ئه‌گه‌رچی ده‌بوایه ئه‌م چه‌له‌حانێیه له كوردستان پۆست بكرایه، به‌ڵام ماڵی كوردستان نێت ئاوابی خۆ به‌ڕێزان له كوردستان پۆست جگه له بابه‌تی نوسه‌ره‌كانیان هیچی تر بڵاو ناكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راستكردنه‌وه‌ش بێت، هه‌ر چه‌نده پێم وایه دوای ئه‌م نوسینه‌ی منیش، به‌ڕێز فائیق گوڵپی دێت و وه‌ڵامێكی بی پێزم ده‌داته‌وه، وه‌ڵامێك كه پڕه له هه‌ڵه و ته‌شهیر و تۆمه‌ت دروست كردن، به‌ڵام به پێویستم زانی وه‌ڵامێكی به‌ڕێز فائیق گوڵپی بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌و نه‌ك هه‌ر ته‌شهیری به‌من كردووه، به‌ڵكو تۆمه‌تیشی بۆ درووست كردووم گوایه من ئیستیخیاراتی پارتیم، هه‌ربۆیه من پێی ده‌ڵێم بژی بۆ قه‌ڵه‌مت، به راستی كاك فائیق ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتت له پشته‌وه به‌ستووه، كاكه ئه‌گه‌ر ئه‌و رچه‌شكێن و مینی ماڵ و پۆست مۆدێرنانه‌ش جوابیان كردی، چه‌قه‌خانه‌كه‌ی پاڵتاك له خزمه‌تتایه، ئه‌و شایه‌تیه‌ی كه له سه‌ر منیش داوته، وا باشتره له سه‌رپشتی كیسه‌ڵ بنوسرێت و له شار و بازاڕ هه‌ڵبواسرێت، ده‌نا بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ریه‌كی ئه‌و تۆی هه‌بێت، به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه كه‌سێكی وه‌ك كاك فایه‌ق گوڵپی تائێستاش نه‌یتوانیوه میدیای سه‌ربه‌خۆ له میدیای سێبه‌ر جیا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م داخ خواردنه‌ش جێگه‌ی سه‌یرمان نیه، چونكه كاك فایه‌ق به ئاوی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی ده‌شوات و پاشان به ئێمه مانانی ده‌سڕێت، به‌لای به‌ڕێزیانه‌وه گۆڤاری چاوگ میدیای سێبه‌ره، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هیچ بنیات نراوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پی نیه بۆ قسه‌كانی، كه‌واته كێشه‌ی كاك فایه‌ق ئه‌وه‌یه كه لای لایه باش ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ خۆی خه‌وی لی ناكه‌وێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر چاوگ میدیای سێبه‌ره و به‌ڵگه‌ت هه‌یه فه‌رموو به‌ڵگه‌كانت بخه‌ره ڕوو. ئه‌گینا قسه‌ی بی دایك و باوك هه‌موو كه‌س ئه‌توانی له گیرفانی ده‌ربێنی، ده‌مه‌وێت كاك فائیق و هه‌موو خوێنه‌ران ئه‌وه بزانن كه ئێمه وه‌ك ئه‌و چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه له گۆڤاری چاوگ كارده‌كه‌ین، زۆربه‌مان تووشی هه‌ڕه‌شه بووینه‌ته‌وه و چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر خۆمان و گۆڤاره‌كه‌مان تۆمار كراوه، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسمان هه‌یه ئێستا وڵاتی جی هێشتووه و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووه، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌هیچ چاو سوركردنه‌وه‌یه‌ك سڵمان نه‌كردۆته‌وه و به‌وپه‌ڕی تواناوه كاری خۆمان رایی كردووه، به‌ڵام تۆمه‌تیشمان بۆ كه‌س هه‌ڵًنه‌به‌ستووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین بابه‌تی زۆرگرنگمان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان وروژاندووه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك بابه‌ت كه به‌ڕێز فائیق گوڵپی و زۆرێك له‌میدیاكان هه‌ر زاتیان نه‌كردووه باسی بكه‌ن،
نامه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر نوسینه كرچ و كاڵ و بی بنه‌ماكه‌ی كاك فائیق قسه بكه‌م، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم نووسینه‌كه‌ی لێوان لێوه له هه‌ڵه. كاتێك به‌ڕێز سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری چاوگ وه‌ڵامی نووسینه‌كه‌ی كاك فائیق گوڵپی دایه‌وه، من له سه‌ر خواستی سه‌رنوسه‌ر بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد، به‌ڵام دیسان به‌ڕێزیان له نوسینێكی تردا دێت و وێڕای ئه‌وه‌ی داوای لی بووردن له خوێنه‌ران ده‌كات كه زانیاری هه‌ڵه‌ی پێداون، دیسانه‌وه نوسینه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌ی پڕ له په‌ڵه ده‌ئاخنێت، جا بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه ڕوو كه هه‌ندێكیان پێویسته به‌ڕێز فائیق گوڵپی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
1 – كاك فائیق گوڵپی گۆڤاری (چاوگ) ی به‌میدیای سێبه‌ر ناوزه‌ند كردووه، ئێمه وه‌ك گۆڤاری چاوگ بێ منه‌تین ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كت هه‌یه بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانت بیخه‌ره ڕوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ت نیه، ئه‌وا چیتر به‌بی به‌ڵگه میدیاكان تۆمه‌تبار مه‌كه.
2- كاك فائیق گوڵپی له نوسینه‌كه‌یدا منی كردووه به ئیستیخباراتی پارتی ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی وا به‌خوێنه‌ران بڵێت كه به‌ڕێزبان كه‌سێكی گرنگن و ئیستیخباراتی پارتی گرنگی پی ده‌ده‌ن. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه تۆمه‌ت خستنه پاڵ ڕۆژنامه‌نووس كاری ئیستیخیاراتیه (وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك فائیق به‌رامبه‌ر من كردی) نه‌ك كاره‌كه‌ی من كه كاری ڕۆژنامه‌وانیه.
3 – كاتێك له دیمانه‌كه‌دا پرسیاری تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) م له كاك فائیق كرد، به‌ڕێزیان هه‌موو گومانه‌كانی ئه‌و كرده‌یه‌یان خسته سه‌ر پارتی و ئه‌وه‌شی وت كه مه‌نتقیش ده‌ڵێت پارتی تیرۆری كردووه، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی كاك فائیق ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی ڕۆژنامه‌نووس ده‌كوژێت، هه‌ربۆیه من لێم پرسی كاتێك به‌ڕێزت ئه‌م هه‌موو گومانه‌ت له پارتی هه‌یه ناترسی بتكوژێت، (هه‌روه‌ك چۆن گۆڤاری لڤین به دكتۆر (عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف) ی وت ناترسی بتكوژن) كه‌ئه‌مه پرسیارێكه و هه‌قی ڕۆژنامه‌نووسه كه بیكات، كه‌چی دكتۆر فائیق ئه‌م پرسیاره‌ی پێناخۆشه و به پرسیاری ئیستیخباراتی ناوی ده‌بات و به‌هۆی ئه‌م پرسیاره‌وه پێی وایه من ئیستیخباراتی پارتیم. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نیه و شتێكی تره، بێ منه‌تم با بیخاته روو.
4 – من دووجار دیدارم له‌گه‌ڵ فائیق گوڵپی كردووه، یه‌كه‌م دیدار بۆ گۆڤاری لڤین بوو كه دوای پێنج مانگ كه‌مێك له قسه‌كانیمان وه‌رگرت بۆ ڕاپۆرتێك و تائێستاش ته‌واوی ئه‌و دیمانه‌یه بڵاو نه‌بۆته‌وه، كه چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی كاك فائیق گوڵپی وته‌یه‌كی له‌سه‌ر گۆڤاری لڤین نه‌گوت (خێره بۆ گۆڤاری چاوگ كوردستان پۆستت لی گرتووین؟؟؟؟؟؟؟؟)
5 – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی فائیق گوڵپی له گۆڤاری لڤین به ته‌واوی بڵاونه‌كرایه‌وه، بڕیارمدا له‌م دیمانه‌ی گۆڤاری چاوگ دا هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌ی لی بكه‌مه‌وه كه‌بۆ گۆڤاری لڤین كردبووم، به‌ڵام كاتێك پرسیاره‌كانم كرد، فائیق گوڵپی به‌شێوه‌یه‌كی تر وه‌ڵامی دامه‌وه، شتێكی سه‌یر بوو هه‌مان پرسیاره‌كانی لڤین بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ڵامێكی تری دامه‌وه ئیتر نازانم هۆكه‌ی لای كاك فائیقه.
6 – بۆ زانیاری به‌رێز فائیق گوڵپی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری چاوگ ناوی حامید محه‌مه‌ده نه‌ك حامد ئه‌حمه‌د، كاك فائیق گوڵپی ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌ڵه‌دا چووه و زانیاری هه‌ڵه‌ی به‌خوێنه‌ران داوه، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی كاك فائیق ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سه‌رله‌به‌ری نوسینه‌كانی هه‌ڵه‌ن و لای ئه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه بنووسێت نه‌ك چی ده‌نووسێت.
7- ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم سه‌رنوسه‌ری چاوگ به كاك فایه‌قی نه‌وتووه كه له كام ژماره‌دا دیمانه‌كه‌ی بۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر بۆ زانیاری به‌ڕێزیان ئێمه ویستمان له چوارچێوه‌ی ریپۆرتاژێكی به‌هێزدا دایبه‌زێنین، هه‌روه‌كو له‌م ژماره تازه‌ی كه ده‌كه‌وێته بازار ئاماژه به حاڵه‌تێكی دیكه‌ی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسێكی خۆماندا هاتووه، واته مه‌به‌ستمان بوو سود له قسه‌كانی به‌ڕێزیان وه‌ربگرین بۆ پرسێكی زیندوی تر، به‌ڵام كاتێك نوسینه‌كه‌ی به‌ڕێزیانمان له كوردستان پۆست خوێنده‌وه، به یه‌كجاری بڕیاری راگرتنیمان دا، له كاتێكیشدا خودی كاك فایه‌ق باسی تێپه‌ڕینی دوو مانگ به‌سه‌ر دیمانه‌كه‌ی له گۆڤاری چاوگدا ده‌كات، به‌ڵام هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا خۆم بۆ لڤین چاوپێكه‌وتنێكم له گه‌ڵدا كرد و چه‌ند ساڵێكیش تی په‌ڕیوه تا ئێستا نه‌یووت ئه‌ری بۆچی؟!!! كه‌سیشی نه‌كرد به ئیستیخبارات، به‌ڵام نازانم بۆچی به‌ختی چاوگ ئیفلاسی نوسین و سیاسی روی تێده‌كات، ده‌نا خێره ئاوا به ئێمه‌وه بیگری؟!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
