رۆژانه هێنده دیارده‌ی سه‌یرئه‌بینم ده‌یان پرسیارم لا گه‌ڵاڵه ئه‌بێت، له هه‌موویان گرنگتر ( ئاخۆ زه‌مه‌ن ئه‌گۆڕێت یان ژیان ؟ ) له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لای هه‌ریه‌ك له مرۆڤه‌كان به جۆرێك بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گشتی دێته به‌رگوێمان گۆڕانی زه‌مه‌نه، هه‌ڵبه‌ت ژیان به‌نده به‌زه‌مه‌نه‌وه و ئه‌بێ ئه‌ویش له‌گۆڕانی به‌رده‌واما بێت، به‌ڵام گۆڕان به‌شێوازێكی سه‌یر، گۆڕان به‌پێچه‌وانه‌ی خوازی مرۆڤه‌كان، مه‌رجیش نییه لای هه‌مووان دژه خواز بێت و دیارده نوێی و ناوازه‌كان له هه‌موو شوێنێك چون یه‌ك بن !!
ئه‌وی بیستومانه وبینیومانه ئاهه‌نگ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌میشه ئاهه‌نگ ئه‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی و له‌ئاكامی ده‌ستكه‌وتێكی باڵادا ئاهه‌نگ ساز ئه‌كرێت، به‌ڵام گه‌ر ئاهه‌نگ له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی شكستێكا سازبكرێت یان بۆ نه هێشتنی شكستێكی مرۆڤ ئه‌مه‌یان ناوازه‌یه و پێویستی به‌ده‌یان جار هه‌ڵوێست و ڕامانی قووڵ هه‌یه .
ئاخر ژن ئه‌و بونه‌وه‌ره مه‌زنه‌ی مایه‌ی به‌رده‌وامی ژیان و گه‌ڕانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كانه كه‌چی خۆی له‌هه‌موو زه‌مه‌نه‌كاندا ژیانێكی ئالۆز و هه‌ڵگری ئازاره‌كانه، گه‌ر خودی هاوسه‌رگیری مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و حه‌ساندنه‌وه‌ی ژن بێت ئه‌وا زه‌ماوه‌ند و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شایسته‌ی ئه‌و پرۆسه پیرۆزه‌یه به‌ڵام ئازاره له‌بن نه‌هاتووه‌كانی ژن وایكردووه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ( كووه‌یت یان سعودییه ) ژن له‌ئاكامی شكستی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاو به‌واتای ڕزگاربوونی له جه‌حیمێك كه شایسته‌ی گێڕانی ئاهه‌نگێكی نایابه !! گه‌رچی سازدانی ئاهه‌نگ و كۆكردنه‌وه‌ی هاوڕێ و خزمان له‌دوای جیابوونه‌وه ده‌لاله‌ته له ده‌ربڕێنی ئازارێكی بێكۆتاو شاردنه‌وه‌ی شكستێكی گه‌وره به‌ڵام دژه خوازی ژنه و پێویستی به ئیمكاناتی مادی هه‌یه ئه‌میشیان هه‌ر دژ به‌خوازی ژنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژاری وه‌ك ( میسر ) ه، ئاخر ئاهه‌نگی ئه‌وان گه‌لێك جیاوازه، ژنانی ئه‌و ووڵاته له پیناو دابینكردنی بژێوی ژیان و كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره ئاهه‌نگێكی سه‌یر ئه‌گێڕن ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و خزم‌و كه‌سه له شه‌وئاهه‌نگێكدا بۆ وه‌رگرتنی شاباش و كۆكردنه‌وه‌یبڕێك پاره، سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئاهه‌نگه‌كه هیچ ناوێكی نییه ته‌نها ئه‌توانین ناوی بنێین ( ئاهه‌نگی ڕزگار بوونێكی كاتی له هه‌ژاری .) سه‌یرتر له‌وه‌ش هه‌ر شه‌وه و ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ ژنێكه، واته هه‌ركه‌س ده‌ستیاوی دیارییه‌كه‌ی وه‌ك شاباش ئه‌بێ بدات، ئه‌مه جگه له ته‌كالیفی ئاهه‌نگه‌كه و كرێێ تیمی مۆسیقا و خواردن و خواردنه‌وه ! گه‌ر به‌به‌راورد بارودۆخی ئابوری و ژیانی خه‌ڵكی باسبكه‌ین ئه‌وا ژنانی ووڵاتانی كه‌نداو گه‌لێك باشترن جیاواز له‌و باره ئابوورییه خراپه‌ی كه ژنی زۆرینه‌ی ووڵاته‌كانی تێدایه به‌تایبه‌ت ووڵاتی میسر كه هه‌ژاری بۆته كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و ده‌یان كێشه‌ی وه‌دوی خۆی هێناوه، هه‌ر له قه‌یره‌بوونی كچان، هه‌تا نه‌بوونی كار و سه‌رچاوه‌ی بژێوی، نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ و زیادبوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و فرۆشتنی كچان به مه‌به‌ستی شوكردن، كه‌وتنه سه‌رشه‌قام كه ئه‌مه‌یان دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره و تادێت ڕێژه‌كه‌ی له‌زیادبوونه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاته ته‌نها هه‌نگاوێك بێنه پێش بۆ بینینی ئه‌و هه‌موو كچ وژنه‌ی كه ژیان زوڵمی لیكردوون و وه‌پێشكه‌وتنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی زه‌مه‌ن كردوونی به هه‌ڵگری ئازاره‌كانی ئه‌و دونیایه‌ی كه وه‌ك خۆیه‌تی و زه‌مه‌ن تێیدا چه‌رخئه‌دا .
گه‌ر به‌به‌راوورد به‌و ئاهه‌نگانه نه هامه‌تییه‌كانی ژنی عێراق باس بكه‌ین ئه‌وا ته‌نها ئه‌بێ پرسه و سه‌ره‌خۆشی سازبكه‌ین بۆ به‌خشینی سه‌بوری به و هه‌موو ملێۆنه ژنه‌ی كه‌له پێناو ئازاره‌كانی ژیاندا ملكه‌چی بارودۆخێكی ناله‌بارن نه زه‌مه‌ن و نه‌دنیاو نه ژیان ده‌ستیان له‌دروستكردنی هه‌یه، ته‌نها پیاو له‌پیناوی بڵندبوونی پله‌و پایه‌دا دروستی‌یان كردووه .
