاتێك ببینن هه‌ڵه‌یان كردووه، داوای لێبوردن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن ببێته كڵتورێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی براده‌رانی چاوگ دژی هه‌موو ره‌وشت و به‌هایه‌كی جوانن ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی منیان له ژێر سێبه‌ری ئه‌حمه‌د و محه‌مدا شارده‌وه و به هه‌ندیان وه‌رنه‌گرت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه من له ژیانمدا خزمه‌تی زۆری گه‌ل ونیشتمانم كردووه، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی كه له دوای راپه‌رینه‌وه كردوومه و له‌گه‌ڵ دیموكراتیبوونی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگادا دێته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئاسته‌نگیم بۆ خێزانه‌كه‌م درووستنه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی واز له حزبه‌كه‌ی بێنێت، دووه‌م ئه‌وه‌یه كه دوای چوار ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان، جێگه‌م چۆڵكرد بۆ كه‌سێكی تر و تا ئێسته‌ش هاوكاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت. به‌ڵام به ناو نوسه‌رانی گۆڤاری چاوك ئه‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره دیموكرات و شارستانیانه‌ی من به خاڵی لاواز لێكده‌دنه‌وه و له‌وێوه هێرشم بۆ ده‌كه‌ن، دیاره نووسه‌رانی چاوگ له لایه‌ن ئاغاكانیانه‌وه هاندراون، داوای لێبوردن و ماف و ئازادی ژن و ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی سیاسی سووك بكه‌ن وله كه‌سێتی مندا دژی ئه‌و چه‌مگانه بنوسن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مك و دیاردانه له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگاو خێزانی كوردستاندا جێگیرنه‌كرێن و كوردستان به ژێرده‌سته‌یی و دواكه‌وتوویی بمێنێته‌وه.
فائیق محه‌مه‌د گوڵپی 8-12-2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
